مریه‌م هاشمی توانی میداڵی زێڕی کێبرکێ جیهانییه‌کانی وشۆی بباته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی جام کوردی، مریه‌م هاشمی، کچه وشۆکاری کرماشانیی ئه‌ندام له تیمی میللیی ئێران توانی له کێبرکێ جیهانییه‌کانی وشۆی جاکارتا له ئه‌ندونێزی هه‌موو ڕکه‌به‌ره‌کانی به چۆکدا بێنێ و پله‌ی زێڕی ئه‌و کێبرکێیانه بباته‌وه.
مریه‌م هاشمی له یاریی کۆتایی که‌م ٧٠ کیلۆدا توانی به‌سه‌ر ڕهکهبهره سه‌ره‌کییه‌که‌ی له وڵاتی چێکدا سه‌ر بکه‌وێ و میداڵه زێڕه‌که به ناوی خۆی تۆمار بکا. ئه‌وه سێهه‌مین میداڵی زێڕی کێبرکێ جیهانییه‌کانه که مریه‌م هاشمی ده‌یباته‌وه. ئه‌و به سه‌رکه‌وتن به سه‌ر ڕکه‌به‌ره ڕۆمانییه‌که‌ی توانیبووی بگاته یاریی کۆتایی.
جێی باسه سێزده‌هه‌مین خولی کێبرکێ جیهانییه‌کانی وشۆی گه‌وره‌ساڵان که له ڕۆژی شه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو به به‌شداریی زیاتر له هه‌زار وه‌رزشکاری ٨٢ وڵاتی دنیا له جاکارتای ئه‌ندونێزی ده‌ستی پێ‌کردبوو، ئێواره‌ی دۆینێ ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر کۆتایی پێهات.