جام کوردی:
تورکیا فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری جۆری سوخۆ 24ی ڕووسیای کرده ئامانج و تێکیشکاند. له‌م پێناوه‌دا وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ به به‌ستنی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت، دۆخه‌که‌یان تاوتوێ کرد. له تێڕوانینی یه‌که‌م، هه‌ل و مه‌رجه‌که وه‌ک ده‌یه‌ی 1950 و که‌ش و هه‌وای شه‌ڕی سارد وێنای بۆ ده‌کرێت.
بارودۆخه‌که هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته قۆناغی قه‌یران، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری به‌رفراوانتربوونی کێشه و ئاڵۆزییه‌کان، بێ گومان داعش براوه‌ی سه‌ره‌کی ده‌بێت. تورکیا به هۆی به‌سراوه‌یی به گازی ڕووسیا نایه‌وێت له گه‌ڵ ئه‌م وڵاته تێکهه‌ڵچوونی سه‌ربازیی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م ڕووداوه ده‌توانێت هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی داعش به لاڕێدا ببات.
پانتایی و ڕووبه‌ری ڕووسیای ئێستا به ڕێژه‌ی نیوه‌ی پانتایی یه‌کێتی سۆڤییه‌تی پێشوو ده‌بێت. ئابوری لاوازی ئه‌م وڵاته به‌نده به هه‌نارده‌کردنی نه‌وت و گاز و ڕووسیا ئایدۆلۆژیایه‌کی قبووڵکراوی له سه‌ر ئاستی جیهانیدا نییه. ئه‌وه‌ی که ڕووسیای به‌ره‌وپێش بردووه ناسیۆنالیزمێکه که له گه‌ڵ که‌سایه‌تی ڤلادیمیر پوتین گرێ دراوه. ته‌نیا به‌رزه‌فڕییه‌کانی پوتین و خولیای گه‌یشتنی به لوتکه‌ی ڕۆڵ و کاریگه‌ری له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانێت بۆمان ڕوون بکاته‌وه که به چه هۆکارێک مۆسکۆ هێرش ده‌کاته سه‌ر کرێمه و ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له سوریا ده‌کات. هه‌ر بۆیه ڕووسیا، زلهێز نییه، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌کانی دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ڕۆژئاوا پێویسته له به‌رچاو بگیردرێت، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌نده‌ش گه‌وره پیشان بدرێت.
تورکیا وه‌ک ڕابردوو یه‌ک له ئه‌ندامانی بوێری ناتۆ نییه. له ئێستادا تورکیا زیاتر له‌وه‌ی که به کردار، هاوپه‌یمانێکی ناتۆ بێت، ته‌نیا ناوه‌که‌ی به دوای خۆیدا ده‌کێشێت. ناتوانین ئه‌و ڕاستییه له به‌رچاو نه‌گرین که سه‌رۆک کۆماری تورکیاش وه‌ک هاوتا ڕووسییه‌که‌ی، هه‌ندێک هه‌نگاوی نادیمۆکراتییانه‌ی له وڵاته‌که‌یدا گرتووه‌ته‌به‌ر. به‌ده‌ر له‌مه‌ش، به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌ردۆغان له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا یه‌ک ناگرنه‌وه. ڕاسته که ئه‌نکه‌ره موڵه‌تی ئه‌وه‌ی به ئه‌مریکا داوه که له بنکه ئاسمانییه‌کانی به مه‌به‌ستی لێدانی تیرۆریستانی داعش که‌ڵک وه‌ربگرێت، به‌ڵام شکستی داعش له ڕیزی ئه‌وله‌ویاتی ئه‌نکه‌ره نییه. تورکیا یه‌که‌مایه‌تی به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کوردان و ناسیۆنالیزمی کوردی ده‌دات، له کاتێکدا که کوردان به یه‌کێک له هاوبه‌شه گرنگه‌کانی ئه‌مریکا له شه‌ڕی وشکانی دژ به داعش داده‌نرێن. تورکیا هێشتا هه‌نگاوی کاریگه‌ری به مه‌به‌ستی ڕێگری له پچڕانی هێڵی په‌یوه‌ندی و ئه‌ندامگیری داعش له خاکی خۆیه‌وه نه‌گرتووه‌ته به‌ر.
پرسیارێک که لێره‌دا دێته ئاراوه ئه‌وه‌یه که له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا، ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی ئه‌ورووپی کاردانه‌وه‌یان چی ده‌بێت؟ له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا پێویسته ڕێگری له هه‌ر چه‌شنه کاردانه‌وه‌یه‌کی توند به‌رامبه‌ر به‌م ڕووداوه یان مامه‌ڵه‌کردن له گه‌ڵ ڕووسیا وه‌ک دوژمنێک بکرێت. ئه‌گه‌رچی به‌رامبه‌ر به کرده‌وه‌ی ڕووسیا له سوریا ڕه‌خنه‌ی زۆر، بوونی هه‌یه، به‌ڵام هه‌وڵه‌کانی ئه‌و وڵاته له پێناو به‌هێزتربوونی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له دژایه‌تی ته‌واوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ڕۆژئاوایه، لادانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د له سوریا، پێش له‌وه‌ی که جێگره‌وه‌یه‌کی گونجاوی بۆ دیاری کرابێت، دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ڕۆژئاواش ده‌بێت.
ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش له ئارادایه که سیاسه‌تی ڕووسیا گۆڕانکاری به سه‌ردا بێت. تێکشکانی فڕۆکه نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌که‌ی ڕووسیا له سینا، ئه‌و تێچووه‌یه که مۆسکۆ له پێناو پاڵپشتی به‌شار ئه‌سه‌د به‌ری که‌وتووه و ئه‌گه‌ری زۆریش هه‌یه که هاوشێوه‌ی ڕووداوه‌کانی پاریس له ڕووسیاش دووپات ببێته‌وه.
له ده‌ره‌نجامدا ده‌توانین بڵێین که ئه‌مریکا، ئه‌ورووپا و وڵاتانی عه‌ره‌بی دژ به داعش، پێویسته له‌م ڕووداوه که‌ڵک وه‌ربگرن تا بتوانن کاریگه‌ری زیاتر له سه‌ر ڕووسیا و سیاسه‌ته‌کانی دابنێین. له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا دوو هه‌نگاو گرنگی ده‌بێت. یه‌که‌م، پێویسته دانوستانی جیدی له گه‌ڵ ڕووسیا سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگی کرده‌وه سه‌ربازییه‌کان هه‌بێت. هه‌وڵه سه‌ربازییه‌کان پێویسته به‌ره‌و ئاراسته‌ی له ناوبردنی داعش ببرێت. تا ئه‌و کاته‌ی که ئه‌گه‌ری ڕێکه‌وتن سه‌باره‌ت به هه‌ندێک خاڵ بوونی هه‌یه، نابێت ڕێکه‌وتن به هۆی ناکۆکی له هه‌ندێک بڕگه‌دا به‌لاوه بنرێت. ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه ده‌توانێت ڕووسیا بکاته ئه‌ندامێکی کاریگه‌ر له ئیئتلافی دژ به داعش.
دووه‌م، دیپلۆماسی به‌ره‌و پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی دیمه‌شق هان بدرێت. ده‌توانرێت به مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات، ستراتیژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش به‌ره‌وپێش ببرێت، به‌ڵام به‌رپرسایه‌تی قورسی به‌دواوه ده‌بێت، هه‌ر بۆیه باشترین بژارده، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێکی سیاسییه به یارمه‌تی ڕووسیا و ڕێگایه‌که بۆ لادانی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات.
نووسه‌ر: ڕیچارد هاس
سه‌رچاوه:فایننشال تایمز / وه‌رگێڕان: جام کوردی