زانایانی بواری ته‌ندروستی له‌وینیفه‌ر سیتایتی كۆلۆمبیا له‌نیویۆرك، له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر نه‌خۆشی له‌بیرچونه‌وه هۆكاری رێگریكردن له‌وجۆره نه‌خۆشییه ده‌دۆزنه‌وه كه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌شێوازی نانخواردنه‌وه هه‌یه.
بۆ گه‌یشتن به‌زانستی دروست له‌سه‌ر نه‌خۆشی بیرچونه‌وه، زانایانی بواری ته‌ندروستی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر 674كه‌سی دانیشتووی شاری مانهێتن دەکە‌ن كه ته‌مه‌نیان له 80 ساڵاندایه.
له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا زانایان بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌وانه‌ی روبه‌رووی نه‌خۆشی بیرچونه‌وه نه‌بوون په‌یوه‌ندی به‌شێوازی نانخواردنه‌وه هه‌یه، كه گرنگیان به‌جۆره خواردنێك داوه له‌چاو ئه‌وانه‌ی كه به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ده‌ست نه‌خۆشی بیرچوونه‌وه ده‌ناڵێنن له‌ته‌مه‌نی 80 ساڵاندا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه شێوازی به‌رنامه‌ی نانخواردنیان دروست نه‌بووه.
له‌كۆتاییدا زانایان ئه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن كه ئه‌و خواردنانه‌ی زۆر پێویسته بۆ مرۆڤ گرنگیان پێبدات بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌نێكی زۆر له‌ژیاندا توشی نه‌خۆشی بیرچونه‌وه نه‌بێت، زانایان باس خواردنی ماسی و گۆشت ده‌كه‌ن كه سوودیان هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌تایبه‌تی ته‌ندروستی مێشكی مرۆڤ كه ئه‌وانه‌ش توانای مێشكی مرۆڤ به‌هێزده‌كه‌ن.