به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یكی نوێی زانستی ده‌ركه‌وتووه زیادبوونی كێش و قه‌ڵه‌وی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی له‌ش هه‌یه، ئه‌گه‌ری توشبوونت به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مۆخ زیاد ده‌كات به‌رێژه‌ی %54 .
هه‌روه‌ها توێژه‌ره‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دروستبوونی گرێی شێرپه‌نجه‌ی مۆخ یه‌كێكه له باوترین نه‌خۆشیه‌كان كه له ئێستادا زۆر توشی تازه پێگه‌یشتووه‌كان ده‌بێت، هه‌ر به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ساڵانه له نێوانی هه‌ر 100000 كه‌سێك 5-8 كه‌س توشی گرێی شێرپه‌نجه‌ی ده‌ماخ ده‌بن.
ئه‌و كه‌سانه‌ی له جووڵه‌دان و چالاكیان زۆره بۆ نمونه وه‌رزش ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ری توشبوونیان به نه‌خۆشی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ی مۆخ كه‌متره، هه‌ر به‌پێی وته‌ی “گاندولا بیرنس” له به‌شی پزیشكی زانكۆی “ریجنسبورج” له ئه‌ڵمانیا ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشیان زۆرتره ئه‌گه‌ری توشبوونیان زیاتره له‌و كه‌سانه‌ی كه چالاكن و له‌شیان رێكه و دوورن له قه‌ڵه‌وی.