بەپێی ئامارێکی وەزارەتی بەرگری روسیا لەماوەی ٣ رۆژی رابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا زیاتر لە ٧٣١ ئامانجیان لە سوریا پێکاوە بەجۆرێک لەیەک ھێرشی ئاسمانیاندا توانیویانە ٦٠٠ تیرۆریستی داعش بە مووشەکی جۆری کرووز لە پارێزگای دیر ئەلزور لە سوریا بکوژن.
بهپێی ههواڵی جام کوردی، سێرگی شۆێگۆ وەزیری بەرگریی روسیارایگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ٧٣١ بنکەی تێرۆریستانیان لە پارێزگاکانی سوریا کردۆتە ئامانج و تەئکیدیشیکردەوە کە لە یەک ھێرشی ئاسمانیدا بۆ سەر ناوچەیەک لە دیر ئەلزور لە سوریانزیکەی ٦٠٠ تیرۆریستیان کوشتووە.
سێرگی شۆیۆگۆ وەزیری بەرگریی روسیا ئاشکراشی کردوە : ژمارەی ئەو فڕۆکە جەنگییانەی روسیا کە لە ئۆپەراسیۆنی سوریا بەشدارن ٦٩ فڕۆکەیە.
لەلایەکی دیکەشەوە ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە کە لەسەرەتای دەستپێکردنی بۆردوومانەکانی ڕوسیاوە بۆ سەر تێرۆریستان لە سوریا ١٣٣١ کەس کوژراون لە نێو کوژراوەکانیشدا تێرۆیستانی داعش و ئەو چەکدارانەی سەر بە گروپە توندڕەوەکانی دیکەن و ھەروەھا ھاووڵاتی مەدەنی ھەیە.
بەپێی ئامارەکانی ئەو ڕوانگەیە لەسەره تای بۆردوومانەکانەوە کە ٣٠ی مانگی ئەیلولی ڕابردوو دەستیپێکرد ٣٨١ تێرۆریستی داعش و ٥٤٧ چەکداری توندڕەوی دیکە کوژراون و ھەروەھا کوژرانی ٤٠٣ ھاووڵاتی مەدەنی کە لەنێوانیاندا ٩٧ منداڵ ھەیە لێکەوتۆتەوە