جێگری وه‌زیری نه‌وت و کارگێڕی گشتی کۆمپانیای نیشتمانی پترۆکیمیای ئێران وتی: پترۆکیمیای چواره‌می کرماشان که بڕیاره له قه‌زای ئیسلام ئابادی ڕۆژئاوا بونیات بنرێت له ئه‌گه‌ری دابین کردنی سه‌رچاوه‌کانی ئاو، جێبه‌جێ ده‌کرێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عه‌باس شێعری موقه‌ده‌م له یه‌که‌م کۆنفرانسی تایبه‌ت به ڕاکێشانی سه‌رمایه‌گوزاری له به‌شی پترۆکیمیای کرماشان و پیشه‌سازییه په‌یوه‌ندیداره‌کان، ڕایگه‌یاند: یه‌کێک له گرنگترین ژێرخانه‌کانی پێویست بۆ چالاکی هه‌ر یه‌که‌یه‌کی پترۆکیمیا، هه‌بوونی سه‌رچاوه‌کانی ئاوه.
ناوبراو وتی: سه‌رمایه‌گوزاری له یه‌که‌ی پترۆکیمیا که سه‌رچاوه‌ی ئاوی پێویستی بۆ دابین نه‌کرێت قازانجی ئه‌وتۆی نابێت و به‌م هۆیه‌شه‌وه داوا له به‌رپرسانی باڵای پارێزگای کرماشان ده‌که‌م که دڵنیایی هه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ئاوی پێویست له قه‌زای ئیسلام ئابادی ڕۆژئاوا به ئێمه بده‌ن.
شێعری موقه‌ده‌م وه‌بیری هێنایه‌وه: ئه‌و یه‌که پیشه‌ییه که له ماوه‌ی ڕابردوو له هه‌مه‌دان بونیات نرا به هۆی کێشه‌ی ئاوه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تادا ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین کێشه و گرفت بووه‌وه و وه‌ها پیشه‌سازییه‌ک ناتوانێت خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌کانی وڵات بکات.
جێگری وه‌زیری نه‌وتی ئێران له درێژه‌دا به ئاماژه به پێگه و گرنگی که‌رتی تایبه‌ت له گه‌شه و په‌ره‌پێدانی بواری ئابوری وڵات، وتی: له‌مڕۆدا که‌رتی تایبه‌ت به هه‌موو هێزێکه‌وه ئاماده‌یه پشتیوانی له سه‌رمایه‌گوزارانی ناوخۆیی و بیانی بکات.
ناوبراو هه‌روه‌ها به ئاماژه به هه‌نگاوه‌کانی کۆمپانیای نیشتمانی پترۆکیمیای ئێران به مه‌به‌ستی پشتیوانی له که‌رتی تایبه‌ت، وتی: له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو، 60 یه‌که‌ی پترۆکیمیا به ده‌فرایه‌تی 60 ملیۆن ته‌ن به‌رهه‌مهێنان و 200 ملیار دۆلار داهاتی ساڵانه‌وه ڕاده‌ستی که‌رتی تایبه‌ت کراوه.
شێعری موقه‌ده‌م سه‌باره‌ت به گرنگی ناوچه سنورییه‌کان به تایبه‌ت پارێزگای کرماشان له ڕووی ئابورییه‌وه، وتی: له سه‌ردانی چه‌ند مانگی ڕابردووم بۆ قه‌زای قه‌سری شیرین، ئه‌م ناوچه‌یه‌م به ئه‌من و سه‌قامگیر و ئاوه‌دان بینیوه که به دڵنیاییه‌وه، شوێنێکی گونجاوه بۆ سه‌رمایه‌گوزاری.
ناوبراو له کۆتاییدا وتی: هیوادارم به پاڵپشتی که‌رتی تایبه‌ت و سه‌رمایه‌گوزاری له ناوچه جیاوازه‌کانی وڵات به تایبه‌ت له قۆناغی پاش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان، گه‌شه‌ی ئابوری ئێران به چاو ببینین.