به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، د. فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق بۆبەشداری لە كۆنگرەی وڵاتانی هەناردەكاری گازی سروشتی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.
لەسەر بانگهێشتی حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران، و بۆ بەشداریكردن لەكۆبوونەوەی باڵای سێیەمین كۆنگرەی وڵاتانی هەناردەكاری گازی سروشتی گەیشتە تاران و لە فڕۆكەخانەی میهرابادی نیودەوڵەتی لەلایەن ژمارەیەك لەگەورە لێپرسراوانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پێشوازیكرا.
گرنگترین بەرنامەی كارەكانی كۆنگرەكەش تایبەتە بەدۆسێی بەرهەمهێنان و بازاڕی جیهانی گازی سروشتییەوە. گەلی كوردستانیش زانیویەتی لە پەراوێزی كۆنگرەكەدا سەرۆك كۆماری عێراق چاوی ژمارەیەك لەگەورە لێپرسراوانی ئێران سەرۆكی وڵاتانی بەشداربووی كۆنگرەگە دەكەوێت.