كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكی روسیا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی رووداوی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه روسییه‌كه له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌ربڕی.
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵا پادشای ئوردن، كه ئێستا به سه‌ردانێكی فه‌رمی له روسیایه، ڤلادیمێر پۆتین هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی رووداوی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه روسییه‌كه له‌لایه‌ن توركیاوه خسته‌ڕوو.
له‌وباره‌یه‌وه ڤلادیمێر پۆتین رایگه‌یاند: “فڕۆكه جه‌نگییه‌كه ئاسمانی توركیای نه‌به‌زاندووه و هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ ئاسمانی ئه‌و وڵاته درووست نه‌كردووه”.
سه‌رۆكی روسیا هۆشداریشیدا كه :”رووداوه‌كه كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت بۆسه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان روسیا و توركیا”.
ره‌خنه‌شیگرت كه: “توركیا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێمه بكات، داوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌په‌یمانی ناتۆ كردووه”.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی داهاتووی روسیاشه‌وه پۆتین وتی: ” لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌كه‌ین”.
وتیشی: “فڕۆكه‌كه له‌سه‌ر چیایه‌كی نێو سنووری سوریا كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه، كه كۆمه‌ڵێك چه‌كداری تیرۆیستی به‌سه‌ره‌وه بووه و هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌كداریان درووستكردبوو”.