جام کوردی:
سیاسه‌ته ئابورییه‌کانی تونس له مێژه به پێی سیاسه‌تی گه‌شتیاری داڕێژراوه، کێشه‌ی به‌رده‌م ئه‌م سیاسه‌ته‌ش که ڕه‌گ و ڕیشه‌ی بۆ ئاڵۆزی و ناسه‌قامگیری له‌و وڵاته‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه، کاریگه‌ری نه‌رێنیی له سه‌ر که‌رتی ئابوری تونس داناوه.
جه‌عفه‌ر قه‌نادباشی شاره‌زای کاروباری باکوری ئه‌فریقا به جه‌ختکردنه‌وه له سه‌ر نه‌بوونی هاوکاری نێوان خه‌ڵک و حکومه‌تی تونس ڕایگه‌یاند: لایه‌نگرانی وڵاتانی ڕۆژئاوا له تونس به تایبه‌ت له پاش سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی ئه‌و وڵاته، هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه به چه‌شنێک سیسته‌می حکومه‌تی تونس له‌و وڵاته‌دا به‌ره‌و نموونه‌ی ئه‌ورووپی ببه‌ن و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، گرووپه توندڕۆ‌کان به‌رده‌وام پلانی تێکدانی باری ئاسایی وڵات و ململانێ‌یان له گه‌ڵ پارته ئیسلامییه‌کان داوه. شۆڕشه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی تونس له جێی ئه‌وه‌ی که به‌ره‌و سیسته‌مێکی ناوخۆیی ببرێت، وه‌ک سیسته‌مێکی ئه‌ورووپی پیشان دراوه. له ڕابردوودا تونس به‌ره‌و چه‌په سوسیالیسته‌کان ده‌ڕۆیشت و له ئێستادا زیاتر به لای لیبراڵه‌کانی ڕۆژئاوادا کشاوه‌ته‌وه.
ناوبراو وتی: ئه‌م نموونه‌یه به چه‌ند هۆکارێک ڕه‌نگه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری تونس نه‌بێت، هۆکاره جیاوازه‌کان بریتین له، یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که ئیسلامخوازه‌کانی تونس ناتوانن له گه‌ڵ حکومه‌ت ئاشت ببنه‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ندێک له ئه‌ندامانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بن عه‌لی هێشتا له حکومه‌تدا ماونه‌ته‌وه و تێڕوانینیان سه‌باره‌ت به دابه‌ش کردنی داهات و به‌شداری خه‌ڵک له حکومه‌ت، دیمۆکراتیک نییه. دووه‌م، پرسی ئایدۆلۆژیای موسڵمانان و دانیشتووانانی وڵاتی تونسه. خه‌ڵکی تونس زیاتر حه‌زیان به سیسته‌مێکی ڕۆژئاوایی نییه و ئه‌مه‌ش وایکردووه که ئاستی هاوکارییان له گه‌ڵ حکومه‌تدا لاواز بێت. ئه‌وه‌ی که ڕوویداوه سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی گه‌شتیاری وڵاتی تونسه. له پێشدا داهاتی وڵاتی تونس زیاتر له سه‌ر داهاتی که‌رتی گه‌شتیاریدا بووه و له سه‌رده‌می بن عه‌لی، بنه‌مای سه‌ره‌کی داهاتی ئه‌و وڵاته‌دا بووه، به‌ڵام حکومه‌تی ئێستا له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه که گه‌شتیارێکی زۆر بۆ تونس ڕابکێشێت و له ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌شدا کێشه ئابورییه‌کان سه‌ریان هه‌ڵداوه.
نه‌بوونی ئارامی و سه‌قامگیری و ڕوودانی هه‌ندێک کرده‌وه‌ی تیرۆریستی به‌رامبه‌ر به گه‌شتیارانی بیانی له که‌ناراوه‌کانی تونس یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌یه که بووه‌ته هۆی دابه‌زینی داهاتی ئه‌و وڵاته و پێویسته بڵێین که ئه‌م بابه‌ته کێشه‌ی سه‌ره‌کی حکومه‌ت بووه.
ئه‌م شاره‌زای کاروباری نێوده‌وڵه‌تییه له کۆتاییدا جه‌ختی کرده‌وه: کاتێک که گوشاره‌کان له سه‌ر خه‌ڵک چڕتر ده‌بنه‌وه و خه‌ڵکێک که چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کانیان هه‌یه، به‌ڵام وڵات به هه‌مان ڕێچکه‌ی پێشوودا تێپه‌ڕ ده‌بێت و هاوکارییه‌ک له نێوان خه‌ڵک و حکومه‌تدا نه‌بێت، ئاساییه که ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له وڵات‌دا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن. هه‌ندێک له‌و بڕوایه‌دان که تونس پێویستی به گۆڕانکارییه‌کی دیکه هه‌یه تا نموونه‌یه‌کی سه‌رمایه‌داری له‌و وڵاته‌دا ده‌سه‌ڵاتی به ده‌سته‌وه بێت و که‌رتی ئابوری تونس نۆژه‌ن بکاته‌وه.