سه‌باره‌ت به هاوکارییه زانستییه‌کان، سه‌رۆکی زانکۆی ڕازی کرماشان ڕایگه‌یاند که ئه‌م زانکۆیه له گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که و جیهان له په‌یوه‌ندیدایه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محه‌ممه‌د ئیبراهیم ئه‌عله‌می ئال ئاقا له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوکات له گه‌ڵ واژۆکردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی هاوکاری له گه‌ڵ زانکۆی گه‌رمیان که له بینای سه‌ره‌کی زانکۆی ڕازی به‌ڕێوه‌چوو، ڕایگه‌یاند: سیاسه‌تی خوێندنی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، دابین کردنی په‌یوه‌ندییه له گه‌ڵ وڵاتانی دۆست و دراوسێ و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه زانکۆکه‌مان هه‌نگاوی گه‌وره‌ی هه‌ڵگرتووه.
ناوبراو به ئاماژه به هاوکارییه‌کانیان له گه‌ڵ وڵاتی عێراق، وتی: تا ئێستا چه‌ندین ڕێکه‌وتننامه‌ی هاوکاری له نێوان زانکۆی ڕازی کرماشان و زانکۆکانی عێراق به واژۆ گه‌یشتووه.
سه‌رۆکی زانکۆی ڕازی کرماشان به ئاماژه به‌وه‌ی که ئه‌م زانکۆیه وه‌ک جه‌مسه‌ری هاوکارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له هه‌رێمه‌کانی ڕۆژئاوا، باکوری ڕۆژئاوا و باشوری ڕۆژئاوا چالاکی ده‌کات، وتی: له ئێستادا 148 خوێندکاری عێراقی له خوله‌کانی کارناسی باڵا و دوکتۆرا له زانکۆی ڕازی سه‌رقاڵی خوێندن و به‌م نزیکانه 10 خوێندکاریش کۆتای‌یان به پرۆسه‌ی خوێندن هێناوه.
ئه‌عله‌می ئال ئاقا وتی: زانکۆی ڕازی به‌ده‌ر له عێراق، په‌یوه‌ندی زانستیی له گه‌ڵ وڵاتانی فه‌رانسه، دانیمارک و یۆنان سه‌باره‌ت به بواره‌کانی ئه‌ندازیاری و که‌له‌پورناسی هه‌یه.
سه‌باره‌ت به ڕێکه‌وتننامه‌ی هاوکاری نێوان زانکۆی ڕازی و گه‌رمیان، ناوبراو ڕایگه‌یاند: ئه‌م ڕێکه‌وتننامه له سه‌ر داواکاری ئه‌وان بووه و به پێی ڕێکه‌وتننامه، زانکۆی ڕازی سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنه زانستییه‌کان و ئاڵ و گۆڕی مامۆستا و خوێندکار هاوکارییان ده‌کات.
سه‌رۆکی زانکۆی ڕازی کرماشان هیوای ئه‌وی خواست که واژۆکردنی ئه‌م ڕێکه‌وتننامه ببێته هۆی به‌رفراوانتربوونی هاوکارییه زانستییه‌کانی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق.