به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی “صد خبر” عه‌لی ته‌یب نیا وه‌زیری ئابوری و دارایی ئێران که به مه‌به‌ستی به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ئابوری و بازرگانی وڵاتانی ئیسلامی سه‌ردانی تورکیای کردووه، له وه‌ڵامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به هه‌ل و مه‌رجی ئابوری ئێران پاش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، وتی: وه‌ک چۆن که له سیاسه‌ته‌کانی تایبه‌ت به خۆڕاگری ئابوری، ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ڕایانگه‌یاندووه، خۆڕاگری ئابوری، هه‌م ڕه‌هه‌ندی ناوخۆیی و هه‌م ڕه‌هه‌ندی ده‌ره‌کیی هه‌یه، به‌و مانایه‌ی که ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین بنه‌ماکانی وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی به‌هێزتر بکه‌ین و له سه‌رجه‌م توانا ئابورییه‌کانی وڵات که‌ڵک وه‌ربگرین و له هه‌مان کاتیش‌دا له ده‌رفه‌ته‌کانی به‌رده‌م له ئابوری نێوده‌وڵه‌تی پێویسته له به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانیدا که‌ڵک وه‌ربگرین و به‌ستێنی گه‌شه‌ی زیاتری وڵاته‌که‌مان دابین بکه‌ین.
ته‌یب نیا له درێژه‌دا وتی: ئه‌زموونی ساڵانی پێشوو پیشان ده‌دات که له نێوان گه‌شه‌ی ئابوری و په‌ره‌پێدانی هه‌نارده‌کاری و به که‌ڵک وه‌رگرتن له سه‌رمایه‌گوزاری ده‌ره‌کی، په‌یوه‌ندییه‌کی نزیک هه‌یه. هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان له داهاتوویه‌کی نزیکدا ده‌رفه‌تی زۆر ده‌خاته به‌رده‌م ئێمه و هه‌نارده‌کردنی به‌رهه‌مه‌کانی ئێران بۆ بازاڕه جیهانییه‌کان ئاسانتر ده‌کات، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری ڕاکێشانی ده‌سمایه و ته‌کنۆلۆژیای نوێ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ئێمه دابین ده‌کات.
وه‌زیری ئابوری و دارایی ئێران له درێژه‌دا ڕوونیکرده‌وه که به هه‌ڵگرتنی سزا و گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان ده‌که‌وێته به‌رده‌م که له سه‌رچاوه داراییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و داهاته بلۆک کراوه‌کان، که‌ڵکی پێویست وه‌ربگرین.
عه‌لی ته‌یب نیا وتی: ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌کردنی نه‌وت و له هه‌مان کاتیش‌دا له پێشدا فرۆشتنی نه‌وت دابین ده‌کات و سه‌باره‌ت به ئاڵ و گۆڕی بانکی، بیمه یان دڵنیایی و که‌شتیوانی ساناکاری زۆرمان ده‌که‌وێته به‌رده‌م و ئه‌مه‌ش تێچووی ئاڵ و گۆڕه‌کانی ئێمه که‌متر ده‌کاته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: کۆی گشتی ئه‌م هۆکارانه کاریگه‌ری به‌رچاویان له سه‌ر گه‌شه‌ی ئابوری ئێران ده‌بێت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ل و مه‌رجی هه‌ڵئاوسان و کێشه ئابورییه‌کان ئاسانتر ده‌کات.
وه‌زیری ئابوری و دارایی ئێران هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له سه‌رجه‌م ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و هه‌روه‌ها له سه‌ر زاری شاره‌زایانی ئابوری، داهاتوویه‌کی ڕوون بۆ که‌رتی ئابوری کۆماری ئیسلامی ئێران پێش بینی کراوه و به پێی پێش بینییه‌کانیش به‌رزترین ئاستی گه‌شه‌ی ئابوری له سه‌رجه‌م ناوچه‌کانی باکوری ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ساڵی داهاتوو بۆ ئێران ده‌بێت.
ته‌یب نیا له وه‌ڵامی پرسیارێکی دیکه‌دا سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی دانیشتنه‌که‌ی وه‌زیرانی ئابوری و بازرگانی وڵاتانی ئیسلامی له ئسته‌نبووڵ وتی: ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م دانیشتنه دوو ڕۆژه‌یه، کێشه و به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنی وڵاتانی ئیسلامییه و یه‌کێک له گرنگترینی ئه‌م کێشانه‌یه‌ش، پرسی دابین کردنی سه‌رچاوه داراییه‌کانی چالاکییه‌کانی تایبه‌ت به بواری گه‌شه‌پێدانه.
ناوبراو وتی: له‌م دانیشتنه و له کۆمیته په‌یوه‌ندیداره‌کاندا، کێشه و گرفته‌کانی تایبه‌ت به گه‌شه‌پێدان، دابین کردنی دارایی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژاری، کشتووکاڵ، پیشه‌سازی و گه‌شتیاری باسی له سه‌ر ده‌کرێت.