جام کوردی:
په‌ره‌سه‌ندنی چالاکییه‌کانی داعش له ئه‌ورووپا، ڕه‌وتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری به‌ره‌و ئاقارێکی دیکه بردووه، ئه‌گه‌رچی شێواز و چۆنیه‌تی و ڕێژه‌ی تاوانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی داعش له ئه‌ورووپا یان دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌ورووپییه‌کان، له گه‌ڵ تاوانه‌کانی ڕابردووی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه له عێراق و سوریا به‌راورد ناکرێت، به‌ڵام ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش به‌س بوو که جیهان به‌رامبه‌ر به خۆی له به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوودا ببینێت. له‌م قۆناغه‌دا بوو که وڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به مه‌به‌ستی شه‌ڕی جیدی دژ به داعش، هه‌ڵوێستێکی یه‌کگرتوو و هاوئاهه‌نگیان ڕاگه‌یاند. ڕاگه‌یاندنی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌ورووپییه‌کان، ئه‌مریکا، چین و لایه‌نه‌کانی دیکه سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جیدی و شه‌ڕی دژ به داعش، ئه‌و ڕاستییه پیشان ده‌دات که ئه‌ندامانی ئه‌و ئیئتلافه به‌وه‌ی دڵخۆش نین که تا ئێستا به ئه‌نجامیان گه‌یاندووه. ئه‌گه‌ر وابووه، ڕۆڵی ئیئتلافی دژ به داعش که به بانگه‌شه و تێچووی هه‌ره زۆر هاوڕێ بووه، چی بووه؟ کاریگه‌ری ئیئتلافی 62 وڵات که به چه‌ک، هێز یان پشتیوانی دارایی یان سیاسی و هتد له‌و ئیئتلافه‌دا سامانده‌ری کراون، چییه؟ مه‌گه‌ر ئه‌وه نییه که فه‌رانسه، ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا، به‌لژیکا، هۆڵه‌ندا، چیک، هه‌نگاریا، ئۆسترالیا، که‌نه‌دا و ئه‌لبانیا به هێز و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی پێویست له ژێر فه‌رمانده‌یی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا چوونه‌ته ئه‌و ئیئتلافه‌ی دژ به داعش؟ و هه‌روه‌ها تورکیا، عه‌ره‌بستان، ئیمارات، به‌حره‌ین، قه‌ته‌ر و ئه‌رده‌ن به ژماره‌ی هێز و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی پێویست، شوێن پێی خۆیانیان له ژووری هه‌ماهه‌نگی چالاکییه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی ڕۆژئاوایی کردووه‌ته‌وه؟ چی ڕوویدا؟ کوێی ئه‌م پرۆسه هه‌ڵه‌ی تێدا بووه؟ ته‌یاربوون؟ فێرکاری، هه‌ماهه‌نگی، گه‌ڵاڵه؟ زانیاری؟ په‌ره‌پێدان؟ ته‌کتیک؟ شه‌ڕ و چالاکی سه‌ربازی یان لۆجستیک؟ که‌م له هۆکاره‌کانی کاریگه‌ر له‌م شه‌ڕه له ئیئتلافه‌که‌ی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی کارامه‌یی ئه‌وتۆیان نه‌بوو که به‌رپرسه‌کان به ڕاشکاوانه دانیان به شکستی خۆیاندا ناوه؟ ئه‌م هۆکاره هه‌رچی هه‌بێت، ئه‌وه‌یه که له ڕه‌وتی نوێ‌دا، پێویسته به جیدی و به ته‌واوی پێداچوونه‌وه‌ی به سه‌ردا بکرێت.
به دڵنیاییه‌وه ده‌توانین بڵێین که هۆکاری مسۆگه‌رنه‌بوونی سه‌رکه‌وتنی ئیئتلافی دژ به داعش، هۆکاری ستراتیژ بووه. ئه‌و هۆکاره‌ی که ئیئتلافی به‌رامبه‌ر، واته ئیئتلافی خۆڕاگری له هه‌مان گۆڕه‌پان و به‌رامبه‌ر به هه‌مان دوژمن و به هێز و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی که‌متر له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو بووه که شکستی گه‌وره‌تر به سه‌ر ئه‌م تیرۆریستانه‌دا بێنێت. لاوازییه‌کان و هه‌ڵه ستراتیژییه‌کانی ئیئتلافی ڕۆژئاوا – عه‌ره‌بی له کوێ سه‌رچاوه ده‌گرێت؟ ئایا کێشه‌ی ئه‌وان له دیاری کردنی ئامانجه‌کان و سامانده‌ری و ڕێکخستنی ئه‌و ئامانجانه‌یه؟ یان له ئامراز و شێوازه‌کاندایه؟ یان ڕه‌نگه تێکه‌ڵاوی ئه‌م دوو هۆکاره بێت؟
یه‌که‌م کێشه‌ی ئه‌وان په‌یوه‌ندی به ئامانجه‌کانه‌و هه‌یه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که لێکدانه‌وه‌ی توانا و کارکۆی ئیئتلاف ئه‌وه‌مان پیشان ده‌دات که ئه‌وان به ڕێژه‌ی پێویست توانای به‌راوردکردنی ستراتیژ، ئامراز و شێوازی جێبه‌جێ کردنیان له گه‌ڵ ئامانجه دیاری کراوه‌کاندا نییه، هه‌ر بۆیه ئامانجی ئه‌وان له ڕاستیدا تا ئێستا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه و شه‌ڕ له گه‌ڵ داعش به ئامانجی له‌ناوبردنی ئه‌م ڕه‌وته نه‌بووه، به‌ڵکوو که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م ڕه‌وته وه‌ک به‌شێک له ستراتیژێکی دیکه بووه. ئه‌گه‌ر ئامانجی ئه‌وان له ڕاستیدا له سه‌ر له‌ناوبردنی داعش ڕاوه‌ستاوه، لانیکه‌م پێویسته له کاتی پێکهێنانی ئه‌و ئیئتلافه‌وه تا ئێستا ڕێگری له به‌رفراوانتربوونی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵات و چالاکییه‌کانی ئه‌م گرووپه ده‌کرا. خێرایی گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندن و ده‌سه‌ڵاتی داعش، له کاتی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م دیارده‌یه له ناوچه‌که زیاتر له شێوازی ئاساییه. به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که ئیئتلافێکی نێوده‌وڵه‌تیی له به‌رامبه‌ر خۆیدا بینیوه. به‌ڵگه‌ی دیکه له سه‌ر بابه‌تی ئامانجه‌کانی ئیئتلافه‌که‌ی ڕۆژئاوا، ڕۆڵ و کاریگه‌ری کارکۆی به‌ره‌ی ئیئتلافی خۆڕاگرییه له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش. ئه‌م ئیئتلافه کۆماری ئیسلامی ئێران، سوپا و حکومه‌ت و هێزه خۆبه‌خشه‌کانی عێراق و هه‌ر ئه‌م پێکهاته‌یه‌ش له سوریا و به‌شێک له حیزبووڵای لۆبنان له خۆ ده‌گرێت که له هاوینی 2014 پێش له په‌یوه‌ست بوونی ڕووسیاش گورزی کوشنده‌ی زۆری له داعش دا و ده‌رفه‌تی زۆریشی له‌و گرووپه وه‌رگرت و له‌وه‌شدا سه‌رکه‌وتوو بوو که ڕێگری له مسۆگه‌ربوونی ئامانجه سه‌ره‌کییه‌که‌ی داعش، واته زاڵبوون و حکومه‌ت له عێراق و سوریا بکات. له هه‌ڵه ستراتژیکه‌کانی ئیئتلافی ڕۆژئاوا – عه‌ره‌بی بۆ بابه‌تی هێزه‌کان و جێگیرکردنیان ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌شی زۆری ئه‌و ئیئتلافه له‌م ماوه‌یه‌دا، ده‌سکه‌وتێکی دیار و ڕوونی په‌یره‌و نه‌کردووه. به‌شێکی گرنگ له سه‌رچاوه داراییه‌کانی ئیئتلاف له پێناو ڕاهێنان و ڕێکخستنی ئه‌و هێزانه‌دا به‌کار هێنراوه که له ئاکامدا چوونه‌ته ڕیزی داعشه‌وه. گه‌ڵاڵه و چالاکییه سه‌ربازییه‌کانی ئیئتلاف به‌و شێوازه‌یه که هه‌ر چاودێرێکی ده‌ره‌کی هه‌ست به‌وه ده‌کات ئامانجی چالاکییه‌کان له ڕاستیدا له‌ناوبردنی داعش نییه. ستراتیژی ئیئتلاف به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا شڵه‌ژاوییه‌کی تایبه‌تی پێوه ده‌بینرێت.
دیارده‌ی داعش له نێو بارودۆخێکی ته‌واو ئه‌مریکیدا سه‌ری هه‌ڵداوه. ناتوانین له هه‌ڵه‌کانی حکومه‌تی ئه‌سه‌د سه‌باره‌ت به پێکهاته و ئاینزاکان چاوپۆشی بکه‌ین، یان هه‌ڵه‌کانی سه‌رۆک کۆماری سوریا له هه‌ل و مه‌رجی به‌هاری عه‌ره‌بی و بێداری ئیسلامی له به‌رچاو نه‌گیردرێت. به‌ڵام داعش، به‌ره‌ی نوسره، ئه‌نسارالاسلام، جه‌یشی خوراسان و گرووپه‌کانی هاوشێوه له سه‌ر بنه‌مای قاعیده و له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌یدا سه‌ریان هه‌ڵدا که ڕۆژئاوا له ناوچه‌که‌دا خوڵقاندوویه‌تی. ئیئتلافی ڕۆژئاوا – عه‌ره‌بی به هه‌ر هۆکارێک له گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنی داعش خۆشحاڵ بووه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ڕۆڵ و کاریگه‌ری داعش له ناوچه‌که، سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه که ئه‌وان ده‌توانن به ئامانجه‌کانیان بگه‌ن. گرنگترین کارکۆی داعش، لاوازکردنی حکومه‌ته‌کان و ڕووخاندنی پێکهاته نیشتمانییه‌کان و به جێ هێشتنی وڵاتێکی ڕووخاو و سوتێندراو بووه. وه‌ها به‌رهه‌مێک، به تایبه‌ت له سوریا و عێراق، خوازیاری کام لایه‌ن ده‌بێت؟ له ئاستی ناوچه‌ییدا تورکیا، ڕژێمی زایۆنیستی و عه‌ره‌بستان زۆرترین که‌ڵکیان له‌م هه‌ل و مه‌رجه وه‌رگرتووه و به سێ گۆشه‌ی هاوبه‌شه‌کانی ئه‌مریکا و ئیئتلافی ڕۆژئاوا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناسراون. له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا هێمای زۆر ده‌رکه‌وتووه که ئامانجی واشنتن و هاوپه‌یمانانی سه‌باره‌ت به سه‌ر له نوێ داڕشتنه‌وه‌ی سنوره‌کان و ده‌سه‌ڵاتی وڵاتان و پێکهاته حکومییه‌کان و دابین کردنی هه‌ل و مه‌رجی نوێی ئه‌منی ڕوون ده‌کاته‌وه. خاڵی یه‌کگری و سه‌ره‌کی ئه‌م ئامانجانه، لاوازکردنی پێگه‌ی هه‌ره گرنگی کۆماری ئیسلامی ئێران له ناوچه‌که و به‌ره‌ی خۆڕاگری و دابین کردنی که‌لێنه له هیلالی هێز و ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی له قه‌فقاز و ئاسیای ناوه‌ڕاست تا سنوره‌کانی فه‌ڵه‌ستینی داگیرکراو. هه‌ر بۆیه ناتوانین ئه‌وه‌مان پێ قبووڵکراو بێت که ئیئتلافی ژێر سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا به پێچه‌وانه‌ی ئامانجه‌کانی خۆی هه‌نگاوێک هه‌ڵبگرێت، به‌ڵام کێشه‌که له‌وه‌دا خۆنوێنی ده‌کات که به‌راوردێکی ڕاسته‌قینه له ئامانج و خواسته‌کانی داعش به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتووه. داعش له قۆناغی سه‌رهه‌ڵدان و پێکهاتنی، ڕۆڵی خۆیی له پێناو ئامانجه دیاری کراوه‌کاندا گێڕاوه و له قۆناغی جێگیربوونیشدا به‌شێک له ڕاسپارده‌کانی جێبه‌جێ کردووه، وه‌ک لاوازکردنی پێکهاته و حکومه‌ته‌کانی سوریا و عێراق و دابین کردنی کێشه‌ی ئه‌منی له ناوچه‌ی ده‌ستڕۆیشتوویی کۆماری ئیسلامی ئێران و گه‌شه‌پێدانی که‌لێنه نه‌ته‌وه‌یی و تائیفی و مه‌زهه‌بییه‌کان. به‌ڵام له قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندندا که زۆر خێراتر له ئاستی چاوه‌ڕوانییه‌کان هاته پێشه‌وه، داعش هێڵه سوره‌کانی تێپه‌ڕاند و پێی نایه ناوچه و هه‌رێمی نایاسایی. هاتنی ڕووسیا بۆ گۆڕه‌پانی سه‌ره‌کی شه‌ڕی ناوچه‌که و دابین کردنی پشتیوانی ئاسمانی بۆ چالاکییه سه‌ربازییه‌کانی وشکانی ئیئتلافی خۆڕاگری دژ به داعش و کردنه‌وه‌ی چه‌ندین به‌ره‌ی دیکه له لایه‌ن ئه‌م ئیئتلافه‌وه له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له سوریا و عێراق وای له‌و گرووپه کردووه که خۆی له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیدی‌دا ببینێت. ئیئتلافی ڕۆژئاوا – عه‌ره‌بی به چه‌شنێک خۆی له ئاستێکی لاوازتر له به‌رامبه‌ر ئیئتلافی خۆڕاگری و ڕووسیا بینیوه.
ئیئتلافی خۆڕاگری و ڕووسیا له داڕشتنی ستراتیژی خۆی و به ئامانجێکی دیاریکراو به‌راورد به ئیئتلافی ڕۆژئاوا – عه‌ره‌بی تایبه‌تمه‌ندی زۆرتری هه‌بووه. یه‌کێتی فه‌رمانده‌یی، جێگیربوونی هێزه‌کان، به‌هره‌ده‌ری و توانای هێزه‌کان و هه‌ندێک خاڵی سه‌ره‌کی دیکه و گۆڕانکاری هاوسه‌نگی هێز له به‌رژه‌وه‌ندی کۆماری ئیسلامی ئێران له گۆڕه‌پانی دیپلۆماسی و هه‌روه‌ها هه‌ڵه ستراتژییه‌کانی سێ گۆشه‌ی هاوبه‌شه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌که، له‌و هۆکارانه بووه که کاریگه‌ری زۆری له سه‌ر بارودۆخه‌که داناوه. داعش هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر مانه‌وه‌ی خۆیی به چالاکییه‌کانی شه‌رم الشیخ و زاحیه وه‌ڵام دایه‌وه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی ده‌کرد کرانه‌وه‌یه‌ک به هه‌ر چه‌شنێک، به پاڵپشتی هه‌ندێک له هێزه‌کانی ڕۆژئاوا بۆی دابین بکرێت. به‌ڵام ئه‌مه‌ش هه‌ر له هه‌ڵه‌کانی ستراتیژیکی داعش بوو، له به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ر چه‌شنه پاشه‌کشه له به‌رامبه‌ر پێشڕه‌وییه‌کانی ڕووسیا و ئیئتلافی خۆڕاگری، به مانای هه‌نگاوێکی ستراتژیکی گرنگ بۆ لایه‌نی به‌رامبه‌ر له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌بوو. هه‌ر بۆیه ئیئتلافی عه‌ره‌بی له هه‌ر دوو به‌ره‌ی سیاسی و عه‌مه‌لیاتی له ناوچه‌که ده‌ستی دایه چالاکی. ئه‌م هۆکاره‌ش بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که داعش ئاستی هێرش و چالاکییه‌کانی خۆی له ناوخۆی سنوره‌کانی ئه‌ورووپا چڕتر بکاته‌وه (هێرشه‌کانی پاریس)، تا وێڕای تۆڵه سه‌ندنه‌وه له رۆژئاوا، هه‌ڕه‌شه و هێزی خۆی ده‌ربخات و به‌مه‌ش هاوکێشه‌کان بگۆڕێت. ئه‌م هێرشه به‌رگرییانه‌ش هه‌ر به هه‌مان هه‌ڵه بۆ داعش هه‌ژمار ده‌کرێن. له‌م قۆناغه و پاش بینینی هه‌ندێک گۆڕانکاری له لێدوان و هه‌ڵوێستی به‌رپرسانی ڕۆژئاوا وه‌ک وته‌کانی سه‌رۆک کۆمارانی فه‌رانسه و ئه‌مریکا له ڕۆژه‌کانی 13 و 14ی نۆڤمبێر و پاش هێرشه‌کانی پاریس، چاوه‌ڕوان ده‌کرا که له تێڕوانینی ڕۆژئاوا به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی که شه‌ڕی داعشیان ناو ناوه، هه‌ندێک گۆڕانکاری ڕوو بدات. له سه‌ره‌تاییترینی پێداویستی و هێماکانی ئه‌م گۆڕانکارییه‌ش، چاکسازی له تێڕوانینی ئه‌وان له یه‌که‌مایه‌تی به په‌یوه‌ندییه ئه‌منییه‌کان له گۆڕه‌پانی عه‌مه‌لیاتی سوریا و عێراق بوو. به‌و مانایه که ئه‌گه‌ر ڕۆژئاوا ئه‌مجاره له ناو بردنی داعشی به جیدی خستووه‌ته ئه‌وله‌ویاتی کار و چالاکییه‌کانی خۆی، پێویسته ئه‌وه له به‌رچاو بگرێت که له وڵاتێک‌دا هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتێکی خه‌راپ، باشتر له نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات و بشێوه و ئاڵۆزییه. ڕۆژئاوا ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆکارێک به درێژه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د ڕه‌زامه‌ند نه‌بێت، پێویسته ئه‌وه‌ش بزانێت که له یه‌که‌م هه‌نگاودا، سامانده‌ری گۆڕه‌پانی عه‌مه‌لیاتی و یه‌که‌مایه‌تیدان به ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کان و جێگیربوونی هێزه‌کان پێویستی زیاتری ده‌بێت و ئه‌مه‌ش مسۆگه‌ر نابێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی سوریا ته‌نانه‌ت به شێوازی کاتیش درێژه‌ی هه‌بێت، ئه‌و بابه‌ته‌ی که له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ڤییه‌نا و به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی دۆسیه‌ی سوریا، جه‌ختی له سه‌ر کرایه‌وه، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌زموونی لیبیای پاش قه‌زافیش هه‌مان مانامان بۆ پشتڕاست ده‌کاته‌وه.
به‌داخه‌وه، هه‌ڵوێستی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له په‌راوێزی دانیشتنی ئاپک که ده‌بینین، دوو ئه‌گه‌ر زیاتر ناتوانین له به‌رچاو بگرین. سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له په‌راوێزی دانیستنی ئاپک له وڵاتی فیلیپین وتی: تا ئه‌و کاته‌ی که سه‌رۆک کۆماری سوریا واز له ده‌سه‌ڵات نه‌هێنێت، شه‌ڕی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته کۆتایی نایه‌ت. ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه که بڕوام نییه که ئێمه ده‌توانین کۆتایی به شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا بێنین، له کاتێکدا که ئه‌سه‌ر به‌رده‌وام له سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات بێت. ئه‌گه‌ری یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا هێشتا به‌نیازی ئه‌وه نییه که له ئامانجه ستراتژیکه‌کانی خۆیدا سه‌باره‌ت به داعش گۆڕانگاری بکات و به‌رده‌وام یاری به شه‌ڕی دژ به داعش وه‌ک ئامرازێکی ستراتژیک له ناوچه‌که‌دا به کار دێنێت و ئه‌گه‌ری دووه‌م ئه‌وه‌ی که ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نیازی له‌ناوبردنی داعشی هه‌بێت، لانیکه‌م له ڕیزبه‌ندی ئامانجه باڵاکانی خۆیدا تووشی هه‌ڵه‌ی ستراتژیک بووه، هه‌مان هه‌ڵه‌ی که له لیبیا ئه‌نجام درا و یه‌کێک له ده‌ره‌نجامه‌کانیشی، کوژرانی ژماره‌یه‌کی زۆر له هێزه ئه‌مریکییه‌کان له بشێوه و ئاڵۆزییه‌کانی تیرۆریستی لیبیا بوو.
لێدوانه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د به‌رامبه‌ر به باراک ئۆباما له‌به‌رچاوه، ناوبراو ڕایگه‌یاند: داعش به چاودێری ئه‌مریکا له عێراق پێکهاتووه، تورکیا، عه‌ره‌بستان و قه‌ته‌ر ڕاهێنان به تیرۆریستان ده‌که‌ن، شکستی تیرۆریستان پێویسته پێش له هه‌ر چاره‌سه‌رێکی سیاسی بێت، رۆژئاوا به‌رپرسی سه‌ره‌کی کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که له‌و تیرۆریستانه پاڵپشتی کردووه که داعش و به‌ره‌ی نوسره‌یان پێکهێناوه.
به‌ڵام له ئێستادا، کێشه‌که ئه‌وه‌یه که کام ستراتیژی؟ ئه‌وه‌ی که باراک ئۆباما پێداگری له سه‌ر ده‌کات؟ یان ئه‌وه‌ی که به‌شار ئه‌سه‌د ڕایگه‌یاندووه؟ بۆ له ناوبردنی گرووپی تیرۆریستی داعش و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌من و سه‌قامگیری بۆ سوریا کاریگه‌رتر ده‌بێت.