جام کوردی:
کاردانه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پاش هێرشه‌کانی 11 ی سپتمبێر له دوو به‌شدا بووه. له ساڵه سه‌ره‌تاییه‌کانی پاش ئه‌و هێرشه، جۆرج بۆش تیرۆریزمی مه‌زهه‌بیی به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ده‌بینی و به هێمایه‌کی کێشه و گرفته سیاسی و ئابورییه‌کانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی داده‌نا. واشنتن له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه ته‌نیا سه‌قامگیری و ئه‌منی ناوخۆیی خۆیی به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌کی به‌هێزتر برد و به‌ره‌نگاری قاعیده و باڵه‌کانی بووه‌وه، ته‌نانه‌ت وڵاتانی لایه‌نگری تیرۆریشی لاوازتر کرد و بووه هۆی ڕووخاندنی هه‌ندێک له‌وان. ئیداره‌که‌ی بۆش وه‌ها لێکدانه‌وه‌ی بۆ دۆخه‌که کردبوو که هاوشێوه‌ی ئه‌ورووپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا پاش شه‌ڕی جیهانی دووه‌م، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش ده‌توانێت ببێت به ناوچه‌یه‌کی ئاسایی که تێیدا هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی بکرێت.
ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به تێچوویه‌کی زۆر له ئه‌فغانستان و عێراق و په‌ره‌پێدانی توندووتیژییه تائیفییه‌کان، پێداچوونه‌وه‌ی به سیاسه‌ته‌کانیدا کرده‌وه. ئه‌مریکا له خولی سه‌رۆکایه‌تی باراک ئۆباما، سیاسه‌تی به‌هێز بۆ پته‌وبوونی سه‌قامگیری و دژ به تیرۆریزمی پاراست، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه که به‌ره‌و گۆڕانکاری ده‌ڕوات، تێڕوانینێکی بێ ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو. هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق کشانه‌وه، به ڕێژه‌یه‌کی که‌م پاڵپشتی له نه‌یارانی حکومه‌تی سوریا کرا و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ش درا که له لیبیا پاش ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی قه‌زافی، ناوچه پارێزراوه‌کان بوونیان هه‌بێت.
بۆشایی ئه‌منی دابین کراو له لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاوه بووه‌ته هۆی په‌ره‌پێدانی توندووتیژییه‌کانی تائیفی له ناوچه‌که که ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به داعش داوه که په‌ره به ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی بدات، له کاتێکدا که قاعیده له عێراق تووشی شکست بووه‌ته‌وه، شکست له چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کانی ئه‌م وڵاته، ده‌رفه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی به گرووپی تیرۆریستی داعش دا.
له سوریا شکستی ئه‌مریکا له پاڵپشتی له خۆپێشاندانه هێمنانه‌کان، هۆکاری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د له گه‌ڵ ئه‌وان بوو. له ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش ئێران په‌ره‌ی به پشتیوانی له به‌شار ئه‌سه‌د دا و هێزه‌کانی حیزبووڵای لۆبنان له‌و وڵاته‌دا جێگیر کران. عه‌ره‌بستان و تورکیاش بۆ کێبه‌ڕکێ له گه‌ڵ ئێران، پاڵپشتییان له گرووپه نه‌یاره‌کانی سوننه کرد. داعش که‌ڵکی له‌م هه‌ل و مه‌رجه وه‌رگرت. که‌ڵک وه‌رگرتنی کاریگه‌ر له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و به‌ڕێکه‌وتنی شه‌پۆلی ئاواره‌کان بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که داعش ببێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ئێجگار گه‌وره‌تر له قاعیده.
هێرشه‌کانی پاریس بوون به هۆی ئه‌وه‌ی که چاوه‌ڕوانییه‌کان له ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندووتیژی زیاتر ببێت. ده‌توانرێت به که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌نگاوه ته‌کتیکییه‌کان، شکست به داعش بهێنرێت، به‌ڵام بۆ شکست هێنانی کۆتایی داعش، پێویست به هه‌نگاوی درێژخایه‌ن و ستراتیژی کاریگه‌ر ده‌بێت، له کورت ماوه‌دا 5 ڕێکاری سه‌ره‌کی له‌م پێناوه‌دا کاریگه‌ر ده‌بن.
به‌رفراوان کردنی هه‌نگاوه ئه‌منییه‌کانی ناوخۆیی:
پێویسته ڕێ و شوێنی تایبه‌ت په‌یره‌و بکرێت تا داعش له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بێت ئه‌ندامی نوێ له وڵاتانی ڕۆژئاوا وه‌ربگرێت.
به‌هێزترکردنی شه‌ڕی دژ به داعش:
هێرشی ئاسمانی کاریگه‌ر، هێزی تایبه‌تی زیاتر و هاوکاری سه‌ربازی به‌ربڵاوتر له گه‌ڵ هاوپه‌یمانان له ناوچه‌که به تایبه‌ت کورده‌کان، پێویست به پاڵپشتی زیاتر ده‌کات. هه‌روه‌ها پێویست به‌وه ده‌کات که ناوچه ئه‌منه‌کان به هاوکاری ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان له پێناو ڕاهێنانی هێزه‌کان و یارمه‌تییه مرۆڤییه‌کان به‌رفراوانتر ببن.
په‌ره‌پێدانی هاوکارییه مرۆڤدۆستانه‌کان بۆ ئاواره‌کان:
ئه‌م ڕێکاره ده‌توانێت له ئه‌گه‌ری جێبه‌جی کردنی ڕێکاره‌کانی دیکه، گوشاری په‌نابه‌ران له سه‌ر ئه‌ورووپا که‌متر بکاته‌وه.
به‌هێزترکردنی ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی به مه‌به‌ستی شکستی داعش:
له کاتێکدا که ناتۆ ده‌توانێت له‌م پێناوه‌دا هه‌وڵ بدات، به‌ڵام ئه‌م کێشه‌یه پێویستی به هاوکاری نێوان وڵاتانی زلهێز ده‌بێت. ئه‌م قه‌یرانه بۆ سه‌رچاوه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌م پێناوه‌دا کۆنفرانسێک له ژێر چاودێری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به به‌شداری ئه‌مریکا، وڵاتانی زلهێزی ئه‌ورووپی، ڕووسیا، چین و وڵاتانی دیکه‌ی په‌یوه‌ندیدار پێویست ده‌بێت تا له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌دا یه‌ک بگرنه‌وه و ڕۆڵ و به‌رپرسایه‌تییه‌کان دابه‌ش بکه‌ن.
خێراترکردنی هه‌نگاوه‌کان به‌رامبه‌ر به شه‌ڕه ناوخۆییه‌کانی سوریا و عێراق:
له‌م کاته‌دا ئه‌گه‌ری ڕێکه‌وتن له نێوان هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان نزیکتر له هه‌ر هه‌ر چه‌شنه ڕێکه‌وتنێکه له نێوان هێزه سه‌ره‌کییه‌کانی ناوچه‌که و پێویسته ئه‌مریکا و ڕووسیا له سه‌ر قۆناغێکی ڕاگوزه‌ری سیاسی له سوریا به‌و ده‌ره‌نجامه بگه‌ن که مافی سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی ئه‌و وڵاته بپارێزێت و هه‌وڵی ئه‌وه‌ش بده‌ن که هێزه‌کانی ناوچه‌که‌ش وه‌ک ئێران، تورکیا و عه‌ره‌بستان به‌ره‌و مێزی دانوستان هان بده‌ن.
پێده‌چێت له‌م قۆناغه‌دا باشترین چاره‌سه‌ر، سیسته‌می فیدراڵی یان کۆنفیدراڵی له عێراق و سوریا بێت که چه‌ندین بنه‌مای وه‌ک دابه‌ش کردنی ده‌سه‌ڵات، خۆبه‌ڕێوه‌بردنی که‌مینه‌کانی ناوچه‌که و ده‌سته‌به‌رکردنی مافی مرۆڤ تێیدا له به‌رچاو بگیردرێت.
سه‌رچاوه:نشنال اینترست
وه‌رگێڕان: جام کوردی