جام کوردی:
حکومه‌تی نوێی لیبراڵی که‌نه‌دا به‌ڵێنی گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تیی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته داوه، له کاتێکدا که ئۆتاوا له سه‌رووبه‌ندی گۆڕینی شێوازی ده‌سه‌ڵاتدارێتییه، ئه‌م بابه‌ته بووه‌ته کێشه‌یه‌ک بۆ هاوپه‌یمانه‌کانی به تایبه‌ت ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
کۆڕی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هالیفاکس که حه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ڕێوه‌چوو یه‌که‌م ده‌رفه‌ت بۆ سه‌رکردایه‌تی نوێی که‌نه‌دا بوو تا سه‌باره‌ت به کێشه و بابه‌ته ئه‌منییه‌کان له گه‌ڵ به‌رپرسی وڵاتانی ده‌ره‌وه، پسپۆڕان و ڕۆژنامه‌وانان بیر و ڕاکانی ئاڵ و گۆڕ بکات. له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هه‌ندێک لایه‌ن به نیگه‌رانییه‌وه له گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی که‌نه‌دا ده‌ڕوانن، ئه‌مه‌ش چه‌ندین پرسیاری گرنگی سه‌باره‌ت به به‌ڵێنی ئه‌و وڵاته و هاوڕێیه‌تی واشنتن له شه‌ڕه‌کانی سه‌ده‌ی 21 هێناوه‌ته ئاراوه.
هارجیت ساجان وه‌زیری نوێی به‌رگری که‌نه‌دا له چاوپێکه‌وتنێکی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی کردووه. ساجان که به‌شداری شه‌ڕی ئه‌فغانستانی کردووه، ئه‌فسه‌ری پێشووی پۆلیسی ڤنکۆوره که سه‌باره‌ت به به‌شی تاوانه‌کان چالاکی کردووه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به بڕیاری وه‌ک گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی که‌نه‌دا له شه‌ڕی دژ به داعش له سوریا و عێراق لێدوانی دا و له‌و بڕوایه‌دایه که پێویسته له شه‌ڕی دژ به تیرۆر جه‌خت له سه‌ر مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه خۆجێییه‌کان بکرێته‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕادیکاڵیزه‌بوونی کۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌کان به ته‌نیا دۆخه‌که چاره‌سه‌ر ناکات.
ساجان سه‌باره‌ت به‌م پرسه ده‌ڵێت: له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا پێویستمان به سه‌ر له نوێ داڕشتنه‌وه‌ی پشکی خۆمان هه‌یه. ئێمه هێرشی ئاسمانیمان هه‌بووه و له ئێستادا پێویستمان به ڕاسپارده‌ی فێرکاری هه‌یه. ئێمه خه‌بات ده‌که‌ین، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت له ڕێگایه‌کدا بێت که کاریگه‌ری هه‌بێت و کاره‌کان به خێرایی به‌ره‌و پێش ببرێت.
ناوبراو هه‌ندێک کات ئاماژه‌ی به‌ئه‌زموونی خۆی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپی تاڵیبان له ئه‌فغانستان ده‌دا که به وته‌ی ساجان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان یارمه‌تیده‌ری ده‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تا به‌رامبه‌ر به‌و که‌سانه‌ی که ده‌ڵێن گۆڕانکاری له سیاسه‌ته‌کانی پارتی لیبراڵ، هۆکاری لاوازبوونی به‌ڵێنه‌کانی که‌نه‌دایه له‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دا، وه‌ڵام بداته‌وه.
ساجان ده‌ڵێت: ئامانجی ئێمه تێڕوانینی به‌ربڵاوتره به جیهان و ڕۆڵی که‌نه‌دا له‌م جیهانه‌دا.
که‌نه‌دا ده‌یه‌وێت سه‌رچاوه سنورداره‌کانی له‌و ڕێگایه‌دا به‌کار بێنێت که زۆرترین کاریگه‌ریی دژ به داعش هه‌بێت. که‌نه‌دا نایه‌وێت چیدی شوێن که‌وتوو و گوێ ڕایه‌ڵی واشنتن بێت. له ڕاستیدا ساجان ده‌ڵێت ئه‌مریکا ده‌توانێت سه‌باره‌ت به شه‌ری دژ به تیرۆر هه‌ندێک بابه‌ت وه‌ربگرێت. ئه‌و ده‌ڵێت: ڕێگاچاره‌کانی ئیمه زۆرترین کاریگه‌ریی له شه‌ڕی دژ به تیرۆر و داعش ده‌بێت.
وه‌زیری نوێی به‌رگری که‌نه‌دا نیگه‌رانییه‌کانی سه‌باره‌ت به ئاسایشی نیشتمانی وڵاته‌که‌ی ڕه‌ت کرده‌وه و وتی: پاشگه‌زبوونه‌وه له کڕینی فڕۆکه‌ی جۆری f35 که کابینه‌ی پێشوو به‌ڵێنی کڕینی 65 فڕۆکه‌ی له‌م جۆره‌ی دابوو. به‌ڵام له ئێستادا پێداچوونه‌وه به سه‌ر ئه‌م بڕیاره‌دا کراوه و لیبراڵه‌کان ڕه‌نگه ئه‌م گرێبه‌سته هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
ساجان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه که بڕیاری کۆتایی سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته نه‌دراوه و که‌نه‌دا کڕینی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ر به پێی پێداویستییه‌کانی تاوتوێ ده‌کات. ناوبراو ئاماژه‌ی به گۆڕینی سیسته‌می فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کان له f18 بۆ f35 داوه. هه‌ندێک له شاره‌زایان پێیان وایه که ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م گرێبه‌سته هه‌نگاوێکه بۆ دووربوونه‌وه له ئه‌مریکا، به‌ڵام ساجان ده‌ڵێت که ئه‌مه به‌و مانایه نابێت.
هه‌ندێک له به‌رپرسانی ئه‌مریکاش ده‌ڵێن، ڕێبه‌رانی که‌نه‌دا ئه‌و گۆڕانکارییه‌ی له سیاسه‌ته‌کانی خۆیان ناخوڵقێنن که ببێته هۆی ناڕه‌زامه‌ندی واشنتن.
نووسه‌ر: جاش ڕووگین / سه‌رچاوه:بلومبرگ وی‌و
وه‌رگێڕان: جام کوردی