وه‌زیری شه‌ڕی ڕژێمی زایۆنیستی به ئاماژه به‌وه‌ی که داعش ئیشی به ئیسرائیله‌وه نییه، وتی: سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانییه‌کانی ئێمه، ئێرانه له ناوچه‌که.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له الاخباریه، موشه یه‌علۆن وه‌زیری شه‌ڕی ڕژێمی زایۆنیستی وتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئێمه چه‌ندین سنوری هاوبه‌شمان له گه‌ڵ داعش هه‌یه به‌ڵام ئه‌وان ئیشیان به ئێمه‌وه نییه و ئه‌وه‌ی که بووه‌ته هۆی نیگه‌رانییه‌کانی ئێمه، ئاماده‌بوونی ئێرانه له ناوچه‌که.
یه‌علۆن که له گه‌ڵ ڕادیۆی ئیسرائیل وتووێژی ده‌کرد، ڕایگه‌یاند: ئیسرائیل له سنوری داعشه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی زۆری له سه‌ره، به‌ڵام له هێرش کردنه سه‌ر ئێمه خۆیان به دوور ده‌گرن، له به‌ر ئه‌وه‌ی که به زیانیان ته‌واو ده‌بێت.
وه‌زیری شه‌ڕی ڕژێمی زایۆنیستی به ئاماژه به‌وه‌ی که ئێران له ناوچه‌که زیاتر له داعش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئیسرائیل، وتی: ئه‌وه‌ی که له سوریا ڕوو ده‌دات هێز و ده‌سه‌ڵاتی تاران زیاتر ده‌کات و ئێمه له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو هه‌وڵی ئه‌وه‌مان داوه که ڕێگری له کرانه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌کی ئێرانی له به‌رزاییه‌کانی جۆلان بکه‌ین.
یه‌علۆن هه‌روه‌ها وتی که داعش پێگه‌یه‌کی ئه‌وتۆی له نێوان عه‌ره‌به‌کانی ئیسرائیل نییه.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری شه‌ڕی ڕژێمی زایۆنیستی پاش هێرشه تیرۆریستییه‌کانی لۆبنان و فه‌رانسه بووه که تێیاندا به ده‌یان که‌س کوژران و بریندار بوون.