قایمقامی قه‌زای پاوه ڕایگه‌یاند: به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به دابین کردنی کاره‌بای پێویست بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه داوای هاوکارییان له کۆماری ئیسلامی ئێران کردووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، په‌روێز ئیده‌پور وتی: داواکاری به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان له‌م پێناوه‌دا گه‌یشتووه‌ته قایمقامیه‌تی قه‌زای پاوه.
ناوبراو ڕایگه‌یاند: به پێی داواکارییه‌کان به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان داواکاری دابین کردنی گازیشان هه‌بووه، به‌ڵام زۆربه‌ی داواکارییه‌کان سه‌باره‌ت به وزه‌ی کاره‌با بووه.
ئیده‌پور به ئاماژه به‌وه‌ی که قه‌زای پاوه له گه‌ڵ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 84 کیلۆمه‌تر سنوری هاوبه‌شی هه‌یه، وتی: ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له تواناکانی کۆماری ئیسلامی ئێران به مه‌به‌ستی پێشکه‌وتنی ناوچه‌که‌ی خۆیان که‌ڵک وه‌ربگرن و ئێمه‌ش به‌نیازی یارمه‌تیدانی ئه‌وانین.