جێگری پارێزگاری کرماشان بۆ هه‌ماهه‌نگی کاروباری ئابوری به ئاماژه به بارودۆخی ئه‌م پارێزگایه له به‌شی پترۆکیمیا وتی: ژێرخانی پێویست بۆ گه‌شه‌پێدانی ئه‌م پیشه‌سازییه گرنگه له کرماشان دابین کراوه که کاریگه‌ری زۆری له داهاتووی ئابوری کرماشان‌دا ده‌بێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هه‌دایه‌ت حاته‌می له یه‌که‌م کۆنفرانسی تایبه‌ت به ڕاکێشانی سه‌رمایه‌گوزاری له به‌شی پترۆکیمیا و پیشه‌سازییه په‌یوه‌ندیداره‌کان که به ئاماده‌بوونی سه‌رمایه‌گوزارانی ناوخۆیی و چه‌ندین سه‌رمایه‌گوزاری هه‌رێمی کوردستان له هۆڵی شه‌هیدانی دیوانی پارێزگای کرماشان به‌ڕێوه‌چوو، ڕایگه‌یاند: پیشه‌سازی پترۆکیمیا له ماوه‌ی 15 ساڵی ڕابردوو له ئاستی گشتی ئێران‌دا گرنگی و بایه‌خی پێدراوه و خۆشبه‌ختانه له‌م بواره‌دا، بارودۆخی کرماشان له ئاستێکی باڵادایه.
ناوبراو وێڕای شیکاری ته‌واو سه‌باره‌ت به به‌شه جیاوازه‌کانی پیشه‌سازی پترۆکیمیا، وتی: له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م پیشه‌سازییه 15 به‌رهه‌م، له به‌شی نێوانی، 300 به‌رهه‌م و له به‌شی خوارووی پترۆکیمیا 30 هه‌زار به‌رهه‌م بوونی هه‌یه.
حاته‌می وتی: هه‌بوونی ئه‌م ڕێژه‌یه له به‌رهه‌مه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به پیشه‌سازی پترۆکیمیاوه، سه‌لمێنه‌ری ده‌فرایه‌تی باڵایه‌تی که ئه‌گه‌ر به باشترین شێواز که‌ڵکی لێ وه‌ربگیردرێت، ده‌توانێت گه‌شه به ئابوری وڵات بدات.
جێگری پارێزگاری کرماشان ڕوونیکرده‌وه: له ئێستادا چه‌ندین توێژینگای تایبه‌ت به پیشه‌سازی پترۆکیمیا له کرماشان چالاکن، وه‌ک کۆلیژی کیمیای زانکۆی ڕازی و توێژینگای کۆمپانیای نه‌وتی کرماشان که وه‌ک یه‌که‌م توێژینگای ده‌ره‌وه‌ی تاران، شاره‌زایان و پسپۆڕانی تایبه‌ت به‌م که‌رته‌وه په‌روه‌رده ده‌که‌ن.
ناوبراو هه‌واڵی دامه‌زراندنی توێژینگای ستانداردی کرماشانی له داهاتوویه‌کی نزیکدا ڕاگه‌یاند و وتی: کۆی گشتی ئه‌م هۆکارانه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی که پارێزگای کرماشان له داهاتوویه‌کی نزیکدا ببێته خاوه‌نی پسپۆڕانی پیشه‌سازی پترۆکیمیا.
حاته‌می له کۆتاییدا هیوای ئه‌وه‌ی خواست که به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م کۆنفرانسه ببێته هۆی به‌دیهاتنی ئامانجه‌کانی پارێزگای کرماشان له بواری پترۆکیمیا و پیشه‌سازییه په‌یوه‌ندیداره‌کان و گرنگیدانی به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌م پارێزگایه.
پارێزگای کرماشان به 2 ملیۆن حه‌شیمه‌ته‌وه، وه‌ک ناوه‌ندی هه‌رێمی ڕۆژئاوای ئێران هه‌ژمار ده‌کرێت و به هه‌بوونی دوو خاڵی سنوری فه‌رمی په‌روێزخان و خۆسره‌وی، زیاتر له سه‌دا 50ی هه‌نارده‌کاری نانه‌وتی وڵاتی ئێرانی بۆ عێراق بۆ خۆی مسۆگه‌ر کردووه.