جام کوردی:
پاش ئه‌وه‌ی که چه‌ندین ڕۆژ به سه‌ر تێکشکانی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌که‌ی ڕووسیا له لایه‌ن هێزی ئاسمانی تورکیاوه تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌رپرسانی ڕووسیا له به‌رزترین ئاستدا، تورکیا به پاڵپشتی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له گرووپه تیرۆریستییه‌کانی سوریا و پشتیوانی له داعش تۆمه‌تبار ده‌که‌ن. بابه‌تێک که به‌چه‌شنێکی دیکه له لایه‌ن حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانیش دووپات کرایه‌وه. ڕووداوی فڕۆکه‌که‌ی ڕووسیا له گۆشه نیگایه‌کی دیکه‌وه پێویستی به لێکدانه‌وه هه‌یه. تورکیا ئه‌م فڕۆکه‌یه‌ی له پشتیوانی چه لایه‌نێک خستووه‌ته خواره‌وه؟
له کاتێکدا که به ده‌یان به‌ڵگه سه‌لماندوویه‌تی که حکومه‌تی ئه‌نکه‌ره په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێزی له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له گرووپه تیرۆریستییه‌کانی ئاماده‌بوو له سوریا هه‌یه، تێکشکاندنی فڕۆکه‌که‌ی ڕووسیا، لاپه‌ڕه‌یه‌کی دیکه‌ی له په‌یوه‌ندی تایبه‌تی به‌رپرسانی تورکیا له گه‌ڵ گرووپێکی دیکه له تیرۆریسته‌کانی ئاماده‌بوو له گۆڕه‌پانی شه‌ڕی سوریا هه‌ڵده‌داته‌وه.
پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له ڕۆژانی ڕابردوو بۆ سه‌لماندنی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌نکه‌ره و داعش، جه‌ختی له سه‌ر بازرگانی نه‌وتی نێوانیان کردووه‌ته‌وه و ئامۆژگاری ئه‌وه‌ی داوه‌ته تورکیا که واز له کڕینی نه‌وتی داعش بێنێت.
وته‌کانی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئێران، ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌کانی ده‌ستێوه‌ردانی تورکیای له سوریا کردووه‌ته ئامانج و بۆ نموونه ڕایگه‌یاند: تیرۆریسته‌کان به کێ نه‌وت ده‌فرۆشن؟ پێویسته ئه‌م بابه‌ته ڕوون ببێته‌وه. ڕوون و ئاشکرایه که ته‌نکه‌ره نه‌وتییه‌کان له بیاوانه‌کانی سوریا به‌ره‌و کام لا ده‌ڕۆن. چۆن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ناوه‌نده جیهانییه‌کان ڕووبه‌ڕووی ئه‌مانه نابنه‌وه و چۆن ئه‌وانه‌ی که به ناو خۆیان وه‌ک دوژمنی تیرۆریستان ده‌ناسێنن، ئه‌م نه‌وته به نرخێکی هه‌رزانتر له‌و تیرۆریستانه ده‌کڕن؟ ئه‌م چه‌که مۆدێڕن و پێشکه‌وتووانه‌ی که لای تیرۆریستانه له کوێ هاتووه و کێ بۆ ئه‌وانی دابین کردووه؟ ڕوونه که له کوێ هاتووه و به‌رهه‌می کام وڵاته و له کوێش عه‌مبار کراون.
ڕۆحانی به‌م لێدوانانه به‌ده‌ر له بابه‌تی نه‌وت، ئاماژه‌ی به‌و چه‌کانه داوه که له حه‌فته‌کانی ڕابردوو له گۆڕه‌پانی شه‌ری سوریا خۆنوێنیی کردووه. کۆپته‌رێکی ڕووسیا له نزیک شوێنی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ی ئه‌و وڵاته به موشه‌کێک هێرشی ده‌کرێته سه‌ر که به‌رهه‌می وڵاتی ئه‌مریکایه. هه‌روه‌ها له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، نه‌یارانی حکومه‌تی سوریا باسی کارامه‌یی چه‌ک و پێداویستییه سه‌ربازییه‌کانی خۆیان له به‌رامبه‌ر هێزه‌کانی سوپای سوریا له شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی پارێزگاکانی ئه‌دلیب، حه‌له‌ب و باکوری لازقیه ده‌که‌ن.
ناوچه‌ی ئاماژه‌پێکراوی ئه‌م گرووپانه له ڕووی جۆغرافیاوه به‌و شێوه‌یه که به ڕوونی پیشان ده‌دات کاتێک ڕۆحانی باسی ته‌یار کردنی تیرۆریسته‌کان به چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی پێشکه‌وتوو ده‌کات، پشتیوانی کام وڵاتمان بۆ ده‌رده‌خات.
له‌م ناوچانه و له به‌ره جیاوازه‌کان، هێزه‌کانی سوپای سوریا و حیزبووڵای لۆبنان هاوڕێ له گه‌ڵ ڕاوێژکارانی سه‌ربازی ئێران و گرووپه عێراقییه‌کان سه‌رقاڵی شه‌ڕ و پێکدادانن له گه‌ڵ داعش، به‌ره‌ی نوسره، ئه‌حرار ئه‌لشام و لایه‌نه‌کانی سه‌ر به سوپای ئازاد و چه‌ندین گرووپی دیکه که ناوبانگێکی ئه‌وتۆیان نییه و له ئێستادا بوونه‌ته جێی سرنجی میدیاکان. گرووپه‌کانی تورکمان که له لایه‌ن وڵاتی تورکیاوه پاڵپشتی ده‌کرێن و له چوارچێوه‌ی چه‌ندین گرووپ به ناوه‌کانی سوڵتانه‌کانی عوسمانی ڕێک خراون.
تا پێش له‌م هه‌ل و مه‌رجه، ئه‌حرار ئه‌لشام که ده‌توانین به لقی سوریای ئیخوان موسلمین ناوی ببه‌ین، سه‌ره‌کیترین هێزی وشکانی تورکیا له گۆڕانکارییه‌کانی سوریا بوون، به‌ڵام ڕووداوه‌کانی پاش تێکشکانی فڕۆکه‌که‌ی ڕووسیا، گرووپێکی دیکه‌ی ده‌رخستووه که نه ته‌نیا له لایه‌ن پارته ئیسلامخوازه‌که‌ی ئه‌ردۆغانه‌وه پاڵپشتی ده‌کرێن، که‌چی پارتێکی گرنگی دیکه‌ی تورکیا واته پارتی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست و ڕێبه‌ره‌که‌ی به ناوی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی له پشتیوانانی ئه‌ون.
وێنه و ڤیدیۆکانی بڵاوکراو له کوژرانی فڕۆکه‌وانه ڕووسییه‌که پاش که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ی له لایه‌ن گرووپه چه‌کداره‌کانی تورکمان، که‌سێک به ناوی ئاڵپ ئه‌رسه‌لان چیلیک هاووڵاتی تورکیا و کوڕی ڕه‌مه‌زان چیلیک شاره‌داری پێشووی شاری ئالازیغ و له سه‌رکرده‌کانی پێشووی پارتی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی ئه‌و وڵاته پیشان ده‌دات که وه‌ک فه‌رمانده‌یه‌کی تورکمانه‌کان، باسی کوشتنی هه‌ر دوو فڕۆکه‌وانه ڕووسییه‌که ده‌کات.
گرووپه‌که‌ی ناوبراو به‌شێک له چه‌ندین گرووپی توندڕۆی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستن که له ژێر ئاڵای کۆمه‌ڵه‌ی تورکمانه‌کانی سوریا چالاکی ده‌که‌ن و ژماره‌ی هێزه‌کانیان له نێوان دوو بۆ ده هه‌زار که‌س مه‌زنده ده‌کرێت.
ئه‌ه‌م هێزانه هێشتا پێکهاته‌ی یه‌کگرتوویان به جیا له گرووپه‌کانی دیکه‌ی تیرۆریستی له سوریا نییه و له چوارچێوه‌ی چه‌ندین فه‌وج به ناوه‌کانی وه‌ک فه‌وجی سوڵتان سه‌لیم، سوڵتان محه‌ممه‌د فاتیح، سوڵتان موراد و … هاوکاری گرووپه‌کانی دیکه‌ی ئاماده‌بوو له گۆڕه‌پانی شه‌ڕی سوریا ده‌که‌ن.
پاش خه‌ڵات کردنی کرده‌وه‌که‌ی ئاڵپ ئه‌رسه‌لان چیلیک له لایه‌ن باوکییه‌وه که به‌رده‌وام له میدیاکانی دژبه‌ری ئه‌ردۆغان بڵاو کراوه‌ته‌وه، وته‌کانی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی پاش تێکشکانی فڕۆکه‌که‌ی ڕووسیا و پشتیوانیی له پارتی ڕکابه‌ر، واته پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، لاپه‌ڕه‌یه‌کی دیکه له ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی تورکیا له سوریا ڕوون ده‌کاته‌وه که ئه‌ویش تێڕوانینی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستانه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه.
باخچه‌لی ده‌ڵێت بۆردومانی ئه‌و ناوچانه له لایه‌ن ڕووسیاوه قبووڵکراو نییه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌نکه‌ره ناتوانێت چیدی، کوژرانی تورکمانه‌کان به چاو ببینێت.