جام کوردی:
ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له کاتێکدا پێشوازیی له فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆک کۆماری فه‌رانسه کرد که چوار ڕۆژ پێشتری سه‌ردانی تارانی کردبوو و له گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئێرانی به تایبه‌ت ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی کۆبووه. کۆبوونه‌وه‌یه‌ک که به وته‌ی هه‌ر دوولایه‌ن، زۆر گرنگ و مێژوویی بووه و ده‌توانێت ئاسۆی گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌کی دیکه‌دا ببات. له‌و سه‌ردانه‌دا ئێران و ڕووسیا هاوپه‌یمانی خۆیان سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به ته‌واوی ڕوونتر کرده‌وه. پوتین به باشی له‌وه تێگه‌یشتووه که بۆ گێڕانی ڕۆڵێکی کاریگه‌ر له ناوچه‌که، پێویسته له گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا بێت که تیرۆریستان زۆرترین دوژمنایه‌تییان له گه‌ڵیدا هه‌یه و له هه‌مان کاتیش‌دا به گرنگترین وڵاتی ناوچه‌که داده‌نرێت که به شێوازی ڕاسته‌قینه ڕووبه‌ڕووی تیرۆریستان بووه‌ته‌وه. به پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که که بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان، ئاماده‌ن له گه‌ڵ تیرۆریستانی وه‌ک داعش و به‌ره‌ی نوسره هاوکاری بکه‌ن. له وه‌ها هه‌ل و مه‌رجێکدا، پوتین له کۆشکی کرملین پێشوازی له سه‌رۆک کۆماری فه‌رانسه ده‌کات که به‌م دواییانه زامێکی گه‌وره‌ی له داعش به‌رکه‌وتووه.
ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا:
فرانسوا ئۆلاند پاش ڕووداوه‌که‌ی پاریس، یه‌که‌م سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی بۆ ئه‌مریکا بوو. له کاتێکدا که هاوکات له گه‌ڵ ئه‌و سه‌ردانه‌دا فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی فه‌رانسه به هه‌ماهه‌نگی ژووری عه‌مه‌لیاتی ڕووسیا له ناوی شارڵ دوگۆل بنکه و باره‌گاکانی داعشیان له شاری ڕقه بۆردومان ده‌کرد، له واشنتن ئۆلاند وه‌بیری ئۆبامای هێنایه‌وه که به هۆی نزیکبوونی ئه‌ورووپا و فه‌رانسه به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی که تیرۆریسم و داعش له سه‌ر ناوچه‌که دابینیان کردووه، پاریس چیدی نایه‌وێت ده‌سته‌وه‌ستان بێت و به‌نیازه که به شێوازی کاریگه‌ر ڕووبه‌ڕووی تیرۆریستان ببێته‌وه. ناوبراو وتی، فه‌رانسه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی تیرۆر له خۆی، ئه‌وه‌ی پێویست بکات ئه‌نجامی ده‌دات و ته‌نانه‌ت ئاماده‌یه له گه‌ڵ ڕووسیا و وڵاتانی ناوچه‌که‌ش سه‌ره‌ڕای هه‌ندێک ناکۆکی و جیاوازی، هاوکاریی هه‌بێت. له به‌رامبه‌ردا ئۆباما ئاماژه‌ی به به‌ڵێنه‌کانی واشنتن سه‌باره‌ت به شه‌ڕی دژ به تیرۆریستان دا و وتی که ئه‌مریکا پشتیوانی له فه‌رانسه ده‌کات له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان.
ئۆباما له کاتێکدا ئه‌م لێدوانه‌ی داوه که هه‌ندێک له شاره‌زایانی سیاسی له‌و بڕوایه‌دان که ئیراده‌یه‌کی جیدی لای ناوبراو سه‌باره‌ت به سه‌رکردایه‌تی ڕه‌وتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر نییه و ستراتیژه‌که‌ی به ته‌نیا له دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی تیرۆر له ئه‌مریکا، خۆنوێنی ده‌کات. زۆربه‌ی شرۆڤه‌کارانی کاروباری سیاسی پێیان وایه که ئۆباما ده‌یه‌وێت که وڵاته‌که‌ی به ته‌نیا ڕۆڵی پشتیوانیی له شه‌ڕی دژ به تیرۆردا هه‌بێت و ئه‌رک و ڕاسپارده‌کان له نێوان هاوپه‌یمانانی واشنتن دابه‌ش بکرێت. دوکتۆر شه‌ریف ئه‌میر شرۆڤه‌کاری سیاسی له وتووێژی له گه‌ڵ که‌ناڵی CBS سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ده‌ڵێت: ئۆلاند به باشی له‌وه تێده‌گات که ڕووسیا زیاتر له ئه‌مریکا هه‌وڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان ده‌دات و ئه‌مه‌ش ده‌زانێت که له‌م پێناوه‌دا هه‌ماهه‌نگی نێوان ئه‌مریکا و ڕووسیا بوونی هه‌یه. له هه‌مان کاتدا ڕووسیا زیاتر له ئه‌مریکا هه‌ست به مه‌ترسییه‌کانی تیرۆر ده‌کات، له به‌ر ئه‌وه‌ی که زیاتر له شه‌ش هه‌زار له دانیشتووانی ئه‌و وڵاته له‌م شه‌ڕه‌دا ئاماده‌ن و ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی ڕووسیا.
لێدوانه‌کانی ئه‌میر له لایه‌ن ڤلادیمیر چیزۆف باڵوێزی ڕووسیا له یه‌کێتی ئه‌ورووپا پشتڕاست کراوه‌ته‌وه. ناوبراو له چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ که‌ناڵی یۆرۆنیوز ده‌ڵێت: به ڕای ئێمه هێرشه‌کانمان بۆ سه‌ر تیرۆریستان کاریگه‌ری زیاتریان به‌راورد به هێرشه‌کانی ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا هه‌بووه. ئێمه له ناوچه‌که به فه‌رمی پێمان ناوه‌ته شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆ له گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستییه‌کان، له کاتێکدا که ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت ڕۆڵی پشتیوانیی هه‌بێت و به‌رپرسایه‌تی ده‌خاته ئه‌ستۆی لایه‌نه‌کانی دیکه.
ڕووسیا:
ئامانجی دیکه‌ی سه‌ردانه‌کانی ئۆلاند، مۆسکۆ بوو. سه‌ردانه‌که‌ی ناوبراو بۆ ڕووسیا هاوکات بوو له گه‌ڵ هێرشی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌که‌ی تورکیا بۆ سه‌ر بۆمب هاوێژه‌که‌ی ڕووسیا. پوتین کاتێک به‌شداریی له کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له گه‌ڵ هاوتا فه‌ره‌نسییه‌که‌ی کرد، ڕه‌خنه‌ی زۆری له تورکیا گرت. سه‌رۆک کۆماری فه‌رانسه به چه‌شنێک ڕه‌زامه‌ندی خۆیی سه‌باره‌ت به لێدوانه‌کانی پوتین ده‌ربڕی، به‌ڵام وتی: ئامانجی ئێمه گه‌وره‌تر له‌مه‌یه. ئێمه پێویسته له گه‌ڵ تیرۆر و وڵاتانی لایه‌نگری تیرۆریستان به‌ره‌نگار ببینه‌وه. من لێره‌م تا هه‌ڵوێستی پاریس و مۆسکۆ بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه لێک نزیک بکه‌مه‌وه.
به ڕای زۆربه‌ی شاره‌زایانی سیاسی، فه‌رانسه به کرداری چووه‌ته به‌ره‌ی ڕووسیا. ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌و ئیئتلافی که خوازیاری فه‌رانسه‌یه، له ڕاستیدا به ئاماده‌بوونی ڕووسیا ته‌واو ده‌بێت.
دوکتۆر شه‌ریف ئه‌میر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ده‌ڵێت: فه‌رانسه بووه‌ته هاوپه‌یمانی ڕووسیا. سه‌رۆک کۆمارانی ڕووسیا و فه‌رانسه له سه‌ر هه‌ماهه‌نگی زیاتر له شه‌ری دژ به تیرۆر ڕێکه‌وتوون. چالاکییه‌کانی ڕووسیا و ده‌ره‌نجامه‌کانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان، زیاتر هانی پاریس ده‌دات که به‌ره‌و هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ مۆسکۆ هه‌نگاو بنێت.
تێڕوانینی به سوریا گۆڕاوه:
لۆران فابیۆس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه بۆ یه‌که‌م جار وتی که فه‌رانسه ده‌توانێت له گه‌ڵ سوپای به‌شار ئه‌سه‌د له شه‌ڕی دژ به تیرۆر هاوکاری بکات، پێشتریش سه‌رۆک کۆماری فه‌رانسه ڕایگه‌یاندبوو که یه‌که‌مایه‌تی چالاکییه‌کان له سوریا پێویسته به‌ره‌نگاربوونه‌وه و له‌ناوبردنی تیرۆریستان بێت، نه‌ک لادانی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات.
ئاندره ئستیانۆف شاره‌زای ڕووسی به ڕۆژنامه‌ی العربی ڕاگه‌یاندووه: ڕوون و ئاشکرایه که فه‌رانسه خوازیاری ئه‌وه‌یه که له‌و ئیئتلافه دوور ببێته‌وه که تێیدا قه‌ته‌ر، تورکیا و عه‌ره‌بستان ئه‌ندامن. پاریس به نیازه له شه‌ڕی دژ به تیرۆر له مۆسکۆ نزیک ببێته‌وه.
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له ئێستادا هه‌ڵوێستی فه‌رانسه سه‌باره‌ت به سوریا گۆڕاوه و ئه‌مه‌ش به پێی خواسته‌کانی تورکیا، قه‌ته‌ر و عه‌ره‌بستان نییه. ئه‌م گۆڕانکارییه له تێڕوانینی فه‌رانسه به‌رامبه‌ر به سوریا، بێ گومان بۆ به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان پاریس و مۆسکۆ له سه‌ردانه‌که‌ی ئۆلاند ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ڕووداوه‌کانی پاریس تێڕوانینی فه‌رانسه‌ی سه‌باره‌ت به سوریا و ته‌نانه‌ت چاره‌نووسی به‌شار ئه‌سه‌د تووشی گۆڕانکاری کردووه. له ئێستادا پێویسته له چاوه‌ڕوانی گۆڕینی تێڕوانینی فه‌رانسه به‌رامبه‌ر به تورکیا بین به‌تایبه‌ت پاش نزیکبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان مۆسکۆ و پاریس.
موریاڵ سیبرگ توێژه‌ری سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی برلێن سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ده‌ڵێت: له‌م بارودۆخه‌دا که هاتووه‌ته پێشه‌وه، ڕووسیا زۆرترین قازانجی به‌رده‌که‌وێت. له هه‌مان کاتدا به‌شار ئه‌سه‌دیش له هه‌وڵی به‌هێزکردنی پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یدایه. له ئێستادا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا بووه‌ته که‌سایه‌تییه‌کی دژ به ڕووسیا و سوریا و به دوژمنی ئه‌م دوو وڵاته داده‌نرێت.
وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌م دۆخه ڕه‌زامه‌ند نین:
له‌م دۆخه قه‌ته‌ر و عه‌ره‌بستان به تووڕه‌یی ده‌بینرێن. ئه‌وان له‌مه‌ی که له وڵاتانی ڕۆژئاوا به پشتیوانی کردن له تیرۆر و داعش ناسراون، نیگه‌رانن. پاش چه‌ند ڕۆژێک له ڕووداوه‌که‌ی پاریس، شێخ عه‌بدووڵا بن ناسر ئالی سانی سه‌رۆک وه‌زیرانی قه‌ته‌ر له کۆشکی ئلیزه له گه‌ڵ هاوتا فه‌ره‌نسییه‌که‌ی کۆبووه و ڕایگه‌یاند: قه‌ته‌ر به‌وه پابه‌ند ده‌مێنێته‌وه که دژ به تیرۆر و داعش له‌و شه‌ڕه‌دا به‌رده‌وام بێت.
مارین لۆپن سه‌رۆکی پارتی به‌ره‌ی نیشتمانی فه‌رانسه له کاردانه‌وه‌ی به سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی قه‌ته‌ر وتی: ئیدی بۆ هه‌مووان ڕوون بووه‌ته‌وه که قه‌ته‌ر و عه‌ره‌بستان پشتیوانی له تیرۆریستان ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌ی که بووه‌ته هۆکاری تووڕه‌بوونی وڵاتانی عه‌ره‌بی، گۆڕانکارییه له تێڕوانینی وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌رامبه‌ر به چاره‌نووسی به‌شار ئه‌سه‌د. به پێی ڕاپۆرتی که‌ناڵی سکای نیوز، عادڵ جوبه‌یر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان له کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به گۆڕانکاری له تێڕوانینی پاریس به‌رامبه‌ر به ئه‌سه‌د، وتی: فه‌رانسه به هه‌ڵه‌دا ده‌چێت. ڕووخانی به‌شار ئه‌سه‌د پێویسته وه‌ک یه‌که‌مایه‌تی سه‌رجه‌م چالاکییه‌کان بمێنێته‌وه. بۆ ئێمه ته‌نانه‌ت له نه‌بوونی هاوپه‌یمانانی ڕۆژئاواش، ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د له ڕیزی ئه‌وله‌ویاتی سه‌ره‌کیماندایه و ته‌نانه‌ت بژارده‌ی سه‌ربازیش له ئارادایه.
لۆری بلۆتکین بوگهارد له سه‌نته‌ری واشنتن ئه‌نستیتۆ ده‌ڵێت: عه‌ره‌بستان زۆر تووڕه‌یه، به تایبه‌ت چه‌ندین مانگه که ویکی لیکس بڵاوی کردووه‌ته‌وه که ڕیاز و ده‌وحه ناڕاسته‌وخۆ یارمه‌تیده‌ری تیرۆریستان له عێراق و سوریا ده‌بن. ئه‌وان له ئێستادا که ده‌بینن ڕۆژئاوا هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به تیرۆر و لایه‌نگرانی به‌ره‌و گۆڕانکاری ده‌ڕوات، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێگری له‌م ڕه‌وته بکه‌ن.