جام کوردی:
ئه‌شکه‌وتی قۆری قه‌ڵا، گه‌وره‌ترین ئه‌شکه‌وتی ئاویی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به مێژوویه‌کی 65 ملیۆن ساڵه‌یه که له پارێزگای کرماشان هه‌ڵکه‌وتووه. ئههم ئه‌شکه‌وته له 25 کیلۆمه‌تری شاری ڕوانسه‌ر له بناری کێوی شاهۆ و له سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌کی ڕوانسه‌ر – پاوه و له دراوسێیه‌تی گوندێک به‌م ناوه‌دایه.
درێژایی ئه‌م ئه‌شکه‌وته 12 کیلۆمه‌تر و قوڵاییه‌که‌ی 3140 مه‌تره و وه‌ک یه‌کێک له 7 ئاسه‌واری سرووشتی نیشتمانی ئێران تۆمار کراوه. له ساڵی 1976 گرووپێک له ئه‌شکه‌وت ناسانی به‌ریتانیایی و له ساڵی 1977 گرووپێکی دیکه له وڵاتی فه‌رانسه به‌شێک له‌م ئه‌شکه‌وته‌یان به درێژایی 550 مه‌تر خسته به‌ر لێکدانه‌وه و ئیش و کاری تایبه‌تی خۆیان. له ده‌یه‌ی 1360ی کۆچی هه‌تاوی، واته 34 ساڵی ڕابردووش گرووپێکی کرماشانی به‌شێکی ئه‌م ئه‌شکه‌وته‌یان به درێژایی 3 کیلۆمه‌تر دۆزیوه‌ته‌وه.
قوڵایی ئه‌ستێر و گۆله‌کانی ئه‌م ئه‌شکه‌وته له هه‌ندێک شوێندا ده‌گاته 14 مه‌تر، هه‌روه‌ها به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌م ئه‌شکه‌وته‌دا له نێوان 7 تا 11 پله‌ی سه‌دیدایه و له سه‌رجه‌م وه‌رزه‌کانی ساڵدا به سه‌قامگیری ده‌مێنێته‌وه. ئه‌م ئاسه‌واره گرنگه سرووشتییه چه‌ندین ته‌لاری جوانی له 1400 مه‌تری و 500 مه‌تری به ناوی مه‌ریه‌م، بلور، بوک، ڕێگای به‌رزه‌خ و کۆپاری وشتره. ئه‌شکه‌وتی قۆری قه‌ڵا به یه‌کێک له سرنجڕاکێشترین ئاسه‌واره سرووشتییه‌کانی پارێزگای کرماشان داده‌نرێت.
به‌داخه‌وه له ئاکامی سه‌ردانی خه‌ڵک و هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی نه‌کردنی گه‌شتیارانه‌وه، ئه‌شکه‌وته‌که زیانی به‌رکه‌وتووه.
له درێژه‌دا چه‌ندین وێنه‌ی سرووشتی جوانی گوندی قۆری قه‌ڵا ده‌بینن.