جام کوردی:
کرماشان هه‌نگاو به‌ره‌و گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی ده‌نێت. ئه‌مه درووشمی ئه‌سه‌دووڵا ڕازانی پارێزگاری کرماشانه که له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیداری پارێزگاکه به ڕاشکاوانه جه‌ختی له سه‌ر کرده‌وه، ناوبراو له یه‌که‌م کۆنفرانسی تایبه‌ت به ڕاکێشانی سه‌رمایه‌گوزاری به‌شی پترۆکیمیا و پیشه‌سازییه په‌یوه‌ندیداره‌کان که له هۆڵی کۆنفرانسی شه‌هیدانی حکومه‌ت له دیوانی پارێزگای کرماشان به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ر له نوێ ستراتیژی کارکردنی خۆیی دووپات کرده‌وه. له‌و کۆنفرانسه‌دا هه‌ر یه‌ک له شێعری موقه‌ده‌م جێگری وه‌زیری نه‌وت و کارگێڕی گشتی کۆمپانیای نیشتمانی پترۆکیمیای ئێران، به‌رپرسی نووسینگه‌ی په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازییه په‌یوه‌ندیداره‌کانی پترۆکیمیای ئێران، نوێنه‌رانی پارێزگا له پارله‌مانی ئێران، سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی کرماشان و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ژووری ئێران، جێگرانی پارێزگار، قایمقامی قه‌زاکان، پسپۆڕان و شاره‌زایانی ئابوری و ده‌یان سه‌رمایه‌گوزاری ناوخۆیی ئاماده‌بوون. هه‌روه‌ها له سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی کرماشان، وه‌فدێکی سه‌رمایه‌گوزاری هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی کۆنفرانسه‌که‌ی کرماشان بوون. ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی کۆنفرانسه‌که تایبه‌ت بوو به چۆنیه‌تی سه‌رمایه‌گوزاری له ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابوری قه‌سری شیرین، پێگه و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه به پشتبه‌ستن به بازاڕه‌کانی وڵاتی عێراق. به‌رپرسان و میوانانی به‌شداربوو له‌و کۆنفرانسه‌دا دید و تێڕوانینی خۆیان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته خسته‌ڕوو و پارێزگاری کرماشانیش جه‌ختی له سه‌ر پاڵپشتی و ئاسانکاری بۆ سه‌رمایه‌گوزارانی ناوخۆیی و بیانی کرده‌وه.