به‌رپرسی نووسینگه‌ی په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازییه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به پترۆکیمیای ئێران به ئاماژه به ده‌فرایه‌تی و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی بازاڕی عێراق، وتی: سه‌رمایه‌گوزاری له‌م بازاڕه‌دا گه‌شه‌ی ئابوری ئێرانی به‌دواوه ده‌بێت و خێرایی پێ ده‌به‌خشێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕه‌زا موحته‌شه‌می پور له یه‌که‌م کۆنفرانسی تایبه‌ت به ڕاکێشانی سه‌رمایه‌گوزاری له به‌شی پترۆکیمیا و پیشه‌سازییه په‌یوه‌ندیداره‌کانی له کرماشان ڕایگه‌یاند: بازاڕی عێراق ده‌فرایه‌تی هه‌ره باڵای هه‌یه و به داخه‌وه له‌م هه‌له به باشی که‌ڵکمان وه‌رنه‌گرتووه.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که عێراق به دووه‌م ئامانجی هه‌نارده‌کاری ئێران هه‌ژمار ده‌کرێت، ده‌رفه‌ته‌کانمان له ده‌ست داوه و هه‌ل و مه‌رجێکمان دابین کردووه که هه‌ندێک وڵاتی وه‌ک تورکیای دراوسێی عێراق، که‌ڵکی پێویستی له‌م بابه‌ته وه‌رگرتووه و پێویسته به‌ستێنی به‌شداری چالاکانه‌ی بازرگانان و خاوه‌ن کارانی ئێرانی له‌و بازاڕه‌دا دابین بکرێت.
موحته‌شه‌می پور له درێژه‌ی وته‌کانیدا له‌ناوبردنی گرفته ئیدارییه‌کان و کورت بوونی ماوه‌ی پێدانی موڵهتهکانی به دوو کاری گرنگ ناو برد که له‌و ڕێگایه‌وه حکومه‌ت ده‌توانێت هه‌ل و مه‌رجی ئاماده‌بوونی بازرگانان و چالاکوانانی ئێرانی له عێراق دابین بکات.
ناوبراو ڕایگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی که بازاڕی عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی خۆماندا ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین، پێویسته پیشه‌سازی په‌یوه‌ندیدار به پترۆکیمیا بایه‌خی زیاتری پێ بدرێت و بۆ ئه‌مه‌ش، پارێزگایه‌کی وه‌ک کرماشان که خاوه‌نی سنورێکی هاوبه‌شه له گه‌ڵ عێراق، ده‌رفه‌تێکی گونجاوه بۆمان.
به‌رپرسی نووسینگه‌ی په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازییه په‌یوه‌ندیداره‌کانی پترۆکیمیا وه‌بیر هێنایه‌وه: یه‌ک له‌و خاڵه گرنگانه‌ی که پێویسته ئاماژه‌ی پێ بده‌م هه‌بوونی چه‌ندین یه‌که‌ی پیشه‌سازی پترۆکیمیا و پاڵاوگه‌یه له پارێزگای کرماشان که ده‌توانێت ڕۆڵێکی کاریگه‌ری له بازاڕه‌کانی ههناردهکاریدا هه‌بێت.
ڕه‌زا موحته‌شه‌می پور داوای بونیات نانی پیشه‌سازی بچووک و په‌یوه‌ندیداری پترۆکیمیای له ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابوری قه‌سری شیرین به پشتبه‌ستن به بازاڕی عێراق کرد و ڕوونیکرده‌وه: به‌دواداچوون بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له یه‌ک ساڵی ڕابردوو ده‌ستیپێکردووه که به پێی فه‌رمانی وه‌زیری نه‌وتی کۆماری ئیسلامی ئێران بووه.