بەداخەوە ئەگەرچی پیاوان و ژنان هەموو پێویستیان بە چاودێریی ساڵانەی پزیشک هەیە و پێویستە کە بەردەوام تاقیکاری و پشکنینی پزیشکی ئەنجام بدەن بەڵام ئەوەی دیارە زۆر کەمتەر خەمی دەکرێت لەو بابەتەوە و پشت گوێ دەخرێت و بەڵام وا دەردەکەوێت کە پیاوان زۆر زیاتر لە ژنان لەو بابەتەوە کەمتەرخەمن.
پزیشکەکان باسی پشکنینەکانی پیاوان دەکەن و دەڵێن کە لە پیاواندا دە فاکتەر هەیە کە بەردەوام دەبێ پیاوان نیگەرانی بن و تاقیکاری بۆ دڵنیابوونەوە لە سڵامەتیی ئەو فاکتەرانە لە جەستەیاندا بکەن.
پشکنینی ساڵانەی گلۆکۆزی خوێن لەو فاکتەرە هەرە پێویستانەیە کە دەبێ لە پیاواندا بەردەوام کۆنتڕۆڵ بکرێت بۆ ئەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە کەم بێتەوە.
تێستی شەکرە لە ساڵدا باشترین ڕیگەیە بۆ پێشگرتن لە تووشبوون بە نەخۆشییەکان.
پشکنینێکی پێویستیتر ئەوەیە کە شێرپەنجە وەک نەخۆشییەکی ژێنێتیکی جاری وایە کوت و پڕ دێت و بەڵام ئەوەی گرینگە شێرپەنجەی پێستە کە دەبێ پیاوان هەموو ساڵ جارێک بچن و تاقیکاری لەسەر بکەن.
شێرپەنجەی پڕۆستات لەو شێرپەنجە مەترسیدارانەیە کە جیهاندا لە هەر حەوت پیاو پیاوێک تووشی بووە و دەبێ پیاوان بەردەوام وەشوێن ئەو تێستانە بکەون کە بۆ کۆنتڕۆڵی نەخۆشییەکانی پڕۆستات ئەنجام دەدرێت.
نەخۆشییەکانی کولون یان ڕیخۆڵە لەو نەخۆشیانەن کە پیاوان لە سەروی تەمەنی ٤٠ سالاندا بە ڕادەیەکی زۆر تووشی دەبن و ئاگاداری لە مەترسییەکانی ئەو نەخۆشییانە بۆ هەموو پیاوێک پێویستە. فشاری خوێن کە هۆکاری سەرەکی جەڵتەی دڵ و مێشکە لە پیاواندا لە سەرووی تەمەنی پەنجا ساڵدا مەترسییەکی گەورە دەخاتە سەر لەشساغیی پیاوان و لە ڕاستیدا پێویستە هەر مانگێک جارێک دەبێ پیاوان پشکنینی بۆ بکەن.
نەخۆشیی شێرپەنجەی بۆرییەکانی هەوا لە پیاواندا زۆر بە ئاسانی خۆی دەنوێنێت و ئێستا زۆرترین ئاماری ئەو نەخۆشییە لە پیاواندا تۆمار کراوە و هەر بۆیەش لەسەر پیاوانە کە بە بەردەوامی پشکنین بۆ سیی و بۆرییەکانی هەوا بکەن هەتا سڵامەتیان دابین بکرێت.
پیاوان لەگەڵ چوونە سەری تەمەنیان هەموو خانەکانی لەشیان لاواز دەبێت و ئەگەر پشکنین و تاقیکاری ساڵانە بۆ سلامەتی جەستەیان نەکرێت ئەوا لەوانەیە مەترسیی زۆر گەورە بخرێتە سەر سڵامەتیان.