پارێزگاری کوردستان له کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی له گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه وتی: من به پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه دڵنیایی ده‌ده‌م که ئاوه‌دانی ئه‌و پارێزگایه بۆ ئێمه جێی گرنگی و بایه‌خه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عه‌بدولمحه‌ممه‌د زاهێدی له کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی له گه‌ڵ عه‌بدووڵا نه‌ورۆڵی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئاماده‌یی کوردستان بۆ ئاڵ و گۆڕی ئه‌زموون و کارامه‌ییه‌کان له گه‌ڵ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا، وتی: له بواری پیشه‌سازی له پارێزگای کوردستان هه‌نگاوی گه‌وره گیراوه‌ته به‌ر و ده‌توانین به به‌شداری سه‌رمایه‌گوزارانی هه‌ڵه‌بجه، پرۆژه‌ی هاوبه‌شمان هه‌بێت.
زاهێدی به ئاماژه به ئاماده‌یی زانکۆی زانسته پزیشکییه‌کانی کوردستان بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ڕایگه‌یاند: نه‌خۆشخانه‌کانمان ئاماده‌ن پێشوازی له نه‌خۆشه‌کانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بکه‌ن و خزمه‌تگوزاری پێویستیان پێشکه‌ش بکه‌ن.
ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاهێنانی ته‌کنیکی و پیشه‌یی له کوردستان ده‌توانێت خولی ڕاهێنان بۆ دانیشتووانی هه‌ڵه‌بجه له بواره جیاجیاکاندا به‌ڕێوه ببات.
ناوبراو له درێژه‌دا هه‌نارده‌کردنی کاره‌بای بۆ وڵاتانی دراوسێ وه‌بیر هێنایه‌وه و وتی: ده‌توانین کاره‌بای هه‌ڵه‌بجه دابین بکه‌ین.
زاهێدی به ئاماژه به به‌رفراوانتربوونی په‌یوه‌ندییه کلتوری و هونه‌رییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو پارێزگا له داهاتوویه‌کی نزیکدا، پێشنیاری کرد وه‌فدێکی هاوبه‌ش به دانیشتن و کۆبوونه‌وه‌یان، ڕێکه‌وتننامه‌ی په‌ره‌پێدانی هاوکارییه‌کان ئاماده بکه‌ن تا له لایه‌ن پارێزگارانه‌وه واژۆی له سه‌ر بکرێت.
پارێزگاری کوردستان له درێژه‌ی لێدوانه‌کانی ئاماژه‌ی به کارامه‌یی و لێهاتوویی کوردستان له پرۆژه‌کانی تایبه‌ت به ئاوه‌دانکردنه‌وه دا و وتی: به‌ستێنی ئه‌م هاوکارییه له گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه ئاماده‌یه.
ناوبراو ئه‌و دڵنیاییه‌ی به عه‌بدووڵا نه‌ورۆڵی دا که ئاوه‌دانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ خه‌ڵک و به‌رپرسانی پارێزگای کوردستان جێی گرنگی و بایه‌خه.
عه‌بدولمحه‌ممه‌د زاهێدی له کۆتاییدا به ئاماژه به ڕه‌وشی سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌که، جه‌ختی کرده‌وه: له هه‌ل و مه‌رجێکدا که توندڕۆیی باڵی به سه‌ر ناوچه‌که‌دا کێشاوه، ئێمه بۆ سه‌قامگیری و ئاوه‌دانی دراوسێکانمان هه‌وڵی به‌رده‌وام ده‌ده‌ین و ئه‌مه‌ش ده‌سپێکی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌مڕۆ و داهاتوومانه.