178 کۆمپانیا، 20 ئه‌نجومه‌ن و 12 گرووپی بانکی له چوارچێوه‌ی وه‌فدێکی 370 که‌سی به مه‌به‌ستی ده‌ستپێکردنی گه‌وره‌ترین ڕاسپارده‌ی ئابوری ئیتالیا له ئێران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌گه‌نه تارانی پایته‌ختی کۆماری ئیسلامی ئێران.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له به‌شی ئابوری هه‌واڵده‌ری ئێرنا، گه‌وره‌ترین ڕاسپارده‌ی بازرگانی و ئابوری ئیتالیا له ئێران پاش ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی و له سه‌رووبه‌ندی هه‌ڵگرتنی سزا ئابورییه‌کان، له ڕۆژی شه‌ممه و به هاتنی ژماره‌یه‌کی زۆر له کۆمپانیا و بانکه ئیتالیاییه‌کان له تاران ده‌ست پێ ده‌کات و تا ڕۆژی دووشه‌مه درێژه‌ی ده‌بێت.
ئامانجی ئه‌م وه‌فده گه‌وره ئابورییه بۆ سه‌ردانیکردنی ئێران، ناسینه‌وه و دیاری کردنی ئاسۆی ڕاسته‌قینه‌ی هاوکارییه بازرگانی و پیشه‌سازییه‌کانه پاش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان له نێوان ئێران و که‌رتی وه‌به‌رهێنانی ئیتالیا که ده‌یانه‌وێت بۆ ئاستی پێشووی ئاڵ و گۆڕ و په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه. ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوان دوو وڵات پێش له سه‌پاندنی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی سه‌ر ئێران 7 ملیار یۆرۆ بووه، له کاتێکدا که له ئێستادا گه‌یشتووه‌ته یه‌ک ملیار و 600 ملیۆن یۆرۆ.
دانوستانه‌کانی وه‌فده بازرگانییه‌که‌ی ئیتالیا له تاران له سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌ری وه‌ک وزه، ژینگه، پێداویستی پزیشکی و بیناسازی، ئۆتۆمبێل و که‌ره‌سته‌ی پیشه‌سازی ده‌بێت که ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ری گه‌شه‌ی ئابوری ئێران له ساڵانی داهاتوودا بێت.
ئه‌م وه‌فده گه‌وره‌یه له لایه‌ن کارلۆ کالندا جێگری وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی ئیتالیا و به پاڵپشتی وه‌زاره‌تی گه‌شه‌پێدانی ئابوری و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و گه‌شه‌پێدانی یه‌کێتی پیشه‌سازییه‌کان، دامه‌زراوه‌ی نیشتمانی بازرگانی ده‌ره‌کی (ئیچه)، ئه‌نجومه‌نی بانکی و یه‌کێتی ژووره بازرگانییه‌کانی وڵاتی ئیتالیا ده‌بێت.
له‌م سه‌ردانه‌دا لیچا ماتیۆلی سه‌رۆکی کۆمیته‌ی ته‌کنیکی به نێوده‌وڵه‌تی کردن و سه‌رمایه‌گوزارانی ده‌ره‌کی یه‌کێتی پیشه‌سازی، ڕیکاردۆ ماریا مونتی سه‌رۆکی ئاژانسی ئیچه بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی کۆمپانیاکان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به نێوده‌وڵه‌تی کردنی ئه‌وان و هه‌روه‌ها گوئیدۆ ڕۆزا سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی کاروباری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجومه‌نی بانکه‌کانی ئیتالیا ئاماده ده‌بن.
ئیش و کاری وه‌فده‌که له تاران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه و به دانیشتنی ئێران – ئیتالیا و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی دامه‌زراوه سه‌ره‌کییه‌کانی دوو وڵات ده‌ست پێ ده‌کات و پاشان کۆبوونه‌وه تایبه‌ته‌کانی ئابوری و بازرگانی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمپانیاکانی دوو وڵات به‌ڕێوه ده‌چێت. بڕیاره وه‌فده‌که‌ی ئیتالیا ڕۆژی دووشه‌مه سه‌ردانی دوو کۆمپانیای که‌رتی ئۆتۆمبێل سازی ئێران، سایپا و ئێران خۆدڕۆ بکه‌ن.
فدریکا گوئیدی وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی ئابوری ئیتالیا له مانگی گه‌لاوێژی ڕابردوو به هه‌واڵده‌ری ئێرنای له رۆما ڕایگه‌یاندبوو که ده‌مانه‌وێت لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو هه‌ڵبده‌ینه‌وه و سه‌ر له نوێ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانمان زیندوو بکه‌ینه‌وه. ئیتالیا به‌رده‌وام و پێش گه‌مارۆکان، له ئاستێکی باڵادا په‌یوه‌ندی ئابوری و بازرگانیی له گه‌ڵ تاران هه‌بووه، ئێمه یه‌که‌م هاوبه‌شی بازرگانی ئێران بووین و ڕێژه‌ی ئاڵ وگۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوانمان له ساڵی 2011 زیاتر له 7 ملیار یۆرۆ بووه، له کاتێکدا ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه‌ته که‌متر له 2 ملیار یۆرۆ. سه‌رجه‌م کۆمپانیا گه‌وره‌کانی ئیتالیایی له بازاڕه‌کانی ئێران‌دا به‌شداری و ئاماده‌بوونیان هه‌بوو. ده‌مانه‌وێت پاش ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی و هه‌ڵگرتنی سزا ئابورییه‌کانی سه‌ر ئێران، سه‌ر له نوێ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانمان به‌ره‌و ئاسۆیه‌کی گه‌شتر ببه‌ین.