توێژه‌رانی دانیماركیی ده‌ڵێن دووركه‌وتنه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك فه‌یسبووك بۆ ته‌ندروستیی ده‌روونیی باشه و هۆكارێكی دڵخۆشبوون و رازیبوونه له ژیان.
له توێژینه‌وە دانیماركییهكهدا 1095 كه‌س به‌شدارییان پێكرا، كه 94% یان رۆژانه ده‌چوونه سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك. دواتر بۆ دوو گرووپ دابه‌شكران: گرووپی یه‌كه‌م وه‌كو پێشوو به‌رده‌وامبوون له به‌كارهێنانی فه‌یسبووك، گرووپی دووه‌میش بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌ته‌واوی له فه‌یسبوك دووركه‌وتنه‌وه.
به‌شداربووان داوایان لێده‌كرا، رادده‌ی خۆشحاڵییان دیاری بكه‌ن له‌نێوان 0-10. به‌ر له دابه‌شكردنه‌كه و هه‌فته‌یه‌ك دوای توێژینه‌وه‌كه رادده‌ی خۆشحاڵیی به‌شداربووان وه‌رگیرا.
دواتر ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بوو له فه‌یسبووك دووركه‌وتبوونه‌وه خۆشحاڵتربوون و زۆرتر له ژیان رازی بوون.
ئه‌وانه‌ی له فه‌یسبووك دووركه‌وتبوونه‌وه زۆرتر وزه‌ی كار و بڕیاریان هه‌بوو له ژیانی رۆژانه و كه‌متریش تووشی گۆشه‌گیری ده‌بوون و له گوشاری ده‌روونیش دوورتربوون.
پسپۆڕان ده‌ڵێن به‌و پێیه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵكی به‌شه جوانه‌كانی ژیانیان له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك فه‌یسبووك پێشانده‌ده‌ن، ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و تۆڕانه به‌كارده‌هێنێت به هه‌ڵه وا تێده‌گات ئه‌وه‌ی له فه‌یسبووك هه‌یه ژیانی راسته‌قینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه و وا هه‌ست ده‌كات ژیانی ئه‌م وه‌ك ئه‌وان خۆش نییه، بۆیه تووشی نائومێدی و ناڕه‌زایی له ژیانی خۆی ده‌بێت.