یەکەم هەنگاوەکانی دامەزراندنی پەیمانگای ” ماد” بۆ زانستەکانی گاز و پتڕۆڵ لە ساڵی ٢٠١٣وە دەستی پێکرد وهەندێ پڕۆژەی شازی پەروەردەیی پێشکەش کرا بە وەزارەتی پەروەردەی هەڕێمی کوردستان کە بیرۆکەی هەموویان پێشوازێکی باشیان لێکرا لە لایەن “بەڕێوەبەرایەتی گشتی خوێندنی ئامادەیی و پیشەیی” و “بەڕێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرام و چاپەمەنییەکان“.
هەر بەم بۆنەوە لەسەر بانگهێشتی کۆمپانیاکەمان و فەرمانی جەنابی وەزیری پەروەردە شاندێکی باڵای وەزارەت سەردانی وڵاتی ئێرانی کرد.ئامانجی سەرەکی سەفەرەکە بینینی بەرنامەی وڵاتی ئێران بوو لە بواری پەروەردەیی و بە تایبەت پەروەردەی پیشەیی.
بۆ ئەم مەبەستە شاندەکە سەردانی ئەم شوێنانەی خوارووی کرد:
١– زانکۆی ” شریف”ی تاران.
٢- زانکۆی” امیر کبیر”ی تاران
٣– “فێستیڤاڵی رۆبۆتیک”ی نادکۆ سەر بە زانکۆی ” شریف”ی تاران.
٤– سەردانی چەندین قوتابخانەی پیشەیی نمونەیی لە شارەکانی تاران و ورمێ.
٥– سەردانی سەنتەری پیشەیی”امیرکبیر” سەر بە “وەزارەتی کار”ی ئێرانی.
٦– هەروەها چاوپێکەوتنی زانستی لەگەڵ هەندێ کۆمپانیای پێشکەوتووی ئێرانی.
لە ساڵی ٢٠١٤ مۆڵەتی فەرمیمان پێدرا بۆ کردنەوەی پەیمانگای “ماد” بەم تایبەتمەندییانەی خواروو:
١– خوێندن لە پەیمانگاکەمان بە زمانی ئینگلیزی یە لە سەر بنەمای مەنهەجی دەرەکی.
٢– قوتابی دوای تەواو کردنی پۆلی ٩ لە پەیمانگاکەمان وەردەگیرێت.
٣– وەرگیران لەسەر پێوەری “معدل” و”تاقیکردنەوە”یە.
٤– سیستەمی پەیمانگا وەکوو سیستەمێکی بیانی پێناسە دەکرێت.
٥– کەمترین نمرەی دەرچوون لەسەر ٦٠ ئەژمار دەکرێت.
٦ قوتابیانی چەندین وڵاتی بیانی راهێنانیان بۆ دەکرێت لە پەیمانگاکەمان.
٧-مامۆستایانی شارەزای بیانی- بینایەی سەردەمیانە- کارگەی تەکنیکی- تاقیگەی ئامێرەکانی
پێوانەیی- تاقیگەی کیمیا و فیزیا- ژوورەکانی کۆمپیۆتەر- پۆلی تایبەت بە وێنەکێشانی ئەندازیاری و هۆکارەکانی فێربوون بە گشتی بوونیان هەیە لە پەیمانگاکەمان.
٨– رێژەی قوتابی :لە ئێستادا ١٥٠ کەس راهێنانی بۆ دەکرێت لە پەیمانگاکەمان دا.
چالاکییەکانی پەیمانگا:
تاقیکردنەوە:
پەیمانگای ماد لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ نەوت:
یارمەتیدانی ئاوارەکان بە هەماهەنگی دەزگای خێرخوازیی بارزانی- کەمپی هەرشەم وە هەروەها قوتابیان لە پاڵاوگەی کارگرووپ:
بەخشینی کتێب بە مناڵە ئاوارەکان:
قوتابیانی پەیمانگای ماد لە پەرلەمانی کوردستان:
کۆبوونەوەی قوتابیان:
“کچانی ماد” لەگەڵ پەڕلەمانتارئومێد خۆشناو
پەیمانگای ماد لە کێڵگەی نەوتی تەق تەق:
قوتابیان لە کارگە:
بەشداریکردنی دامەزرێنەری پەیمانگای “ماد” لە بەرنامەی “زێڕی رەش”ی رادیۆی رووداو:
ئامانجی پەیمانگاکەمان:
راهێنان وپەروەردەکردنی ستافێکی ناونجی(تەکنیک کار)ە کە بتوانن لە کێڵگە وبیرە نەوتییەکان ،هەمیسان لە پاڵاوگەکان دا کار بکەن.بۆ ئەم مەبەستە زیاتر تەرکیز کراوەتە سەر میکانیک و شێوەی کارپێکردنی ئامێرەکان لە بواری نەفت(وەکوو:پەمپ- کۆمپرێسەر- بۆڕی- فیتینگ- لەحیم و…) لە کێڵگە وپاڵاوگەدا.کە وایە ئامانج وبەرهەمی کاری ئێمە دروستکردنی ئەندازیاری نەوت وگازنیە بەڵام بۆ کەسانێک کە بیانهەوێ درێژە بە خوێندن بدەن لە بەشی نەوت و گاز بەهێزترین مەنهەجمان ئامادە کردووە هەم لە رووی زانستی وهەم لە رووی قسە پێکردن وشارەزایی لە زمانی ئینگلیزی وەکوو ئامرازێکی حاشا هەڵنەگر بۆ ئەم مەبەستە.