ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ له نوێترین ڕاپۆرتیدا ئاماژه‌ی به چه‌ندین به‌ڵگه داوه که پیشان ده‌دات حکومه‌تی عه‌ره‌بستان تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تیی له شه‌ڕی یه‌مه‌ن ئه‌نجام داوه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری فارس، ئه‌و ڕێکخراوه به فه‌رمی دانی به‌وه‌دا ناوه که ڕیاز تاوانی کوشتنی دانیشتووانی یه‌مه‌نی ئه‌نجام داوه.
ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، 27ی نۆڤمبێر به‌رامبه‌ر به 6ی سه‌رماوه‌ز هه‌واڵی کوژرانی 309 که‌س و برینداربوونی 414 که‌سی له دانیشتووانی یه‌مه‌نی ڕاگه‌یاندووه که له چوارچێوه‌ی 10 هێرشی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ڕیاز و ئیئتلافی عه‌ره‌بی بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته ڕووی داوه.
عه‌ره‌بستان هه‌رچه‌شنه ڕاپۆرتێک سه‌باره‌ت به کوژران و برینداربوونی که‌سانی سڤیل له ئاکامی بۆردومانه‌کانی بۆ سه‌ر ناوچه جیاجیاکانی یه‌مه‌ن به توندی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه. له به‌ڵگه‌ی ئاماژه‌پێکراو، دیوانی چاودێری مافی مرۆڤ HRW چه‌ندین خاڵی به‌هێزی توێژینه‌وه مه‌یدانییه‌کان و لێدوانی شایه‌تحاڵان بوونی هه‌یه.
ڕێکخراوی ئاماژه‌پێکراو هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه که له سه‌ره‌تای هێرشه‌کانی ئیئتلافی عه‌ره‌بی به سه‌رکردایه‌تی عه‌ره‌بستان بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن تا ئێستا 2 هه‌زار و 500 که‌سی سڤیل گیانیان له ده‌ست داوه. له ڕاپۆرته‌کدا ڕوون کراوه‌ته‌وه که له توێژینه‌وه و لێکدانه‌وه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه‌دا، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به سه‌ربازی بوونی ناوچه بۆردومان کراوه‌کان نابینرێت.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ری فه‌رانسه، 10 هێرشی ئاسمانی ئاماژه‌پێکراو، له پارێزگاکانی سه‌نعا، حجه، عۆمران و جوده‌یده ڕوویان داوه و ئه‌و ئامانجانه‌ش که له لایه‌ن ئیئتلافه‌که‌وه بۆردومان کراون بریتین له ناوچه‌کانی نیشته‌جێ بوون، بازاڕ و کارگه‌یه‌کی وه‌به‌رهێنانی کاشی.
سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی زۆربه‌ی ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، پاڵپشتی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانیان له ده‌سه‌ڵاتی ڕیاز به‌رده‌وامی هه‌یه و ئه‌و وڵاته پێداگری له سه‌ر درێژه‌پێدانی هێرشه‌کان بۆ سه‌ر گه‌لی یه‌مه‌ن ده‌کاته‌وه. به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی ستاری لۆبنان، کۆشکی سپی له‌م مانگه‌دا به فرۆشتنی بڕێک بۆمبی زیره‌ک به ڕێژه‌ی یه‌ک ملیار و 290 ملیۆن دۆلار به وڵاتی عه‌ره‌بستان ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه. فه‌رانسه و به‌ریتانیا به دوو وڵاتی سه‌ره‌کی له پشتیوانی ئیئتلافی عه‌ره‌بی به سه‌رکردایه‌تی عه‌ره‌بستان داده‌نرێن که ده‌ستیان له بۆردومان و کاولکاری و کوشتن و برینداربوونی دانیشتووانی یه‌مه‌ندا هه‌یه.
ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ که باره‌گاکه‌ی له شاری نیۆیۆرکی ئه‌مریکایه و چه‌ندین نووسینگه‌ی له به‌یروت، پاریس، مۆسکۆ، برۆکسێل و ژنێڤ هه‌یه، له کۆتایی ڕاپۆرته‌که‌یدا داوای هه‌نگاوی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی کردووه سه‌باره‌ت به ڕوون بوونه‌وه‌ی تاوانه‌کانی ڕژێمی عه‌ره‌بستان دژ به گه‌لی یه‌مه‌ن.