میدیا عه‌ره‌بییه‌کان هه‌واڵی کۆبوونه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و عه‌لی ئه‌کبه‌ر ولایهتییان بڵاو کردووه‌ته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له النشره، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سوریا ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه 8ی سه‌رماوه‌ز له گه‌ڵ ڕاوێژکاری باڵاوی ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری نێوده‌وڵه‌تی کۆبووه‌ته‌وه.
هێشتا سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆکی کۆبوونه‌وه‌که هه‌واڵێک بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
ولایه‌تی له فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق له لایه‌ن مه‌نسور عیزام وه‌زیری ڕاوێژکار بۆ کاروباری سه‌رۆکایه‌تی کۆمار و حامد حه‌سه‌ن جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا و محه‌ممه‌د ڕه‌زا شه‌یبانی باڵوێزی ئێران له‌و وڵاته پێشوازی لێ‌کرا.
ناوبراو له وتووێژی له گه‌ڵ په‌یامنێران وتی: ئامانجی سه‌ردانه‌که‌م بۆ سوریا ڕاگه‌یاندنی پاڵپشتی تارانه له پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانی و یه‌کگرتوویی خاکی سوریا.
ولایه‌تی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵیش سه‌ردانی سوریای کردبوو و له گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته کۆبوونه‌وه‌ی هه‌بووه.