وه‌فدی سه‌رمایه‌گوزاری هه‌رێمی کوردستان به‌شداربوو له یه‌که‌م کۆنفرانسی تایبه‌ت به ڕاکێشانی سه‌رمایه‌گوزاری به‌شی پترۆکیمیا و پیشه‌سازییه په‌یوه‌ندیداره‌کانی کرماشان له گه‌ڵ ئه‌سه‌دووڵا ڕازانی پارێزگاری کرماشان کۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، له سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئه‌حمه‌د عه‌لی محه‌ممه‌د وه‌ک نوێنه‌ری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی خۆشحاڵی خۆی سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌کاربوونی ڕازانی وه‌ک پارێزگاری کرماشان ده‌ربڕی و وتی: هیوادارین بتوانین به هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتر، به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌م گه‌شه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوانمان له ناو به‌رین.
ناوبراو ئاماژه‌ی به چه‌ندین کێشه و گرفتی تایبه‌ت به خاڵی سنوری په‌روێزخان دا و وتی: پرسی هاتووچۆی به‌رده‌وامی چالاکوانانی ئابوری و بازرگانانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئێران یه‌ک له‌و کێشانه‌یه که پێویست به‌وه ده‌کات هاوشێوه‌ی وڵاتانی دیکه‌ی وه‌ک تورکیا، ئاسانکاریی بۆ بکرێت.
له درێژه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌دا ئه‌سه‌دووڵا ڕازانی پارێزگاری کرماشان وێڕای به‌خێرهاتنی وه‌فدی میوان، ڕایگه‌یاند: له پێناو ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی بازرگانانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئێران به‌دواداچوونی تایبه‌ت ده‌کات.
پارێزگای کرماشان به ئاماژه به سنوری هاوبه‌شی ئه‌م پارێزگایه له گه‌ڵ وڵاتی عێراق جه‌ختی له سه‌ر په‌ره‌پێدانی هاوکارییه ئابوری و بازرگانییه‌کانی نێوان دوو وڵات کرده‌وه.
هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌دا سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی سه‌رمایه‌گوزاری له ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابوری قه‌سری شیرین بیر و ڕا ئاڵ و گۆڕ کرا.