دووهه‌مین پێش کۆنگره‌ی جیهانی ئیمام شافعی به به‌شداریی مامۆستایانی ئایینی به‌ناوبانگی زانایانی ئایینی و له لایه‌ن نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قی له شاری بانه به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی هه‌واڵی جام کوردی، له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م کونگره‌دا هاشمی، نوێنه‌ری فه‌رهه‌نگی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵا حوسێنی شاهڕوودی کرد که له‌م دیداره‌دا پاش وتووێژێکی دۆستانه به‌ڕێز شاهڕوودی سوپاس و پێزانینی خۆی به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و هاوکارییه‌کانمان ده‌ربڕی، نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قیه له درێژه‌دا وتی: بۆ یه‌کڕیزی زیاتری زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، هه‌رێمی کوردستان و زانایانی ئایینی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق ده‌مانه‌وێ یه‌ک له پێش کونگره‌کان له سلێمانی و ئه‌گه‌ریش کرا یه‌ک له پێش کونگره‌کان له هه‌ولێر به‌ڕێوه بچن و له‌م پێش کونگرانهدا بانگهێشتی زانایانی عێراقیش بکرێت.
پێش کۆنگره‌ی ئیمام شافعی (د.خ) به ئامانجی ناسینی که‌سایه‌تی به‌رزی ئیمام شافعی (د.خ) له شاری بانه به‌ڕێوه‌چوو و له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا چه‌ندین که‌س له هه‌رێمی کوردستان، پێشنوێژی هه‌ینی شاری سلۆ له وڵاتی نۆروێژ، مامۆستا سه‌یید ئه‌حمه‌د هه‌نداوی بۆجاری و مامۆستایانی ئایینی ناوخۆی ئێران به‌شدار بوون.
مامۆستا عه‌لی عه‌زیزی یه‌کێک له به‌شدارانی ئه‌م کۆنگره‌یه وتی: یه‌کێک له گه‌وره‌ترین و گرینگ‌ترین کێشه و گرفته‌کانی ئێستای موسڵمانان که ئیسلام و کۆمه‌ڵگای ئیسلامی نیگه‌ران کردووه و ئه‌و که‌سانه‌یه که ئاگاداری‌یان نییه و به ناوی ئیسلام کاری ناشایست ئه‌نجام ده‌ده‌ن و مافی ئیسلام و مامۆستایانی ئایینی پێشێل ده‌که‌ن.
شاخه‌وان که‌ریم یه‌کێکی دیکه له میوانه‌کانی پێش کۆنگره‌ی ئیمام شافعی (د.خ) زیادی کرد: به‌ڕێوه‌چوونی ئاوه‌ها کۆنگره‌یه‌ک ده‌توانێت هه‌نگاوێک بێت بۆ ناساندنی مامۆستایانی ئایینی به به‌ره‌کانی داهاتوو چونکه ئیمام شافعی چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی بوو که ئه‌و له دیکه‌ی زانایان و ئیمامانی دیکه جیاواز کردووه.
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه: ئیمام شافعی (د.خ) له نه‌وه‌کانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) بووه و له نێوان مه‌کته‌به ئایینییه‌کان یه‌کده‌نگی پێکهێناوه.
وتیشی: ئیمام شافعی (د.خ) شاعیر، نووسه‌ر و دیوانی شیعری هه‌یه. مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌یده‌ری، پێشونێری هه‌ینی بانه له‌م کۆنگره‌یه‌دا ڕایگه‌یاند: له ئێستادا دوژمنان به پشتیوانی له گرووپه توندڕه‌وه‌کان که ده‌بنه‌هۆی کافربوونی ژماره‌یه‌ک له موسڵمانان و ڕه‌ش کردنی ڕواڵه‌تی ئیسلام له بیری گشتی خه‌ڵکی جیهان و لاوازکردنی موسڵمانان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بۆ کوشتوبڕی خه‌ڵک و ئه‌وانه‌ش گرینگ‌ترین ئامانجه‌کانی گرووپه تیرۆریستییه‌کانه.
ناوبراو زیادیشی کرد: ئامانج له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م کۆنگره‌یه یه‌کڕیزی و یه‌کگرتوویی جیهانی ئیسلامه و خزمه‌تێکی گه‌وره به کۆمه‌ڵگای ئیسلامی ده‌بێت.
پێشنوێژی هه‌یه‌نی سلۆ له وڵاتی “نۆروێژ” ڕایگه‌یاند: جیاوازی ئایینه ئیسلامییه‌کان (سوننه و شیعه) نابێت یه‌کڕیزی و یه‌کگرتوویی موسڵمانان له‌ناوببات، ئه‌م جیاوازییه ده‌بێ ببێته‌هۆی به‌ره‌وپێشچوون و گه‌شه‌ی زانستی برایانی (سوننه و شیعه).
نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قی له پارێزگای کوردستان له پێش کۆنگره‌ی ئیمام شافعی وتی: به‌رزڕاگرتنی یادی زانایانی ئایینی بابه‌تێکی گرینگ و پڕبایه‌خه، چونکه بیروڕای ئه‌وان ده‌توانێت ڕێچاره‌ی کێشه و گرفته‌کانی ئه‌مڕۆ بێت.