جام کوردی:
له ده‌سپێکی قه‌یرانی سوریا و سه‌رهه‌ڵدانی گرووپی تیرۆریستی داعش و پاشان، هه‌وڵه ناوچه‌یی و جیهانییه‌کان له پێناو چاره‌سه‌ربوونی کێشه و گرفته‌کان، ده‌زگای دیپلۆماسی تورکیا هه‌وراز و نشێوی زۆری تێپه‌ڕاندووه. تورکیا که پاش سه‌رکه‌وتنی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و گه‌یشتنی به لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵات، سیاسه‌تی له‌ناوبردنی گرژی و ئاڵۆزییه‌کانی له گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ وه‌ک ستراتیژێک په‌یره‌و ده‌کرد، له ده‌سپێکی قه‌یرانه‌کانی سوریا، ڕێچکه‌ی ده‌ستێوه‌ردان و پێچه‌وانه‌ی دیپلۆماسیی تاقیکرده‌وه و داوای له سه‌رکار لادانی به‌شار ئه‌سه‌دی کرد. دژایه‌تی کردنی ئه‌سه‌د له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به‌و ئاسته گه‌یشت که ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ناڕاسته‌وخۆ چوونه‌ته به‌ره‌ی تیرۆریستان. هه‌ر چه‌نده که له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوو به‌رپرسانی ئه‌نکه‌ره له‌وه تێگه‌یشتوون که به هه‌ڵه له‌و ڕێگایه‌دا ڕۆیشتوون و سیاسه‌ته‌کانی ئه‌وان له ناوچه‌که‌دا بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی کێشه و قه‌یرانی زۆر بۆ ناوچه‌که و جیهان و ته‌نانه‌ت وڵاته‌که‌ی خۆشیان، هه‌ر بۆیه تا ڕاده‌یه‌ک گۆڕانکارییان له‌و سیاسه‌تانه‌دا خوڵقاندووه، به‌ڵام به‌رده‌وام تێڕوانینی سه‌یر له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به‌رامبه‌ر به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپی تیرۆریستی داعش به‌دی ده‌کرێت که دوایین نموونه‌شی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه بۆمب هاوێژه‌که‌ی ڕووسیایه.
پاش ئه‌وه‌ی که له چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوو و به کۆتایی هاتنی کۆبوونه‌وه‌ی ڤییه‌نای تایبه‌ت به قه‌یرانی سوریا، ڕوون بووه‌ته‌وه که به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سوریا له سه‌ر فه‌رمان و داواکاری وڵاتانی دراوسێ واز له ده‌سه‌ڵات ناهێنێت و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش پاش ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی بووه‌ته ناوه‌ندێکی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و جێی بایه‌خی وڵاتانی جیهانه سه‌باره‌ت به به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانیان و واژۆکردنی گرێبه‌سته سیاسی، سه‌ربازی و بازرگانییه‌کان و به تایبه‌ت پاش به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانسی سه‌رکه‌وتووی وڵاتانی هه‌نارده‌کاری گاز له ئێران به ئاماده‌بوونی پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا، به‌رپرسانی تورکیا به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتوون که ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له هاوکێشه سیاسییه‌کانی ناوچه‌که و جیهان دوور نه‌بنه‌وه، پێویسته هێزی خۆیان له به‌رامبه‌ر ڕکابه‌ره‌کانیان پیشان بده‌ن. هه‌ر بۆیه و له کاتێکدا که ماوه‌یه‌کی که‌م به سه‌ر هه‌ڵبژاردنه پارله‌مانییه‌که‌ی تورکیا و سه‌رکه‌وتنی پارته‌که‌ی ئه‌ردۆغان تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌رپرسانی ده‌زگای دیپلۆماسی ئه‌و وڵاته هه‌وڵ ده‌ده‌ن وێنه‌یه‌کی نوێی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نکه‌ره بخه‌نه‌ڕوو. له‌م پێناوه‌دا به ئامانج کردنی سوخۆ 24ی ڕووسیا له سنوری نێوان سوریا و تورکیا له لایه‌ن هێزی ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌وه به بیانووی به‌زاندنی هه‌رێمی ئاسمانی، ئه‌گه‌رچی نیازی ئه‌ردۆغان بۆ پیشاندانی هێزی پارته‌که‌ی به‌رامبه‌ر به ڕای گشتی تورکیا ده‌رده‌خات، ده‌توانێت ده‌سپێکی خستنه‌ڕووی سیاسه‌تی نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نکه‌ره‌ش بێت.
سیاسه‌تی تورکیا که له ساڵانی ڕابردوو به‌رده‌وام له نێوان لایه‌نگری ڕۆژئاوا به سێ به‌ره‌ی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌ورووپا و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ئیسرائیل و هه‌روه‌ها خولیای گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی به مانای ڕۆڵی نێوه‌ندگێڕی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هه‌ڵکشان و داکشاندا بووه، جارێکی دیکه به هۆی گۆڕانکارییه‌کانه‌وه به‌ره‌و ڕۆژئاوا شکاوه‌ته‌وه. تورکیا له‌م قۆناغه‌دا ئاسۆیه‌کی ڕوون و گونجاو سه‌باره‌ت به کاریگه‌ری له سه‌ر ناوچه‌که و وڵاتانی دراوسێ به‌دی ناکات و به ته‌نیا زیاتربوونی ڕۆڵی ڕکابه‌ره‌کانی له ناوچه‌که‌دا ده‌بینێت، هه‌ر بۆیه تێده‌کۆشێت به هه‌ندێک کرده‌وه‌ی هه‌ڵه به‌رامبه‌ر به ڕووسیا که له‌م ڕۆژانه‌دا بووه‌ته کێشه‌یه‌ک بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا و به‌کارهێنانی هه‌ندێک کارتی وه‌ک ئه‌ندامێتی ناتۆ، شکسته‌کانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌رده‌پۆش بکات و به چه‌شنێک بیری له پیشاندانی هێز کردووه‌ته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه، تورکیا به خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ی ڕووسیا که سه‌رقاڵی بۆردومان کردنی تیرۆریستان بووه، ئه‌وه‌ی پیشان دا که به‌رده‌وام پێداگری له سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به سوریا و به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانی له گرووپه تیرۆریستییه‌کان ده‌کات و له‌م پێناوه‌شدا ئاماده‌یه به‌ره‌نگاری هه‌ر وڵاتێک ببێته‌وه که پاڵپشتی له مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌کات.
خاڵێکی گرنگی دیکه، ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ری پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی ستراتژیک له نێوان ئێران، ڕووسیا و سوریا، نیگه‌رانی زۆری لای بڕیارده‌رانی ده‌زگای دیپلۆماسی تورکیا دابین کردووه و هه‌ر بۆیه به خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ی ڕووسیا، ئه‌م په‌یامه‌یان ڕاگه‌یاندووه که له ئه‌گه‌ری پێکهێنانی وه‌ها به‌ره‌یه‌ک، هه‌موو ڕێگایه‌ک تاقیده‌که‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاوکاری و پشتیوانی ڕاسته‌وخۆ و ئاشکرای تیرۆریستانیش بێت.
له کۆتاییدا پێویسته بوترێت که وه‌ها کرده‌وه و سیاسه‌تێک بێ گومان خه‌سارێکی گه‌وره به که‌رتی ئابوری تورکیا به تایبه‌ت بواری گه‌شتیاری ده‌گه‌ێنێت و ئه‌نکه‌ره زیاتر له هاوکێشه سیاسییه‌کانی ناوچه‌که وه‌ک کاراکته‌رێکی سه‌ره‌کی دوور ده‌خاته‌وه و ته‌نانه‌ت به هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه و دوو لایه‌نه‌ی له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان، ئه‌ندامێتی ئه‌و وڵاته له یه‌کێتی ئه‌ورووپا تووشی کێشه‌ی گه‌وره‌تر ده‌کاته‌وه.
نووسه‌ر: محه‌ممه‌د مێهدی مه‌زاهێری، مامۆستای زانکۆ
سه‌رچاوه: مالپه‌ڕی دیپلۆماسی ئێرانی / وه‌رگێڕان: جام کوردی