سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگه‌یاند، سه‌رچاوه‌كانی وزه به‌هه‌مو جۆره‌كانییه‌وه كه‌وڵات و ناوچه‌كانمانی پێ ده‌وڵه‌مه‌نده، یه‌كێك بووه له فاكته‌ره‌كانی چاوتێبڕینی هێزه ئیمپریالیزمه‌كان، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو هۆكاری هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ و په‌لاماردان و پارچه پارچه بونی ناوچه‌كه بووه، هیوادارین ئه‌مڕۆ پێچه‌وانه ببێته‌وه‌و ببێته فاكته‌ری یه‌كبوون و به‌هێزیی و سه‌ربه‌خۆییمان و خزمه‌تی گه‌له‌كانمان و گه‌لانی ته‌واوی مرۆڤایه‌تیش بكات.
به‌پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئه‌مڕۆ فواد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌میانی به‌شداریكردنی له سێیه‌مین كۆنگره‌ی كۆڕی ده‌وڵه‌تانی به‌رهه‌مهێنه‌رو هه‌نارده‌كاری گازی سروشتی كه له تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێوه‌چوو، وتارێكی پێشكه‌شكرد.
له‌وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك كۆماری عیراق پێشنیاری كرد نرخدانانی گاز یه‌ك بخرێت به ئامانجی خۆ به‌دورگرتن له ناجێگیر بونی بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهان.
ده‌قی وتاره‌كه‌ی فودا مه‌عسوم سه‌رۆككۆماری عیراق له‌سێیه‌مین كۆنگره‌ی باڵای كۆڕی ده‌وڵه‌تانی هه‌نارده‌كاری گازی سروشتی:
به ناوی په‌روه‌ردگاری به‌خشنده و میهره‌بانه‌وه
فه‌خامه‌تی سه‌رۆك دكتۆر حه‌سه‌ن رۆحانیی سه‌رۆكی كۆماری ئێرانی ئیسلامیی
سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیر و وه‌زیران
خوشك و برایانی ئه‌ندامی سێیه‌مین كۆنگره‌ی ده‌وڵه‌تانی هه‌نارده‌كاری گاز
میوانه به‌ڕێزه‌كان
سڵاوی خواتان لێبێت
به‌ناوی كۆماری عیراقه‌وه زۆر سوپاسی گه‌ل و حكومه‌تی ئێرانی دراوسێ ده‌كه‌م بۆ رێكخستنی ئه‌م دیداره مێژوییه‌ی ده‌وڵه‌تانی به‌رهه‌م هێنه‌ر و هه‌نارده‌كاری گاز بۆ پێشوازیی و میواندارییه گه‌رمه‌كه‌ی.
ئه‌م دیداره یه‌كێكه له‌به‌رهه‌مه‌كانی هاریكاریی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان ده‌وڵه‌ت و گه‌له‌كانمان له هه‌مو بواره‌كاندا كه ده‌بێته مایه‌ی به‌دیهێنانی پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موومان به‌سه‌ر فاكته‌ره‌كانی هه‌ژاری و لاوازیی و پاشكۆیه‌تیی.
سه‌رچاوه‌كانی وزه به‌هه‌مو جۆره‌كانییه‌وه كه‌وڵات و ناوچه‌كانمانی پێ ده‌وڵه‌مه‌نده، یه‌كێك بووه له فاكته‌ره‌كانی چاوتێبڕینی هێزه ئیمپریالیزمه‌كان، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو هۆكاری هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ و په‌لاماردان و پارچه پارچه بوونی ناوچه‌كه بووه، هیوادارین ئه‌مڕۆ پێچه‌وانه ببێته‌وه‌و ببێته فاكته‌ری یه‌كبوون و به‌هێزیی و سه‌ربه‌خۆییمان و خزمه‌تی گه‌له‌كانمان و گه‌لانی ته‌واوی مرۆڤایه‌تیش بكات.
ئه‌مڕۆ وه‌ك ده‌وڵه‌تانی به‌رهه‌م هێنه‌ر و هه‌نارده‌كاری گاز كۆ ده‌بینه‌وه كه له‌پاڵ نه‌وت و خه‌ڵوزی به‌ردین یه‌كێكه له‌گرنگترین سه‌رچاوه ئاساییه‌كان. گازیش ئاینده‌ی ئه‌م وزه‌یه دیاریی ده‌كات و هاوڕییه‌كی باشی ژینگه‌شه‌و به‌كارهێنانیشی له هه‌مو بواره‌كاندا زۆره‌و له ژماره نایه‌ت چ له به‌رهه‌مهێنانی وزه یان له پیشه‌سازییه‌كانی پیترۆ كیمایی و كشتوكاڵ و هی تریش.
عیراق خاوه‌نی 131 تریلۆن پێ سێجا گازی سروشتیی یه‌ده‌گه، سه‌رجه‌می ئه‌و گازه‌ی ده‌سوتێت 98 پێ سێجایه و سه‌رجه‌می گازی ئازاد نزیكه‌ی 33تریلۆن پێ سێجایه ئه‌وه‌ش ده‌كاته رێژه‌ی له‌سه‌دا بیست و پێنجی گازی یه‌ده‌گی وڵات، به‌و جۆره عیراق له ریزبه‌ندی یانزده‌یه‌میندایه، پێشبینی ده‌كرێت دوای ئه‌وه‌ی دۆزینه‌وه و گه‌ڕان به‌دوای گاز كۆتایی بێت كه ده‌یان ساڵ بوو به‌هۆی جه‌نگه‌كانه‌وه راگیرابو ریزبه‌ندییه‌كه بێته پێشه‌وه.
ئه‌مساڵ له عیراق رێژه‌ی گازی سروشتیی سوتێنراو گه‌یشتۆته نیوه‌ی بڕی به‌رهه‌م هێنراوی رۆژانه، ئێمه به‌رده‌وامین له‌زیاتركردنی وه‌به‌رهێنانی گاز و رێگرتن له سوتاندنی به خۆڕایی ئه‌وه‌ش له پێناوی پاراستنی ژینگه و سود وه‌رگرتن له داهاته‌كانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با و به كارهێنانی له بواره جیاجیاكاندا، حكومه‌تی عیراق ئێستا كار ده‌كات بۆ پرۆژه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ دیارترین كۆمپانیاكانی جیهان به كۆمپانیا ناوچه‌ییه‌كانیشه‌وه، سه‌رباری هه‌وڵی كۆمپانیا نیشتمانییه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی گاز، كاركردنیش به‌رده‌وامه بۆ پرۆژه‌ی نوێ له‌هه‌مو ئه‌و كێڵگانه‌ی كه له‌گه‌شه‌كردندان، ئه‌وه‌ش بۆ سود وه‌رگرتن له‌به‌رهه‌م هێنانی زیاتری ئه‌وگازه‌ی كه‌ده‌سوتێت، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش وه‌به‌رهێنانی گاز به‌ته‌واوه‌تی له‌خۆده‌گرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی گازی وشك و به‌نزین و گۆگرد. بۆیه كاری به‌رده‌وام ده‌كه‌ین بۆ راكێشانی لوله‌ی گاز كێش و دابینكردنی عه‌مبارو وێستگه‌ی ناردنی پێویست، ئێستا له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران دوو پرۆژه‌مان هه‌یه، یه‌كه‌میان له رێی دیاله‌وه كه تا راده‌یه‌ك ته‌واوبوه، دوه‌میشیان له رێی پارێزگای به‌سره‌وه‌یه به‌م دواییه ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر دراوه. له‌گه‌ڵ كوه‌یت و ئوردونی دراوسێدا له بواری گازدا وتووێژه‌كان به‌رده‌وامن، هه‌وڵ و ته‌قه‌لاش له هه‌مان بواردا له‌گه‌ڵ هه‌موو دراوسێكاندا درێژه‌یان هه‌یه.
سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیر و وه‌زیر و خوشك و برایانی به‌ڕێز
عیراق هه‌وڵ ده‌دات سود له‌باری ئابوریی و جوگرافیا ستراتیژییه‌كه‌ی وه‌ربگرێت به ئامانجی به‌هێزكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی به‌رهه‌مهێن و هه‌نارده‌كاری گازی سروشتیی، عیراق ئێستا شیاوی ئه‌وه‌یه ببێته ده‌ریچه‌و كلید و راڕه‌وێك بۆ زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تان ئه‌گه‌ر سود وه‌ربگیرێت له هه‌مو ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه له‌م بواره‌دا ده‌كرێن ئه‌وه‌ش ده‌بێته پشتیوانێك بۆ هاریكاری ناوچه‌یی كه‌بوه‌ته پێویستییه‌ك بۆ هه‌مو وڵاتێك و بۆ یه‌كخستنی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و به‌دیهێنانی ئۆقره‌یی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تیی و په‌ره‌پێدانی مرۆیی و ئابوریی وڵات و ناوچه‌كانمان و جیهان به‌گشتیی.
بۆیه پێشنیازده‌كه‌ین:
• نرخدانانی گاز یه‌ك بخرێت به ئامانجی خۆ به‌دورگرتن له ناجێگیر بونی بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهان.
• به‌كارهێنانی گازی سروشتیی له‌ریزی پێشه‌وه دابنرێت به ئاڕاسته‌ی به‌كارهێنانێكی به‌نرخ له‌ریزی پێشه‌وه‌یان پیترۆكیمیاییه‌كان و په‌ینه‌كان.
• هه‌ڵسه‌نگاندنی جێگره‌وه‌كانی گازی سروشتیی له به‌كارهێنانه‌كانی وزه‌ی ئه‌تۆمیی و وزه ئۆرگانیی و به‌رده‌وامه‌كان و گازی سروشتیی به‌ردین و ره‌ق.
• ئاماده‌كردنی سیستمێكی پێشكه‌وتوی هه‌نارده‌كردن كه لقی لێ ببێته‌وه له‌ئاستی ناوچه‌یی ئه‌وه‌ش له‌رێی لوله‌وه كه‌درێژیی و قه‌باره‌یان جۆراو جۆربێت له نێوان ده‌وڵه‌تانی به‌رهه‌م هێنه‌ر و به‌رخۆردا رابكێشرێت و تۆڕی ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو و ده‌ریای قه‌زوین و ده‌ریای ره‌ش و ناوه‌ڕاست پێكه‌وه و ببه‌ستێت و له‌وێوه بچێت بۆ ده‌وڵه‌تانی تر له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و نه‌رمونیانیی په‌یڕه‌وبكرێت له‌به‌ڕێوه‌بردندا، عێراقیش ده‌توانێت ببێته ده‌وڵه‌تێكی میحوه‌ریی ئه‌م تۆڕه به‌و پێیه‌ی كه پێگه‌یه‌كی جوگرافیی گونجاوی هه‌یه له‌نێوان ده‌وڵه‌تانی به‌رهه‌مهێنه‌ر و به‌رخۆردا.
• عیراق ئاماده‌یی خۆی نیشان ده‌دات بۆ میوانداریكردنی كۆنگره‌ی باڵای چواره‌می ده‌وڵه‌تانی هه‌نارده‌كاری گاز.
خوشك و برایانی به‌ڕێز
ئه‌م دیداره ده‌رفه‌تێكی سه‌ره‌كیی ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ چه‌سپاندنی هاریكاریی و كاری هاوبه‌ش له‌نێوان ده‌وڵه‌ته‌كانماندا له‌م بواره‌دا بۆیه گه‌شه‌پێدانی ده‌ستپێشخه‌ریی هاریكاریی و ئاڵوگۆڕی شاره‌زایی و كاری هاوبه‌ش په‌ره به‌هه‌نگاوه‌كانمان ده‌دات به‌م ئاڕاسته‌یه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان ده‌پارێزێت و به‌شداریی ده‌كات له چه‌سپاندنی پایه‌كانی ئۆقره‌یی له‌بازاڕه‌كانی جیهان و، ئابوریی ده‌وڵه‌ته‌كانمان و ئابوریی جیهانیش به گشتیی به‌ره‌وپێش ده‌بات.
هیوادارین ئه‌م دیداره‌مان سه‌ركه‌وتو بێت.
له كۆتاییشدا رێگه‌م بده‌ن جارێكی‌تر سوپاسی كۆماری ئیسلامیی ئێران بكه‌ین بۆ ئه‌و گه‌رموگوڕییه‌ی پێشوازیی و میواندارییه‌یان لێره‌دا ستایشی سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌یان ده‌كه‌ین كه له‌رابه‌ری باڵا سه‌ماحه‌تی سه‌ید عه‌لی خامه‌نیی و حكومه‌تی ئێران‌دا خۆی ده‌نوێنێت.