جام کوردی:
له‌م چه‌ندین ساڵه‌دا که به سه‌ر قه‌یرانی سوریا تێپه‌ڕ ده‌بێت کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی نه‌ک ته‌نیا یارمه‌تیده‌ری چاره‌سه‌ربوونی ئه‌م قه‌یرانه نه‌بووه، که‌چی وڵاتانی زلهێز و هاوپه‌یمانه‌کانیان له ناوچه‌که ڕۆڵی کاریگه‌ریان له په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م قه‌یرانه‌دا هه‌بووه.
کۆماری ئیسلامی ئێران له سه‌ره‌تای قه‌یران و ئاڵۆزییه‌کانی سوریاوه، وه‌ک پاڵپشتی گه‌لی ئه‌و وڵاته ڕۆڵی گێڕا و له‌مڕۆدا که‌س ناتوانێت کاریگه‌رییه‌کانی تاران له ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئاسیا له به‌رچاو نه‌گرێت، به‌ڵام به‌ره‌ی خۆڕاگری گۆڕانکارییه‌کی دیکه‌ی به خۆوه بینی و ئه‌ویش شکاندنی بێده‌نگی له لایه‌ن ڕووسیاوه بوو. مۆسکۆ به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشت که تیرۆر به ته‌نیا هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر سوریا نییه و ئه‌م په‌تا گیرۆیه وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر وڵاتانی جیهان داده‌نرێت، هه‌ر بۆیه به جیدی پێی نایه گۆڕه‌پانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان له سوریا.
پێش له‌مه‌ش ڕۆژئاوا و هاوپه‌یمانه‌کانیان له ناوچه‌که به‌رامبه‌ر به هه‌نگاوه‌کانی ئێران و پشتیوانی ئه‌م وڵاته له به‌ره‌ی خۆڕاگری نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیبوو و بۆ ڕاوه‌ستانی ئێران هه‌موو پیلانێکیان تاقیکرده‌وه. سه‌ردانه‌که‌ی ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا بۆ تاران و نزیکایه‌تی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌م دوو وڵاته له یه‌کتر، نیگه‌رانییه‌کانی ئه‌وانی به‌رفراوانتر کرد، له به‌ر ئه‌وه‌ی که له‌م قۆناغه‌دا ڕۆژئاوا زیاتر هه‌ست به‌وه ده‌کات که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی له مه‌ترسیدایه، به‌م هۆیه‌شه‌وه یه‌که‌م هه‌نگاوی دژ به‌م ڕه‌وته له لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌نکه‌ره‌وه گیرایه به‌ر، کاردانه‌وه‌یه‌ک که پێویسته بزانین تا چه ڕاده‌یه‌ک به‌رپرسانی تورکیا بیریان له ده‌ره‌نجامه‌کانی کردووه‌ته‌وه و خۆیان بۆ پاشه‌ڕۆژی ئاماده کردووه. ئه‌م پرسیاره دێته ئاراوه که ئایا ئه‌ردۆغان هۆشدارییه‌کانی پوتین سه‌باره‌ت به گۆڕانکاری له سیاسه‌ت و تێڕوانینی وڵاته‌که‌ی به جیدی وه‌رده‌گرێت؟
پاش که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه بۆمب هاوێژه‌که‌ی ڕووسیا له لایه‌ن هێزی ئاسمانی تورکیاوه، پوتین چه‌ندین هۆشداریی گرنگی وه‌ک په‌یامی مۆسکۆ داوه‌ته ئه‌نکه‌ره. ناوبراو له یه‌که‌م کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌م کرده‌وه‌یه، تورکیای به هاوبه‌شی تیرۆریسته‌کان دانا که له پشته‌وه خنجۆکیان له ڕووسیا داوه، پوتین هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه که له ئه‌گه‌ری دووپات بوونه‌وه‌ی کرده‌وه‌ی له‌م شێوه‌یه، مۆسکۆ به دڵنیاییه‌وه هه‌ڵوێستی توندی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها به پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ڕووسیا، پوتین خۆی باڵوێزی تورکیای له مۆسکۆ بانگهێشت کردووه تا ڕاشکاوانه په‌یامی وڵاته‌که‌ی ڕاده‌ستی به‌رپرسانی ئه‌نکه‌ره بکات. ناوبراو به ئومیت یاردیم هۆشداری داوه که ئه‌گه‌ر تورکیا سیاسه‌تی خۆی سه‌باره‌ت به سوریا، عێراق و یه‌مه‌ن نه‌گۆڕێت، ڕووسیا چاو به په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ده‌خشێنێته‌وه.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که وته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ڕووسیا ڕایگه‌یاند له ئاکامی تێکشکانی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌که‌ی ڕووسیا، پووتین سه‌رجه‌م ڕێ و شوێنی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی تورکیای تاوتوێ کردووه.
کاردانه‌وه‌کانی ڕووسیا پیشان ده‌دات که پوتین ده‌ست له سه‌ر چه‌که و بیر له گۆڕانکارییه‌کانی گرنگ له ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئاسیا له پێناو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کان ده‌کاته‌وه. هه‌ندێک له شرۆڤه‌کاران پێیان وایه که تورکیا ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌بێت که هه‌وڵه‌کانی له پێناو هاوکاری گرووپه تیرۆریستییه‌کان به شێوازی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ گرتووه‌ته به‌ر و نموونه‌که‌شی کڕینی ئه‌و نه‌وته‌یه که له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تیرۆریستان به تایبه‌ت داعش به‌رهه‌م دێت.
ماوه‌یه‌کی زۆره بابه‌تی کرینی نه‌وتی داعش بووه‌ته ڕۆژه‌ڤی میدیا جیهانییه‌کان، سه‌رچاوه سیاسی و زانیارییه‌کانی سوریا و عێراق به‌ڵگه‌ی ته‌واویان سه‌باره‌ت به هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی ئه‌نکه‌ره له گه‌ڵ تیرۆریستان به مه‌به‌ستی فرۆشتن و گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ئه‌و ناوچانه خستووه‌ته ڕوو. محمه‌ت عه‌لی ئه‌دیب ئۆغلۆ نوێنه‌ری پارله‌مانی تورکیا و ئه‌ندامی پارتی گه‌لی کۆماری مه‌زنده ده‌کات که به‌رپرسانی تورکیا تا ئێستا ئاسانکارییان بۆ فرۆشتنی زیاتر له یه‌ک ملیار دۆلار نه‌وتی داعش له بازاڕی ڕه‌ش، کردووه.
ژنڕاڵێکی خانه‌نشین کراوی سوپای ئه‌مریکا ده‌ڵێت تورکیا به هۆی کرده‌وه هانده‌رانه‌کانی و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی که له به‌رامبه‌ر قه‌یرانی سوریا په‌یره‌وی کردووه، پێویسته له ڕێکخراوی ناتۆ بکرێته ده‌ره‌وه.
پاڵ واللی به میدیاکانی ڕووسیای ڕاگه‌یاندووه: ئه‌نکه‌ره له دۆسیه‌ی سوریا پێداگری له سه‌ر مسۆگه‌ربوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی ده‌کات و له هاوکاری ناتۆ و هێزه‌کانی دیکه‌ی ناوچه‌که خۆی به دوور ده‌گرێت. ئه‌گه‌رێکی دووره که که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ی ڕووسیا، دوایین هه‌نگاوی هه‌ڵه‌ی تورکیا بێت، هه‌ر بۆیه پێویسته ناتۆ ئه‌ندامێتی تورکیا له‌م ڕێکخراوه‌دا ههڵبسهپێرێت.
ته‌نانه‌ت کار گه‌یشتووه‌ته ئه‌و جێگایه‌ی که سیاسه‌توانێکی ڕووسیا داوای هێرشی ناوه‌کیی بۆ سه‌ر ستهنبووڵ کردووه. ڤلادیمیر زیرینۆسکی پاش تێکشکانی فڕۆکه‌ی سوخۆ 24ی وڵاته‌که‌ی له چاوپێکه‌وتنێکی ڕادیۆیی داوای له سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا کردووه که ستهنبووڵ خاپوور بکات و ڕایگه‌یاند که ته‌نیا بۆبمێکی ناوه‌کی ده‌توانێت بۆ ئه‌م هێرشه به‌س بێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه هاوکات له گه‌ڵ به‌رفراوانتربوونی ئاستی ئاڵۆزییه‌کانی نێوان ڕووسیا و تورکیا، مۆسکۆ هه‌نارده‌کردنی گه‌نمی بۆ تورکیا هه‌ڵپه‌ساردووه و ڕایگه‌یاندووه تا چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌ی بۆمب هاوێژه تێکشکێنراوه‌که به‌م شێوازه ده‌مێنێته‌وه. ئه‌م ڕه‌وته کاریگه‌ریشی له سه‌ر واژۆکردنی گرێبه‌ستی نوێی نێوان ئه‌م دوو وڵاته سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌کردنی گه‌نم داناوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م گۆڕانکارییانه، پێویسته بزانین که ئایا ئه‌ردۆغان هۆشدارییه‌کان به جیدی وه‌رده‌گرێت؟ سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه داوه که ڕووداوی خستنهوهخوارهوهی فڕۆکه‌که‌ی ڕووسیا به ئه‌نقه‌ست نه‌بووه، هاوخه‌می خۆیشی سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه ده‌ربڕیوه. ئه‌ردۆغان جه‌ختی کرده‌وه له ڕاستیدا نه‌مانویستووه که ئه‌م ڕووداوه ڕوو بدات، به‌ڵام یاسا و ڕێساکانی تورکیا پێویسته له لایه‌ن هه‌مووانه‌وه ڕێزی لێ بگیردرێت.
تا ئێستا تورکیا به فه‌رمی داوای لێبوردنی له ڕووسیا نه‌کردووه، داوای کۆبوونه‌وه له گه‌ڵ پوتین که له لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه ئاراسته‌ی ناوبراو کراوه، ڕوونی ده‌کاته‌وه که ئه‌نکه‌ره له کاردانه‌وه‌کانی ڕووسیا و بڕیاره گرنگه‌کانی ڤلادیمیر پوتین هه‌ست به ترس و دڵه‌ڕاوکێ ده‌کات.