جام کوردی:
له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا که به سه‌ر که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌که‌ی ڕووسیا له لایه‌ن هێزی ئاسمانی تورکیاوه تێپه‌ڕ ده‌بێت، به ده‌یان بابه‌ت و شرۆڤه سه‌باره‌ت به ئامانجی تورکیا له‌م ڕووداوه و کاردانه‌وه‌کانی ڕووسیا له میدیا جیهانییه‌کان بڵاو کراوه‌ته‌وه. له‌م نێوه‌نده‌دا پێگه‌ی ئینته‌رنێتی ئه‌لمانیتۆر وێڕای لێکدانه‌وه‌ی وردتری ڕووداوه‌که، چه‌ندین سیناریۆی بۆ داهاتووی ئه‌م ڕه‌وته خستووه‌ته ڕوو.
ئه‌لمانیتۆر له شرۆڤه‌که‌یدا باسی ئاسۆی گۆڕانکارییه‌کان هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ تێکشکانی فرۆکه‌که‌ی ڕووسیا ده‌کات و ده‌نووسێت: ئه‌گه‌ر که‌سێک خوازیاری زانینی ئه‌م بابه‌ته بێت که فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ڕووسیا و هێزی ئاسمانی سوریا له 19ی نۆڤمبێر تا ئێستا کام ئامانجیان زیاتر بۆردومان کردووه، وه‌ڵامه‌که‌ی، ناوچه‌ی بایربوجاکه که ده‌که‌وێته ناوچه‌ی نێوان باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی لازقیه و ڕۆژئاوای حه‌له‌ب و شوێنی نیشته‌جێبوونی 90 هه‌زار تورکمانه. ئه‌م ناوچه‌یه له ماوه‌ی سێ ساڵ و نیوی ڕابردوو له ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه چه‌کداره‌کانی نه‌یاری به‌شار ئه‌سه‌ددا بووه.
هێرشه‌کانی هێزی وشکانی سوپای سوریا و هێزه چه‌کداره شێعه‌کان بۆ ئه‌م ناوچه‌یه که له 15 کیلۆمه‌تری سنوری تورکیایه و زاڵه به سه‌ر لازقیه و گوندی گه‌یمام له ناوچه‌ی قڕڵ دا‌غ، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش به‌رده‌وامی هه‌بووه. ئه‌م هێرشانه هاوکات بووه له گه‌ڵ هێرشی ئاسمانی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی جۆری سوخۆ 24 و 25ی ڕووسیا و میگ 29ی سوپای سوریا.
به پێی زانیارییه‌کانی سه‌رچاوه‌کانی ناوچه‌که، هێزه‌کانی سوپای سوریا به پشتیوانی هێرشه ئاسمانییه‌کانی ڕووسیا و هه‌روه‌ها پشتیوانی هێزه شێعه‌کان له ڕووی زه‌وی، له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو بوون که کۆنتڕۆڵی ته‌واوی ئه‌م ناوچه شاخاوییه به ده‌سته‌وه بگرن و له ئێستاشدا، ئاراسته‌ی هێرشه‌کانیان به‌ره‌و ناوچه‌ی قڕڵ دا‌غ گۆڕیوه.
هێزه‌کانی سوپای سوریا له‌م ناوچه‌یه ڕووبه‌ڕووی به‌رگری هێزه چه‌کداره تورکمانه‌کان بوونه‌ته‌وه. به ده‌ر له‌مه‌ش، هێزه‌کانی جه‌یشی فه‌تح، به‌ره‌ی ئه‌نساری دین و 500 ئه‌ندامی به‌ره‌ی نوسره له‌م ناوچه‌یه ئاماده‌ن. ڕێژه‌ی هێزه‌کانی سوپا و هاوپه‌یمانان له‌م ناوچه‌یه له به‌رامبه‌ر هێزه نه‌یاره‌کان و تیرۆریستان، 10 هه‌زار له به‌رامبه‌ر 6 هه‌زار که‌سه.
پرسیار ئه‌وه‌یه که هۆکاری شه‌ڕی هێزه‌کانی سوریا له بایربوجاک چییه؟
به لێکدانه‌وه‌ی گۆڕانکارییه مه‌یدانییه‌کان و بیستنی لێداوانی بڕیار به ده‌ستانی ڕووسیا، ده‌توانین سێ هۆکاری سه‌ره‌کی بۆ ئه‌م چالاکییه ناو ببه‌ین: یه‌که‌م، دابین کردنی ئه‌من و سه‌قامگیری له ناوچه‌ی لازقیه که ڕووسیا تێیدا زیاترین ئاماده‌بوونی سه‌ربازیی هه‌یه، ئه‌م هه‌نگاوه ده‌سپێکی پێشڕه‌وییه‌کانی دیکه‌ی سوپای سوریا و ڕووسیا به‌ره‌و ئه‌دلیب و حه‌له‌ب ده‌بێت. دووه‌م، ڕاونانی تیرۆریستانی چیچانی له بایربوجاک. سێهه‌م، به پێی ئه‌وه‌ی که محمه‌ت عاکیف ئاکۆر شاره‌زای په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له تورکیا ده‌ڵێت، خواستی حکومه‌تی ئه‌سه‌د به دابین کردنی ناوچه‌یه‌کی ئه‌من و سه‌قامگیری به‌ربڵاو، پێش له‌وه‌ی که بنه‌ماکانی تایبه‌ت به ئاگربه‌ست له ڕاگه‌ێندراوه‌که‌ی ڤییه‌نا بخرێته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه.
ئاکۆر ده‌ڵێت: حکومه‌تی سوریا نایه‌وێت که تورکیا سنورێکی هاوبه‌شی له گه‌ڵ سوننه‌کانی ئه‌م وڵاته هه‌بێت. به ڕای ناوبراو، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه له گه‌ڵ داعش، پاش جێگیربوونی ئاگربه‌ست ده‌ست پێ ده‌کات. ناوبراو ده‌ڵێت: داعش پاش پاشه‌کشه له ناوچه‌ی حه‌سه‌که، هێمای پاشه‌کشه‌شی له ناوچه‌ی حه‌له‌ب – ئه‌دلیب ده‌رخستووه.
هێزه‌کانی سوپای سوریا سه‌رقاڵی پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه‌ن، به‌ڵام پێویسته له پێشدا به سه‌ر ناوچه‌ی بایربوجاک زاڵ ببنه‌وه.
ئه‌م شاره‌زایه له درێژه‌دا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ری دیکه، نه‌بوونی ئیراده‌ی جێبه‌جێ کردنی به‌رنامه پێش بینی کراوه‌کانی ڕاگه‌ێندراوه‌که‌ی ڤییه‌نایه. له وه‌ها حاڵه‌تێکدا، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان بپارێزن. به‌م پێیه‌ش، کۆنتڕۆڵی بایربوجاک له ناوچه‌ی باکوری لازقیه و نزیک له سنوری سوریا و تورکیا بۆ هێزه‌کانی ئه‌سه‌د بایه‌خ و گرنگی زۆری ده‌بێت.
تا پێش له ڕووخانی گه‌یمام له ئاکامی هێرشه‌کانی سوپای سوریا، تورکیا له هه‌ر چه‌شنه ده‌ستێوه‌ردانێکی ڕاسته‌وخۆ خۆی به دوور ده‌گرت و به ته‌نیا ڕه‌خنه‌ی له رۆڵی کاریگه‌ری ڕووسیا له چالاکییه سه‌ربازییه‌کاندا ده‌گرت. له‌م پێناوه‌شدا، تورکیا باڵوێزی ڕووسیای له ئه‌نکه‌ره بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی کرد.
قه‌یران له په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا و ڕووسیا له‌و کاته‌وه به‌رفراوانتر بوو که له به‌رواری 24ی نۆڤمبێر، چالاکییه‌کانی بایربوجاک ڕێگای جیاوازی گرته به‌ر، له به‌ر ئه‌وه‌ی که هێزی ئاسمانی تورکیا، فڕۆکه‌یه‌کی شه‌ڕکه‌ری جۆری سوخۆی 24ی ڕووسیایان خسته خواره‌وه. به‌ڵام له ئێستادا و پاش ئه‌م ڕووداوه، بۆ داهاتوو ئه‌گه‌ری سێ سیناریۆ له ئارادایه.
سیناریۆی گه‌شبینانه، له به‌رچاو نه‌گرتنی ئه‌م ڕووداوه و درێژه‌پێدانی ڕه‌وتی پێشوو به‌و شێوه‌یه‌ی که وا پیشان بدرێت که ڕووداوێک ڕووی نه‌داوه، له‌م حاڵه‌ته‌شدا، تورکیا و ڕووسیا بڕیاری که‌مکردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌کانی نێوانیان ده‌ده‌ن و کاردانه‌وه‌کانی ئه‌م ڕووداوه به نهێنی و له ڕێگای که‌ناڵه دیپلۆماسییه‌کانی نێوانیان، کۆنتڕۆڵ ده‌بێت. هه‌ر چه‌نده هه‌ڵوێسته‌کان و هه‌ندێک له ئاڵۆزییه‌کان هه‌ر ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام وه‌ک پیشاندانی هێز له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت.
له سیناریۆیه‌کی دیکه، یه‌که‌م هه‌نگاو، تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی ڕووسیا ده‌بێت. مۆسکۆ به که‌ڵک وه‌رگرتن له فڕۆکه‌ی جۆری سوخۆ 30 و میگ 31 ده‌توانێت فڕۆکه‌یه‌کی تورکیا له کاتی به‌زاندنی ئاسمانی سوریا بکاته ئامانج.
سێهه‌مین سیناریۆش بریتییه له به‌کارهێنانی سیسته‌مێکی زه‌وی بۆ ئاسمان که کاریگه‌ری ڕاداره‌کان له خۆی به جێ ناهێڵێت. به‌م پێیه‌ش ڕووسیا ده‌توانێت فڕۆکه‌یه‌کی تورکیا له سه‌ر ئاسمانی سوریا بخاته خواره‌وه و که‌سێکیش به‌رپرسایه‌تی تێکشکاندنی له ئه‌ستۆ ناگرێت و بابه‌ته‌که به ناڕوونی ده‌مێنێته‌وه. له لایه‌کی دیکه‌وه ڕووسیا ده‌توانێت به که‌ڵک وه‌رگرتن له ناکۆکییه‌کانی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و ئه‌نکه‌ره، شه‌ڕێکی دژوار له‌و وڵاته به‌ڕێ بخات.
به‌ڵام له ئاکامدا، ئه‌گه‌ر پرسیار بکرێت که چه لایه‌نێک له‌م ئاڵۆزییانه‌ی نێوان مۆسکۆ و ئه‌نکه‌ره سوودمه‌ند ده‌بێت؟ وه‌ڵامه‌که‌ی گرووپی تیرۆریستی داعش ده‌بێت.