وێنه‌یه‌ک له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا بڵاوکراوه‌ته‌وه که تێیدا مامۆستایه‌ک به شێوازێکی سه‌یر داوای لێبوردن له قوتابیانی ده‌کات.
یه‌کێک له مامۆستایانی شاری سهراب له ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ساڵانێک به قوتابیانی ڕاگه‌یاندووه که زانست باشتره له دارایی، داوای لێبوردنی له‌وان کردووه.
ناوبراو ده‌ڵێت: زانست باشتر له دارایی نییه و ڕایگه‌یاندووه: به‌م هۆیه‌وه له سه‌رجه‌م قوتابیانم له نێوان ساڵانی 1352 تا 1382ی کۆچی هه‌تاوی که وه‌ک مامۆستای وانه‌ی ئینشا له خزمه‌تی ئه‌واندا بووم و به‌و چه‌شنه ئه‌وانم ڕێنمایی کردووه که هه‌موو کات به‌و ده‌ره‌نجامه بگه‌ن که زانست باشتر له سههروهت و داراییه، به‌م بارودۆخه‌ی که له ژیانی مامۆستایانی خانه‌نشین کراودا ده‌یبینم، له وته‌کانم پاشگه‌ز ده‌بمه‌وه و ده‌ڵێم که سه‌رمایه و دارایی باشتره له زانست. هیوادارم به هۆی ئه‌وه‌ی که پێشتر ڕامگه‌یاندووه، قوتابیه‌کانم بمبه‌خشن و داوای لێبوردنیان لێ ده‌که‌م.