نیک پاتۆن واڵش پەیامنێرى سى ئێن ئێن لە ڕاپۆرتێکى تایبەتدا ئەوە ئاشکرا دەکات، شەڕڤانە کوردەکان لەسەر سنوورى ڕەققەن.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانهوه له تهلهفیزۆنی سی ئێن ئێن، لە ڕاپۆرتێکى تایبەتدا لە عەین عیسا ڕۆژنامەنووسەکەى سى ئێن ئێن ئەوە ئاشکرا دەکات کە شەڕڤانان لەسەرسنوورەکانى ڕەققە خەندەقیان لێداوە، ئەو ناوچەیەى کە شەڕڤانان و هێزەکانى سوپاى سوریاى دیموکراتى لێیە تەنها نزیکەى ٢٠ میل لە چەکدارانی داعشەوە دوورە.
یەکێک لە شەڕڤانان بەناوى باهۆز بە سى ئێن ئێنى وتووە، “سێ ڕۆژ لەمەوبەر گوێبیست و شایەدى ١٤ هێرشى ئاسمانى بووین کە پێگەکانى داعشى بەئامانج گرت”، بەهەمانشێوە شەڕڤانەکە باس لەوە دەکات گوێبیستى ئەوەبوون کە فەڕەنساش دەیەوێت هێرشبکاتەسەر داعش ئێمەش تۆڵەى پاریس دەکەینەوە.
باهۆز وەکو زۆرێک لە گەنجەکانى ترى ناو شەڕڤانان هاوڕێ و دۆستەکانى لەدەستداوە و بەبۆچوونى ئەوان شەڕى دژى داعش ئەرکێکى مرۆییە لە ئەستۆى ئەواندایە.
یەکێک لە فەرماندەکانى یەپەگە بە ڕۆژنامەنووسەکەى سى ئێن ئێنى ووتووە، “ئێمە ئامادەین هەماهەنگى لەگەڵ هەموو ئەو وڵاتانەدا بکەین کە دژى داعش دەجەنگن”.
هەروەها فەرماندەیەکی سوپاى دیموکراتى سوریا بە سى ئێن ئێنى وتووە، “ئێمە نزیکەى ٤٠٠٠ چەکدارى عەشیرەتەکانى سوننیمان ڕازى کردووە بۆئەوەى پشتیوانیمان بکەن لە کۆنترۆڵکردنەوەى ڕەققە.
پەیامنێرەکەى سى ئێن ئێن لەکۆتایى ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت، “سەرکردەکانى جیهان بەم جەنگە دەڵێن جەنگێکى نێودەوڵەتى بەڵام لەدەرەوەى سنوورەکانى ڕەققەوە تەنها هەست بە خۆیەکلایى کردنەوە و خۆڵ و مەرگ دەبینیت”.