کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕووسیا له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی هانارده کار‌ی گاز و له پێناو پته‌وتر کردنه‌وه‌ی هاوکاریییه هاوبه‌شه‌کان حه‌وت به‌ڵگه و ڕێککه‌وتننامه‌ی هاوکارییان واژۆ کرد.
به‌پێی هه‌واڵی جام کوردی له ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت، ئه‌و 7 ڕێککه‌وتننامه به ئاماده بوونی دوکتر حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران و ڤیلادیمیر پووتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا، له لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای دوو وڵاته‌وه واژۆ کرا.
ڕێککه‌وتننامه‌ی دوو لایه‌نه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران و فێدراسیۆنی ڕووسیا به مه‌به‌ستی ئاسانکاری یه‌کسان و به‌رانبه‌ر له‌بواری هه‌لومه‌رجی هاتوچووی هاووڵاتیانی دوو وڵات له لایه‌ن وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ڕووسیا واژۆ کرا.
هه‌روه‌ها ڕێککه‌وتننامه‌ی هاوکاری وه‌زاره‌تخانه‌ی ته‌ندروستی، ده‌رمان و په‌روه‌رده‌ی پزیشکی ئێران و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕووسیا،، ڕێککه‌وتننامه‌ی به‌کاره‌بایی کردنی هێڵی ئاسنی گه‌رمسار – ئینچه بروون، ڕێککه‌وتننامه‌ی هاوکاری نێوان بانکی ناوه‌ندی ئێران و وێنش ئه‌کۆنۆم بانکی ڕووسیا و هه‌روه‌ها ڕێککه‌وتننامه‌ی هاوسان کردنی تۆڕه‌کانی گواستنه‌وه‌ی کاره‌بای کۆماری ئیسلامی ئێران و فێدراسیۆنی ڕووسیا له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا واژۆ کرا.
هه‌ر له کۆبوونه‌وه دا ڕێککه‌وتننامه‌یێک له بواری لێکۆڵینه‌وه، دۆزینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی خزێنه ئاوییه ژێرزه‌وینییه قووڵه‌کان له لایه‌ن جێگری وه‌زیری وزه‌ی ئێران و سه‌رۆکی کۆمپانیای ڕووس گێئۆلۆگیای ڕووسیا و هه‌روه‌ها ڕێککه‌وتننامه‌ی دروست کردنی وزه‌خانه‌ی به‌نده‌ر عه‌بباس له لایه‌ن به‌رپرسی کۆمپانیای گه‌شه‌پێدانی وزه‌ی کاره‌بای ئێران و سه‌رۆکی کۆمپانیای تێکنۆ پرۆمی ڕووسیا واژۆ کرا.