جام کوردی:
شاجوانی ئیتالیا و نووسه‌ری کتێبی ” ڕۆژێک سه‌رۆک کۆمار بوو ” له‌و بڕوایه‌دایه که مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد باشترین پیاوی سه‌ر ڕووی زه‌وییه.
سیلڤیا ڤالریا جوانترین کچی ساڵی ئیتالیا، له‌و بڕوایه‌دایه که مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئێران باشترین پیاوی سه‌ر ڕووی زه‌وییه که به بێ هیچ هۆگریه‌تی به مۆدیل و باوپهرستی درێژه به ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی ده‌دات. نووسه‌ره ته‌مه‌ن 20 ساڵه‌که‌ی کتێبی ڕۆژێک سه‌رۆک کۆمار بوو، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه که ده‌یه‌وێت له گه‌ڵ نه‌ژاد هاوسه‌رگیری بکات، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ناوبراو که‌سایه‌تییه‌کی گرنگه.
ڤالریا دوو ساڵی ڕابردووش و له‌و کاته‌یدا که ته‌نیا 18 ساڵ ته‌مه‌نی بوو به دانپێدادان به عه‌شقه‌که‌ی خۆی، داوای هاوسه‌رگیریی له ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد کردبوو.