ئه‌سه‌دووڵا ڕازانی سه‌باره‌ت به په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازییه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به پترۆکیمیاوه، بارودۆخی پارێزگای کرماشان به گونجاو ناو ده‌بات.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پارێزگاری کرماشان له یه‌که‌م کۆنفرانسی تایبه‌ت به ڕاکێشانی سه‌رمایه‌گوزاری له به‌شی پترۆکیمیا و پیشه‌سازییه په‌یوه‌ندیداره‌کان که به ئاماده‌بوونی جیگری وه‌زیری نه‌وتی ئێران به‌ڕێوه‌چوو، وتی: پێویسته به‌ستێنی به‌شداری سه‌رمایه‌گوزارانی که‌رتی تایبه‌ت له پارێزگای کرماشان به تایبه‌ت له به‌شی پیشه‌سازییه په‌یوه‌ندیداره‌کانی پترۆکیمیا دابین بکه‌ین.
ڕازانی به ئاماژه به‌وه‌ی که هیچ ڕێگایه‌کمان به‌ده‌ر له هاوکاری و به‌شداری که‌رتی تایبه‌ت له به‌رده‌مدا نییه، ڕایگه‌یاند: ئێمه وه‌ک به‌شی حکومی ئه‌وه‌مان هه‌بووه، چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی نه‌کردووه، هه‌ر بۆیه پێویسته پێشوازی له که‌رتی تایبه‌ت بکه‌ین تا ئیمکانیات و ده‌فرایه‌تییه‌کان که‌ڵکیان لێ وه‌ربگیردرێت و له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکدا به‌کاریان بێنین.
پارێزگاری کرماشان وتی: له ئاستی گشتی وڵات‌دا حکومه‌ت به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتووه که چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کان به بێ به‌شداری که‌رتی تایبه‌ت ناکرێت. ڕوونیشیکرده‌وه: ئێمه‌ش له کرماشان به هه‌وڵ و تێکۆشانه‌وه درێژه به‌م سیاسه‌ته ده‌ده‌ین.
ئه‌سه‌دووڵا ڕازانی له درێژه‌دا بارودۆخی پارێزگای کرماشان سه‌باره‌ت به بونیات نان و په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازییه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به پترۆکیمیای به له‌بار ناو برد و ڕایگه‌یاند: یه‌ک له سه‌ره‌کیترین ده‌فرایه‌تییه‌کانی ئێمه، ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابوری قه‌سری شیرینه که داهاتوویه‌کی ڕوون ده‌خاته به‌رده‌م به‌شی بازرگانی و ئابوری کرماشان.
به وته‌ی باڵاترین ئه‌ندامی کابینه‌که‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له پارێزگای کرماشان، بڕیاره له داهاتوودا ئه‌م ناوچه‌یه ببێته ناوچه‌ی ئازادی ئابوری و پێش بینی ده‌کرێت هه‌ل و مه‌رجێکی باشتر بخاته به‌رده‌م سه‌رمایه‌گوزاران به تایبه‌ت سه‌باره‌ت به پیشه‌سازییه په‌یوه‌ندیداره‌کانی پترۆکیمیاوه.
ناوبراو دراوسێیه‌تی له گه‌ڵ عێراق و ده‌رفه‌ته سنورییه‌کانی وه‌بیرهێنایه‌وه و له درێژه‌دا وتی: ئێمه دوو خاڵی سنوری فه‌رمیمان هه‌یه که پارێزگاکه‌مان به دوو به‌شی کوردی و عه‌ره‌بی گرێ ده‌ده‌ن، چه‌ندین بازاڕچه‌ی چالاکیشمان هه‌یه و به هۆی ئه‌م خاڵه گرنگانه‌وه له ساڵی ڕابردوو له سه‌دا 50ی کۆی گشتی هه‌نارده‌کاری وڵاتی ئێران بۆ عێراق له ڕێگای کرماشانه‌وه بووه.
پارێزگاری کرماشان هێڵه‌کانی گواستنه‌وه‌ی به تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دیکه‌ی کرماشان ناو برد و جه‌ختی کرده‌وه: هێڵی ئاسنی ڕۆژئاوای ئێران گه‌یشتووه‌ته شاری مه‌لایر و ئه‌م پرۆژه‌یه له سه‌دا 70 پێشکه‌وتنی هه‌یه و پێش بینی ده‌کرێت له ساڵی داهاتوودا کۆتایی بێت.
ئه‌سه‌دووڵا ڕازانی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پرۆژه‌ی هێڵی ئاسن کرماشان – خۆسره‌وی له سه‌دا 20 به‌ره‌وپێشچوونی به‌خۆوه بینیوه که له ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوودا ته‌واو ده‌کرێت و به‌مه‌ش ئێران به هێڵی ئاسنی عێراق و ئه‌رده‌ن ده‌به‌سترێته‌وه.
نابراو وتی: له هه‌رێمی ڕۆژئاوای ئێران فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کرماشان به پله‌ی یه‌که‌م داده‌نرێت و له هه‌وڵی ئه‌وه‌شداین که له 10 بۆ 15 ساڵی داهاتوو، فڕۆکه‌خانه‌ی گه‌وره‌تر بونیات بنێین.
ڕازانی ڕایگه‌یاند: پارێزگای کرماشان کێشه‌ی ئه‌وتۆی سه‌باره‌ت به دابین کردنی سه‌رچاوه‌کانی ئاوی پێویست بۆ بونیات نان و په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازییه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به پترۆکیمیاوه نییه.
پارێزگاری کرماشان هه‌روه‌ها داوای له سه‌رمایه‌گوزارانی ناوخۆیی و بیانی کرد که به‌شدرای له پرۆژه‌ی ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابوری قه‌سری شیرین بکه‌ن و ڕایگه‌یاند که له سفر تا سه‌دی سه‌رمایه‌ی ئه‌وان ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێت، دڵنیایی ئه‌وه‌شی دا که پارێزگای کرماشان به یه‌کێک له ئه‌من و سه‌قامگیرترین پارێزگاکانی ئێران داده‌نرێت.