فه‌رمانده‌ی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای کرماشان هه‌واڵی قه‌ده‌غه‌کردنی هاتووچۆی ته‌نکه‌ره‌کانی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی عێراقیی له ڕۆژانی 10 تا 14ی سه‌رماوه‌ز (1 تا 5ی دسمبێر) له سه‌رجه‌م سنور و ڕێگاکانی ئه‌م پارێزگایه ڕاگه‌یاندووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له ڕۆژنامه‌ی جام جم محه‌ممه‌د مورادی وتی: ئه‌م سنورداربوونه تایبه‌ت به ڕۆژانی ڕێ و ڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن (ع) ده‌بێت.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که پلانی تایبه‌ت به ئه‌من و سه‌قامگیری سه‌رجه‌م ڕێگا سه‌ره‌کییه‌کان له‌م ماوه‌دا ئه‌نجام دراوه، وتی: هێزه‌کانی پۆلیسی هاتووچۆ له ئاماده‌باشی ته‌واودان.
به وته‌ی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای کرماشان، ڕێ و شوێنی ته‌واو سه‌باره‌ت به پێشکه‌ش کردنی خزمه‌تگوزاری به زیاره‌تکه‌رانی مه‌زاری ئیمام حوسێن (ع) گیراوه‌ته به‌ر و له‌م بواره‌دا کێشه‌یه‌ک نییه.
ئه‌م به‌رپرسه هه‌واڵی جێگیر بوونی هێزه‌کانی پۆلیسی له‌و ڕێگایانه ڕاگه‌یاندووه که قه‌ره‌باڵغی زۆریان پێوه ده‌بینرێت، وه‌ک که‌نگاوه‌ر، بێستوون، ماهیده‌شت، حومه‌یل و ئیسلام ئابادی ڕۆژئاوا.
مورادی به ئاماژه به هه‌وڵ و چاودێری پۆلیسی هاتووچۆ له سه‌رجه‌م ڕێگاکانی پارێزگای کرماشان، وتی: 46 گرووپی گه‌شت به مه‌به‌ستی دابین کردنی ئه‌من و سه‌قامگیری و چاودێری جێبه‌جێ کردنی یاساکانی تایبه‌ت به هاتووچۆ له لایه‌ن شۆفێره‌کانه‌وه، له به‌رچاو گیراوه تا خزمه‌تگوزاری شیاو پێشکه‌ش به خه‌ڵک بکه‌ین و له ڕووداوه نه‌خوازراوه‌کانیش ڕێگری بکه‌ین.