جام کوردی:
تێکشکانی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌که‌ی ڕووسیا له لایه‌ن هێڵی ئاسمانی تورکیاوه، ڕووداوێکه که زۆربه‌ی شرۆڤه‌کارانی کاروباری ناوچه‌که به ڕکابه‌رێتی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆک کۆمارانی ڕووسیا و تورکیا له گۆڕه‌پانی شه‌ڕی سوریا ناوی ده‌به‌ن، ڕووداوێک که ده‌توانێت کاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی له په‌یوه‌ندییه‌کانی مۆسکۆ و ئه‌نکه‌ره به جێ بێڵێت و گۆڕانکارییه‌کانی سوریاش به‌ره‌و ئاقارێکی دیکه‌دا ببات.
تێکشکانی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری سوخۆ 24ی ڕووسیا له لایه‌ن هێڵی ئاسمانی تورکیاوه به زووترین کات بوو به مانشێتی هه‌واڵ و بابه‌تی شرۆڤه‌کاریی سه‌رجه‌م هه‌واڵده‌رییه جیهانییه‌کان و سرنجی ئه‌وانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. پاش ئه‌م ڕووداوه، تورکیا ڕایگه‌یاند که هۆی تێکشکانی فڕۆکه‌که‌ی ڕووسیا، به‌زاندنی سنوری ئاسمانی ئه‌و وڵاته بووه، لێدوانێک که ئه‌مریکا و ئه‌ورووپییه‌کان وه‌ک به‌شێک له ناتۆ پشتڕاستیان کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕووسیا به پێچه‌وانه‌وه ده‌ڵێت که فڕۆکه‌که‌ی ئه‌وان له ئاسمانی سوریا سه‌رقاڵی جێبه‌جێ کردنی ئه‌رک و ڕاسپارده‌ی خۆی له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان بووه.
تورکیا به په‌له په‌یوه‌ندیی به هاوپه‌یمانانی خۆی له ڕێکخراوی ناتۆ گرت و داوای کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی کرد، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک که به مه‌به‌ستی ڕاوێژ و له ڕاستیدا به ئامانجی ڕاکێشانی پاڵپشتی ئه‌ندامانی ناتۆ پێشنیار کرابوو، هه‌ر ئه‌مه‌ش ڕه‌خنه‌ی توندی ڕووسیا و پوتنی به‌دواوه بوو. سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا، تورکیای به‌وه تۆمه‌تبار کردووه که له پشته‌وه خه‌نجۆکی له‌وان داوه و ڕوونیکرده‌وه که ئه‌م ڕووداوه کاردانه‌وه‌ی توندی به‌رامبه‌ر به ئه‌نکه‌ره به‌داوه ده‌بێت. له یه‌که‌م کاردانه‌وه‌دا سه‌ردانه چاوه‌ڕان کراوه‌که‌ی سرگئی لاوڕۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا بۆ تورکیا هه‌ڵوه‌شایه‌وه. سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه و ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌کانی، چه‌ندین خاڵ جێی گرنگی و بایه‌خن که به شرۆڤه‌ی زیاتری یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت:
1)په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ڕووسیا و تورکیا له قۆناغه جیاجیاکانی مێژوودا گه‌رم و نزیک نه‌بووه. له درێژه‌ی ساڵانێک پێکدادانی ڕاسته‌وخۆی ڕووسیای تزاری و ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی، ڕووسه‌کان و تورکه‌کان له مێژووی هاوچه‌رخی خۆیان جارێکی دیکه له دوو جه‌مسه‌ری شه‌ڕی سارد ڕووبه‌ڕووی یه‌کتر بوونه‌ته‌وه. له‌م نێوه‌نده‌دا ئه‌ندامێتی تورکیا له ڕێکخراوێکی وه‌ک ناتۆ، میراتی هه‌مان کێبه‌ڕکێی و ململانێی گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تییه که له ئێستاش وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه، میراتێک که هۆکاری ده‌ستێوه‌ردانی تورکیا له گۆڕه‌پانی سوریایه و وای له سه‌رکرده‌کانی ئه‌و وڵاته کردووه که هه‌وڵی سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆیان و مسۆگه‌ربوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان له گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که به تایبه‌ت سوریا بده‌ن.
2)ئه‌وه‌ی که ڕوون و ئاشکرایه، تورکیا ساڵه‌هایه که ئامانجی ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د و حکومه‌تی یاسایی دیمه‌شق شوێنگری ده‌کات. له ئێستادا گرنگترین ته‌کتیک بۆ دابین کردنی ستراتیژی تورکیا له سوریا، ڕاگه‌یاندنی ناوچه‌یه‌کی ئارامه له ناوچه‌ی باکوری ئه‌و وڵاته که زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌که‌ی له تورکمانه‌کان پیک دێن و شرۆڤه‌کارانی کاروباری ناوچه‌که‌ش پێیان وایه که ئه‌مه‌ش ده‌توانێت وه‌ک ئیمتیازێکی واشنتن به ئه‌نکه‌ره بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوکارییانه‌ی که له گه‌ڵ ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش هه‌یه‌تی، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مریکا تا ئێستا به فه‌رمی دابین کردنی ناوچه‌ی ئارامی له سوریا ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه.
به هۆی پێشڕه‌وییه‌کانی سوپای سوریا و هێزه‌کانی به‌ره‌ی خۆڕاگری به تایبه‌ت له ناوچه‌کانی نزیک له حه‌له‌ب و ئه‌و زیان و خه‌سارانه‌ی که گرووپه تیرۆریستییه‌کان له هێرشه ئاسمانییه‌کانی ڕووسیا به‌ریان که‌وتووه، ئه‌نکه‌ره ئه‌م گۆڕانکاری و پێشهاته نوێیه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا نابینێت. ڕه‌وتی کۆبوونه‌وه‌کانی ڤییه‌نا سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری سیاسی قه‌یرانی سوریا ئه‌وه‌ی پیشان دا که وڵاتانی ڕۆژئاوا به تایبه‌ت ئه‌مریکا ڕۆژ به دوای ڕۆژ مه‌ودای خواسته‌کانیان له گه‌ڵ هاوپه‌یمانیان له ناوچه‌که‌دا سه‌باره‌ت به‌م قه‌یرانه زیاتر ده‌بێت. له وه‌ها هه‌ل و مه‌رجێکدا هه‌نگاوه سه‌ربازییه‌که‌ی تورکیا و تێکشکاندنی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌که‌ی ڕووسیا بۆ زاڵبوونه به سه‌ر بارودۆخه‌که وه‌ک کاراکته‌رێکی جیهانی نه وه‌ک وڵاتێکی به‌هێزی ناوچه‌یی. کاردانه‌وه‌یه‌ک که له به‌رامبه‌ر پاشه‌کشه یان هه‌ماهه‌نگی زیاتری ڕۆژئاوا له گه‌ڵ مۆسکۆ سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا، هه‌نگاوێک بۆ کاریگه‌ری دانانه له سه‌ر هاوکێشه‌که و تێکدانی هه‌وڵی لایه‌نه به‌هێزه‌کانی دیکه.
3)زۆربه‌ی شرۆڤه‌کانی تایبه‌ت به‌م دۆخه، هه‌نگاوه‌که‌ی تورکیا به بڕیارێکی پڕکێشه بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه کاریگه‌ره‌کانی قه‌یرانی سوریا ناو ده‌به‌ن. ڕووداوه‌که، ڕووسیای خستووه‌ته بارودۆخێکی ئه‌سته‌م و دژوار. ئه‌وان له ناوه‌ڕاستی مانگی ڕه‌زبه‌ر له گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش که تورکیاش له خۆ ده‌گرێت، سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگی و ڕێگری له هه‌ر چه‌شنه تێکهه‌ڵچوونێک له کرده‌وه سه‌ربازییه‌کانی دژ به تیرۆریستانی داعش گه‌یشتنه ڕێکه‌وتن، ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی که پوتین، پشت گوێ خستنی له لایه‌ن ئه‌نکه‌ره‌وه به خنجۆک لێدان له پشته‌وه ناو بردووه. له ئێستادا ڕووسیا له بارودۆخی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر به تورکیا، وه‌ڵامێک که له ئه‌گه‌ری نه‌بوونی هۆشیاری دوو په‌یامی جیدیی له گه‌ڵ ده‌بێت، یه‌که‌م دانپێدادان و به فه‌رمی ناساندنی پێگه‌ی تورکیا وه‌ک ڕکابه‌رێکی هاوشێوه و کاراکته‌رێکی جیهانی سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا و دووه‌م که زۆر جیدی تر ده‌بینرێت، تێوه‌گلانی نه‌خوازراوی یه‌کێتی ئه‌ورووپا و ئه‌مریکایه به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له گه‌ڵ ڕووسیا له چوارچێوه‌ی ڕێکخراوی ناتۆ.
ئه‌گه‌ر به چاویلکه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوایی له‌م ڕووداوه بڕوانین، هه‌نگاوه‌که‌ی تورکیا به‌ده‌ر له کێشه‌یه‌کی نه‌خوازراو نابینرێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که له ئه‌گه‌ری قووڵتربوونه‌وه‌ی ململانێ سه‌ربازییه‌کان، ناتۆ به ناچاری ڕوو له ده‌ستێوه‌ردان و جێبه‌جێ کردنی به‌ڵێنه ڕێکخراوه‌ییه‌کانی سه‌باره‌ت به تورکیا ده‌کاته‌وه. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که وڵاتانی ڕۆژئاوا له گۆڕه‌پانێکی جیدی وه‌ک قه‌یرانی ئۆکرانیا پیشانیان دا که نایانه‌وێت تێکهه‌ڵچوونی سه‌ربازییان له گه‌ڵ ڕووسیا هه‌بێت و هێڵی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌که شوێنگری ده‌که‌ن. هه‌ر بۆیه به‌رپرسانی ئه‌ورووپی و ئه‌مریکا هاوکات له گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی وه‌ک ڕێزلێنان به مافی تورکیا سه‌باره‌ت به به‌رگری له خاکی وڵاته‌که‌ی، هاوکات له گه‌ڵ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای هێورکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که و دانبه‌خۆداگرتنیان له هه‌ر دوولا کردووه.
4)ئه‌نکه‌ره به‌م هه‌نگاوه سه‌ربازییه که بێ گومان به بێ پلان و به‌رنامه‌ی پێشوه‌خته نه‌بووه، تۆپه‌که‌ی خستووه‌ته یاریگای ڕووسیا. هه‌ندێک پێیان وایه که ئه‌م هه‌نگاوه، وێنه‌یه‌کی خواسته‌کانی ئه‌ردۆغانمان پیشان ده‌دات سه‌باره‌ت به پیشاندانی زه‌بر و زه‌نگی وڵاته‌که‌ی و هێڵه سووره‌کانی له قه‌یرانی سوریا. له به‌رامبه‌ردا، پوتین به‌رده‌وام سیاسه‌تێکی کرده‌وه‌یانه‌ی له په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌دا په‌یره‌و کردووه، سیاسه‌تێک که له هاوینی ساڵی 2008 به ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له شه‌ڕی له گه‌ڵ جۆرجیا (ئۆستیای باشور ) و له کێبه‌ڕکێی ڕاسته‌وخۆ له گه‌ڵ ڕۆژئاوا له قه‌یرانی ئۆکرانیا خۆنوێنیی کردووه و ئه‌م قۆناغه‌ش خاڵێکی ده‌سپێکی سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌یه‌کی نوێ به کاردانه‌وه‌یه‌کی ته‌م و مژاوییه.
ئه‌م ڕاستییه‌مان به چه‌ندین جار وه‌ک کێشه‌کانی تایبه‌ت به وزه له گه‌ڵ ئه‌ورووپا و چاره‌سه‌ربوونی کێشه و گرفته‌کان له گه‌ڵ ئه‌مریکا بینیوه، هه‌ر بۆیه چاودێران پێش بینی ئه‌وه ده‌که‌ن ڕووسیا له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی که ئه‌نکه‌ره بۆیی خوڵقاندووه، بیر له کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌ده‌ر له وه‌ڵامی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازی ده‌کاته‌وه. ڕووسیا به‌و بارودۆخه گونجاوه‌ی که له گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانی وه‌ک ئێران له قه‌یرانی سوریادا هه‌یه‌تی، به ڕاده‌یه‌کی زۆر هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات که له هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک به مه‌به‌ستی ڕێگری له ئاڵۆزتربوونی دۆخه‌که ڕێگری بکات و وڵاتانی ڕۆژئاواش ڕێگری له هه‌ر چه‌شنه هه‌نگاوێکی دیکه‌ی تورکیا و به‌رفراوانتربوونی قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که ده‌که‌ن.
په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌کان ڕێگری له‌وه بکات که ئه‌م کێشه‌یه به‌ره‌و ئاراسته‌ی قه‌یرانێکی گه‌وره هان بدرێت. له‌م نێوه‌نده‌دا کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ک وڵاتێکی به‌هێزی ناوچه‌که و هاوپه‌یمانێکی ڕووسیا به تایبه‌ت له قه‌یرانی سوریا و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی دراوسێیه‌تی له گه‌ڵ تورکیا ده‌توانێت ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگه‌ری هه‌بێت و به‌ستێنی دیپلۆماسی بۆ چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌که بڕه‌خسێنێت.
ئیدریس سلێمانی
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین له جام کوردی