به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندییه‌کان و کاروباری نێوده‌وڵه‌تی پارێزگای کوردستان هه‌واڵی سه‌ردانی عه‌بدووڵا نه‌ورۆڵی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و شاندی یاوه‌ری بۆ سنه ڕاگه‌یاند و وتی: شانده‌که سێ ڕۆژ میوانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌بن.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، کوهسار دادوه‌ر وتی: شاندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه له ڕێگای خاڵی سنوری باشماخه‌وه ده‌گه‌نه کوردستان. وتیشی: شانده‌که‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز عه‌بدووڵا نه‌ورۆڵی توانا و پۆتانسێڵهکانی پارێزگای کوردستان به تایبه‌ت له شاره‌کانی مه‌ریوان و سنه به سه‌ر ده‌که‌نه‌وه.
ناوبراو بهسهردکردنهوهی خاڵی سنوری باشماخ، گۆلی زرێوار و پرۆژه‌ی زنجیره باڵنده‌کانی مه‌ریوانی له به‌رنامه‌کانی یه‌که‌م ڕۆژی سه‌ردانه‌که‌ی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه بۆ کوردستان ناو بردووه.
دادوه‌ر له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند: له ڕۆژی دووه‌م کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ر دوو پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و کوردستان، به سه‌رکردنه‌وه‌ی کوشتارگه‌ی پیشه‌سازی ئاژه‌ڵان، سه‌نته‌ری پیشه‌یی و ته‌کنیکی شه‌هید وه‌رمه‌قانی، سه‌نته‌ری نه‌شته‌رگه‌ری دڵ و پرۆژه کشتووکاڵییه‌کان له گرنگترین به‌رنامه‌کانی ئه‌م سه‌ردانه ده‌بن.
هه‌روه‌ها له ڕۆژی سێهه‌مدا کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش و واژۆکردنی ڕێکه‌وتننامه‌کان و به سه‌رکردنه‌وه‌ی ئاسه‌واره مێژوویی و گه‌شتیارییه‌کانی پارێزگای کوردستان وه‌ک به‌رنامه‌کانی کۆتا ڕۆژی سه‌ردانی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه بۆ کوردستان ڕاده‌گه‌ێندرێت.