پارێزگاری کرماشان به ئاماژه به ده‌فرایه‌تییه‌کانی قه‌زای پاوه و خاڵی سنوری شۆشمێ، وتی: بۆ به فه‌رمی بوونی ئه‌م خاڵه سنورییه و هاتووچۆی خه‌ڵک هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئه‌سه‌دووڵا ڕازانی سه‌ر له ئێواره‌ی شه‌ممه له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پلاندانانی ئه‌و قه‌زایه که له دیوانی قایمقامیه‌تی پاوه به‌ڕێوه‌چوو، ڕایگه‌یاند: بازاڕچه‌ی شۆشمێ توانای په‌ره‌سه‌ندنی هه‌یه که له سه‌ره‌تادا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و پاشان به فه‌رمی بوونی سنوره‌که هه‌وڵ ده‌ده‌ین.
ناوبراو به ئاماژه به هه‌وڵه‌کانی له پێناو هاتووچۆی خه‌ڵک له‌م سنوره‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان له ڕێگای پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه وه‌بیری هێنایه‌وه: ژێرخانی پێویست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له لایه‌ن ئێمه‌وه ته‌واو کراوه و بۆ کۆتایی هاتنی پرۆسه‌که چاوه‌ڕوانی لایه‌نی هه‌رێمی کوردستان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌که‌ین.
ڕازانی ئاماژه‌ی به سه‌ردانه‌که‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ پارێزگای کوردستان له‌م حه‌فته‌یه‌دا و وتی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌م ده‌رفه‌ته که‌ڵک وه‌ربگرین و وێڕای کۆبوونه‌وه له گه‌ڵ ناوبراو، ڕه‌زامه‌ندی به‌رپرسانی عێراقی سه‌باره‌ت به هاتووچۆی خه‌ڵک له‌م سنوره‌وه مسۆگه‌ر بکه‌ین.
پارێزگاری کرماشان له درێژه‌دا ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی ئهوراماناتی به یه‌کێک له ئامانجه‌کانی داهاتووی به‌ڕێوه‌به‌رانی پارێزگاکه ناو برد و وتی: له وڵاتانی پێشکه‌وتوو ژماره‌ی ناوچه ئازاده‌کان ده‌گاته 200 تا 250 ناوچه و به‌م هۆیه‌شه‌وه ئێمه‌ش پێویسته به دابین کردنی ژێرخانه‌کان و پێداویستییه‌کان بیر له به‌رفراوانتربوونی ناوچه ئازاده‌کانمان بکه‌ینه‌وه.
ناوبراو له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا جه‌ختی له سه‌ر چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کانی ناوچه‌ی ئه‌ورامانات و پێشکه‌ش کردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان به دانیشتووانه‌که‌ی کرده‌وه و وه‌بیری هێنایه‌وه: ته‌واوبوونی پرۆژه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی 64 قه‌ره‌وێڵه‌یی، باشترکردنی ڕه‌وشی ڕێگا و بانه‌کان، گه‌شه‌ی بازرگانی و چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌ی ئاو له پاوه له ڕیزی ئه‌و هه‌وڵانه‌وه دێن که پێویسته له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه به جیدی کاری له سه‌ر بکرێت.
ئه‌سه‌دووڵا ڕازانی له کۆتاییدا هه‌واڵی به‌رده‌وام بوونی سه‌ردانه‌کانی بۆ قه‌زاکانی پارێزگای کرماشان ڕاگه‌یاند و وتی: له پلانمدایه که هه‌ر سێ مانگ سه‌ردانی قه‌زاکان بکه‌م و وێڕای به سه‌رکردنه‌وه و چۆنیه‌تی جێبه‌جێ کردنی پرۆژه‌کان به‌دواداچوونی پێویستیان بۆ بکه‌م.
پارێزگاری کرماشان له سێهه‌م سه‌ردانیدا بۆ قه‌زاکان، قه‌زای پاوه‌ی له باکوری ڕۆژئاوای کرماشان به سه‌رکرده‌وه.