ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگه‌یاند: وڵاته‌که‌ی سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش درێژه به هاوکارییه‌کانی له گه‌ڵ ئه‌مریکا ده‌دات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕووداوی تێکشکاندنی فڕۆکه سه‌ربازییه‌که‌ی ڕووسیا له لایه‌ن تورکیاوه دووپات ببێته‌وه، ئه‌م هاوکارییه تووشی مه‌ترسی ده‌بێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ڕۆیته‌رز، پوتین پاش کۆبوونه‌وه‌ی پێنج شه‌ممه‌ی له گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری فه‌رانسه به ئاماژه به ڕووداوی تێکشکانی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌که‌ی وڵاته‌که‌ی له لایه‌ن هێڵی ئاسمانی تورکیاوه، جه‌ختی کرده‌وه که ئه‌م کرده‌وه‌یه به خیانه‌تێک له لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه داده‌نێین که وه‌ک دۆستی خۆمان داماننابوو.
سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا هه‌روه‌ها جه‌ختی کرده‌وه: ئێمه ئاماده‌ی هاوکاری له گه‌ڵ ئه‌و ئیئتلافه‌ی ده‌بین که له لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاوه سه‌رکردایه‌تی ده‌کرێت، به‌ڵام چه‌ندین ڕووداوی وه‌ک تێکشکاندنی فڕۆکه‌که و کوشتنی فڕۆکه‌وانه‌کانمان قبووڵکراو نییه.
پوتین که له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له گه‌ڵ فرانسوا ئۆلاند به‌شداری کردبوو، وه‌بیری هێنایه‌وه: هه‌ڵوێستی ئێمه ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕووداوه دووپات ببێته‌وه، پێویستمان به هاوکاری له گه‌ڵ هیچ که‌سێک و ئیئتلاف و وڵاتێک نابێت.
ڤلادیمیر پوتین به ئاماژه به‌وه‌ی که وڵاته‌که‌ی زانیاری پێویستی سه‌باره‌ت به چالاکییه سه‌ربازییه‌کانی له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وی تیرۆریستان ڕاده‌ستی ئه‌مریکا کردووه، واشنتنی به‌وه تۆمه‌تبار کردووه که هاوبه‌شی تورکیایه له تێکشکانی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌که‌ی ڕووسیا، وتیشی: ئه‌وان کۆنتڕۆڵیان له سه‌ر کرده‌وه‌ی هاوپه‌یمانانی خۆیان نییه و یان زانیارییه‌کان له هه‌ر لایه‌که‌وه بڵاو ده‌که‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به هاوکارییه‌کانی مۆسکۆ و پاریس، پوتین وتی: فه‌رمان به سوپای وڵاته‌که‌ی ده‌دات که هاوکارییه‌کان له گه‌ڵ فه‌رانسه سه‌باره‌ت به ئاڵ و گۆڕ کردنی زانیارییه‌کان و بواره سه‌ربازییه‌کان په‌ره پێ بدات.
ناوبراو وتی: ئه‌م هه‌نگاوه به‌شێک له‌و ئیئتلافه گه‌وره‌یه‌ی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت که ڕووسیا و ڕۆژئاوا له خۆ ده‌گرێت.
سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا سه‌باره‌ت به ورده‌کاری هاوکارییه‌کانی وڵاته‌که‌ی و فه‌رانسه وتی: ئێمه سه‌باره‌ت به دیاری کردنی ئه‌و به‌شانه‌ی که ده‌توانین هێرشیان بکه‌ینه سه‌ر، ئه‌و به‌شانه‌ی که نابێت هێرشیان بۆ بکرێت و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ئاڵ و گۆڕی زانیارییه‌کان و هه‌ماهه‌نگی له چالاکییه سه‌ربازییه‌کان وتووێژ ده‌که‌ین.
پوتین هه‌روه‌ها وتی: دوو وڵاتی ڕووسیا و فه‌رانسه به‌نیازن ڕێگری له هێرش کردن بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی بکه‌ن که گرووپه دژبه‌ره‌کانی تیرۆریستان تێیاندا سه‌رقاڵی چالاکین.