جام کوردی:
هاوسه‌گیری زۆره‌ملێ به‌وه ده‌ڵێن که به بێ ڕه‌زامه‌ندی یه‌کێک له لایه‌نه‌کان یان هه‌ر دوو لا بڕیاری له سه‌ر ده‌درێت. له نێو چه‌ندین کێشه و گرفتی وه‌ک به‌دبژێوی، که‌مبوونی شیری دایک، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ته‌ندرووستی، نه‌خوێنده‌واری و ئیش و کاری منداڵان که له وڵاتانی جیهاندا به‌رۆکی منداڵانی گرتووه، هاوسه‌رگیری منداڵان له وڵاتانێک وه‌ک ئه‌فغانستان و هه‌ندێکی دیکه له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا به گرنگترینی ئه‌و کێشه و گرفتانه‌ی داده‌نرێت که هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر ژیان و داهاتووی ئه‌و منداڵانه‌ی ده‌بێت که ده‌که‌ونه ئه‌م گێژاوه، به‌ڵام به ڕێگرتن له وه‌ها کرده‌وه‌یه‌ک ده‌توانرێت ژیانی داهاتووی ئه‌و منداڵانه ڕزگار بکرێت.
له‌و وڵاتانه‌ی که وه‌ها دیارده‌یه‌ک ده‌بینرێت، زیاتر کچان ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و کاریگه‌رییه‌کانی هاوسه‌رگیری له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا ده‌بنه‌وه، له هه‌ندێک وڵاتی وه‌ک چاد، نایجڕیا، مالی و بۆرکینافاسۆ ڕێژه‌ی له سه‌دا 80ی کچان پێش گه‌یشتنیان به ته‌مه‌نی 18 ساڵه‌یی به زۆره‌ملێ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری پێک دێنن.
گۆڤاری فارن پالیسی له ڕاپۆرتێکی وێنه‌ییدا ئه‌م دیارده‌یه‌ی له وڵاتی ئه‌فغانستان لێکداوه‌ته‌وه.
دیارده‌ی هاوسه‌رگیری منداڵان له ئه‌فغانستان له ناوچه گوندنشینه‌کاندا زۆرتر ده‌بینرێت. له سه‌دا 57ی کچانی ئه‌فغان پێش گه‌یشتن به ته‌مه‌نی 16 ساڵه‌یی ده‌بنه بووک و ڕێژه‌ی مردنیشیان به هۆی دووگیانبوونه‌وه له سه‌رۆیه.
له یه‌کێک له‌و هاوسه‌رگیرییانه‌دا سه‌عید محه‌ممه‌د ته‌مه‌ن 55 ساڵه له گه‌ڵ ڕۆشن کازم ته‌مه‌ن 8 ساڵه ژیانی هاوبه‌شی پێک هێناوه، باوکی ئه‌و کچه عه‌بدۆل کازم ڕایگه‌یاندووه که له دڵه‌وه ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر ئه‌و هاوسه‌رگیرییه ده‌رنه‌بڕیوه، به‌ڵام هه‌ژاری و نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی وای لێکردووه که کچه‌که‌ی به منداڵی به که‌سێکی به ته‌مه‌ن بدات.
ڕێکخراوه جیهانییه‌کان وه‌ک یۆنیسف ئه‌م دیارده‌یه به یه‌کێک له تراژدیا مرۆڤییهکان له‌م سه‌ده‌یه ناو ده‌به‌ن که پێویست به پلان و به‌رنامه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌کات.