پسپۆرانی بواری ته‌ندروستی له یونیڤهرسیتایتی مەریلاند، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه ئاشكرای ده‌كه‌ن كه مرۆڤ رۆژانه تا چوار سه‌لك سیر ده‌توانێت بخوات، هه‌روه‌ها پزیشكان له‌باره‌ی سیر ده‌ڵێن:
1- سیر جگه له‌وه‌ی بۆ ناو ئاماده‌كردنی خواردن به‌كاردێت، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له‌خۆراكه هه‌ره سوودبه‌خشه‌كان كه زۆرترین سوود به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌به‌خشێت.
2- بۆئه‌وه‌ی روبه‌ڕووی ئه‌وجۆره نه‌خۆشیانه نه‌بیته‌وه كه به‌هۆی كه‌شوهه‌وایه‌كی سارده‌وه توشده‌بیت، گرنگی به‌خواردنی سیر بده، چونكه سیر 70%ی نه‌خۆشی له‌وه‌رزه‌كانی پایزو زستان كه‌مده‌كاته‌وه.
2- به‌هۆی خواردنی سیر باری ته‌ندروستی پێست باش ده‌بێت، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی پێسته به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پێستی ده‌موچاو زیپكه‌و په‌ڵه‌ت هه‌بێت، ئه‌وا سیر له‌ناویده‌بات.
3- سیر توانای دابه‌زاندنی فشاری خوێنی هه‌یه، له‌هه‌مانكاتدا رێگری له‌توشبوون به‌نه‌خۆشی دڵ ده‌كات.
4- به‌هۆی خواردنی سیر توانای ئێسكه‌كانی مرۆڤ به‌هێز ده‌بێت.
5- سیر هیلاكی له‌ناوده‌بات، له‌كاتی وه‌رزشكردندا 12% زیاتر توانات پێده‌به‌خشێت.