جام کوردی:
زبیگنیۆ برژێنسکی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی جیمی کارتر له ناوه‌ڕاستی ده‌یه‌ی 1970 ناسراو به توندڕۆیی له شه‌ڕی سارد و دوژمنایه‌تی له گه‌ڵ سایرۆس ڤنس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وکاته بوو که دژ به شه‌ڕ بووه. برژێنسکی پێشنیاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ به‌ره‌ی سۆڤییه‌ت دابوو و ئه‌و کاته‌ی که مۆسکۆ له ساڵی 1980 ئه‌فغانستانی داگیر کرد، گوشاره‌کانی له سه‌ر کارتر چڕتر کرده‌وه تا ڕه‌وتی ته‌یارکردنی شۆڕشگێڕه ئه‌فغانییه‌کان به مه‌به‌ستی لاوازکردنی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت ده‌ست پێ بکات.
له‌مڕۆدا سه‌ره‌ڕای خولێکی نوێ له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاڵۆزییه‌کانی نێوان ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ڕووسیا، برژێنسکی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان واشنتن و مۆسکۆ وه‌ک ڕابردوو بیر ناکاته‌وه و له‌و بڕوایه‌دایه که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌م دوو وڵاته له هه‌ندێک بواردا یه‌ک ده‌گرێته‌وه.
خستنه‌خواره‌وه‌ی فرۆکه بۆمب هاوێژه‌که‌ی ڕووسیا له لایه‌ن هێزی ئاسمانی تورکیاوه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که بۆ یه‌که‌م جار، ئه‌ندامێکی ناتۆ فڕۆکه‌یه‌کی ڕووسیا تێک بشکێنێت. سه‌ره‌ڕای گرژی و ئاڵۆزییه‌کانی نێوان ڕووسیا و ڕۆژئاوا، سه‌باره‌ت به‌م دۆخه هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌که‌ن؟
هه‌ڕه‌شه‌کان جیدین، به‌ڵام بکوژ نین. له هه‌ندێک لاوه ئه‌گه‌ر خواستێکی ڕوون و هه‌نگاوی زانیارییانه هه‌بێت نه‌ک ته‌نیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کێشه‌کانی ناوچه‌که، ته‌نانه‌ت بۆ پێداچوونه‌وه به هۆکاره ڕۆخێنه‌ره‌کانی سیسته‌می جیهانی که له لایه‌ن سێ زلهێزه‌وه پاوان کراوه، به که‌ڵک دێن.
به ڕای ئێوه، ئه‌مه مسۆگه‌ر ده‌بێت؟
من له‌و بڕوایه‌دام ڕۆژئاوا به‌و هه‌واڵانه‌ی که له‌م ڕۆژانه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه دێن به ئارامی کاردانه‌وه‌ی پیشان داوه. به‌ده‌ر له‌مه‌ش ڕووسیا ده‌توانێت پشوویه‌ک بدات و به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتن که گواستنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کان به شوێنێک ناگات. ته‌نیا ده‌ره‌نجامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ده‌بێته هۆی دووره‌په‌رێزیی ڕووسیا. له ڕاستیدا ڕه‌نگه ئێمه له سه‌رووبه‌ندی هه‌ندێک پێشکه‌وتن بین له نێوان وڵاتانی زلهێز که ببێته هۆی کۆنتڕۆڵ کردنی توندووتیژییه‌کانی به‌ربڵاو له ناوچه جیاجیاکان.
ده‌کرێت مه‌به‌ستی خۆتان ڕوون بکه‌نه‌وه؟
من پێم وا نییه که‌سێک له‌و بڕوایه‌دا بێت که ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کان ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕێکی گه‌وره که پاشه‌ڕۆژێکی مه‌ترسیداری هه‌بێت. له مانگی ئۆکتۆبه‌ر له بابه‌تێکمدا که له ڕۆژنامه‌ی فایننشاڵ تایمز بڵاو کرایه‌وه، پێشنیاری به‌شداری پێکردنی ڕووسیام له دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به داهاتووی ناوچه‌که دا، ئه‌ڵبه‌ت ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی که پێویست بوو کردوومانه (دانوستانه‌کانی ڤییه‌نا).
ئایا له سوریا به هۆی به‌هێزتربوونی پێگه‌ی ئه‌سه‌د له لایه‌ن ڕووسیاوه و پێداگری ئه‌مریکا له سه‌ر لادانی ناوبراو له ده‌سه‌ڵات، ده‌توانرێت ڕێکه‌وتنێک له ئارادا بێت؟
له سوریا، به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی گه‌وره بۆ ڕووسیا له مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی هاوشێوه بۆ ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به لادانی ناوبراو له ده‌سه‌ڵات بوونی نییه و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به ڕێگری له سه‌رهه‌ڵدانی ململانێی گه‌وره له نێوانیان دایه. ڕه‌نگه من به ساکارانه لێدوان بده‌م به‌ڵام پێم وایه، ئه‌مه یه‌ک له‌و هه‌ل و مه‌رجانه‌یه که له دراماتیک بوونی دۆخه‌که ڕێگری ده‌کات.
ئێوه له سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد به لایه‌نگری شه‌ڕ ده‌ناسران. له ئێستادا پێده‌چێت که به ڕای ئێوه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی واشنتن و مۆسکۆ ده‌توانن یه‌ک بگرنه‌وه.
ڕاسته. ئه‌گه‌ر بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ته‌واوی له کۆنتڕۆڵ‌دا نه‌بێت، سه‌ره‌تا ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی که له گه‌ڵ ئێران واژۆکراوه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی زۆر ده‌خاته سه‌ر ئیسرائیل و لانیکه‌م به‌شێک له ڕێبه‌رانی ته‌ل ئه‌بیب به‌ره‌و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ هان ده‌دات، ئه‌م بابه‌ته ده‌توانێت ناوچه‌که به‌ره‌و ته‌قینه‌وه ببات، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی کاردانه‌وه‌ی توندی لایه‌نه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌که. ڕووسیا و ڕۆژئاوا به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان له سه‌قامگیری ناوچه‌که‌دا هه‌یه. سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانییه‌کان سه‌باره‌ت به قۆناغی ڕاگوزه‌ری سیاسی له سوریا، هێشتا دانوستانی زۆر ماوه که پێویسته ئه‌نجام بدرێت. به‌ڵام من پێم وا نییه که هیچ لایه‌نێک، به‌رژه‌وه‌ندییه گرنگه‌کانیان به ئه‌سه‌ده‌وه به‌سراوه بێت.
به‌ڵام هه‌ندێک له شرۆڤه‌کارانی ڕووسیا له‌و بڕوایه‌دان که ئامانجی پوتین، زیندووکردنه‌وه‌ی پێگه‌ی به‌هێزبوونی ئه‌و وڵاته‌یه و هیچ به‌ربه‌ستێک ناتوانێت ڕێگری له مسۆگه‌ربوونی ئه‌م بابه‌ته بکات.
ڕه‌نگه تێڕوانینی ناوبراو سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته له مه‌نتیقی سیاسییه‌وه دوور بێت. پوتین سه‌ره‌تا له هه‌واڵه‌کاندا زۆر تووڕه‌یی پێوه ده‌بینرا، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که زۆر خوازیاری شه‌ڕه، به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشت که ئه‌م تووڕه‌ییه ته‌نیا ده‌بێته هۆی زیاتربوونی ئاڵۆزییه‌کان. به‌ڵام شه‌ڕ له گه‌ڵ کێ و چه په‌یهاته‌یه‌کی بۆی ده‌بێت؟
سه‌رچاوه:پولیتیکو
وه‌رگێڕان: جام کوردی