لە ڕاپرسییەكدا كە تاوەكو ئێستا بەردەوامە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پێشەوەی بەهێزترین كەسایەتییەكانی ساڵی 2015ی عێراق دایە.
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردیڕاپرسییەكی ماڵپەڕی (شەفەق نیوز)ی عێراقی كە بۆ دیاریكردنی ڕیزبەندیی بەهێزترین كەسایەتییەكانی ساڵی 2015ی عێراق دەستی پێكردووە و تێیدا 14 كەس دیاری كراون كە لەنێویاندا هەریەك لە “مەسعود بارزانی”، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، “نێچیرڤان بارزانی”، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، “فواد مەعسووم”، سەرۆك كۆماری عێراق و “نەوشیروان مستەفا”، ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، لە نێو كەسایەتییە كوردەكان دیاری كراون. جگە لەوەی هەریەك لە “حەیدەر عەبادی، ئوسامە نوجێفی، نووری مالیكی، ئەیاد عەلاوی” و ژمارەیەك سیاسەتمەدار و بەرپرسی باڵای دیكەی عێراق ناویان هاتووە.
بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەكە كە هێشتا بەردەوامە، تاوەكو ئێستا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە 18.1%ی كۆی دەنگەكان، لە ڕیزبەندیی یەكەمی بەهێزترین كەسایەتییەكانی ساڵی 2015ی عێراقە و فواد مەعسوومی سەرۆك كۆماری عێراقیش بە بەدەستهێنانی 0%ی كۆی دەنگەكان، لە ڕیزبەندیی كۆتایی بەهێزترین كەسایەتییەكانی عێراق دایە.
بۆ بەشداریكردن لە ڕاپرسییەكە دهتوانن بچنه سهر ئهم لینکهی ژێرهوه: