سه‌رۆک وه‌زیرانی که‌نه‌دا جه‌ختی کرده‌وه که سه‌ره‌ڕای هێرشه تیرۆریستییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی پاریس، که‌نه‌دا پێداگری له سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی له ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ده‌کات.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ڕۆیته‌رز، جاستین ترۆدۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی که‌نه‌دا ڕوونیکرده‌وه: که‌نه‌دا سووره له سه‌ر بڕیاری خۆی سه‌باره‌ت به جێ هێشتنی ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش.
لێدوانه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیرانی که‌نه‌دا له کاتێکدایه که له هێرشه تیرۆریستییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی پاریس 132 که‌س بوونه قوربانی. گرووپی تیرۆریستی داعش به‌رپرسایه‌تی هێرشه‌کانی پاریسی له ئه‌ستۆ گرتووه.
ئه‌م هێرشانه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا، فه‌رانسه و به‌ریتانیا و وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌ندام له ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان داوه که هێرشی ئاسمانی به‌ربڵاوتر دژ به داعش ئه‌نجام بده‌ن.
ترۆدۆ که له هه‌ڵبژاردنه پارله‌مانییه‌که‌ی که‌نه‌دا سه‌رکه‌وتنی به ده‌ست هێنا، جارێکی دیکه جه‌ختی له‌وه کردووه‌ته‌وه که 6 فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری وڵاته‌که‌ی له ئیئتلافی دژ به داعش بکشێنێته‌وه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ڕایگه‌یاندووه: که‌نه‌دا له ڕێگا کاریگه‌رییه‌کانی دیکه‌وه هه‌وڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ده‌دات و ئه‌وه‌ش له به‌رچاو ده‌گرێت که مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌کانی عێراق تا ئاستێکی باڵا به‌رزتر بکاته‌وه.
ناوبراو له کۆتایی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌ی وڵاتانی به‌شدار له گرووپی 20 له تورکیا وتی: هیچ یه‌ک له سه‌رکرده‌ی ئه‌و وڵاتانه داوای ئه‌وه‌یان لێم نه‌کردووه که پێداچوونه‌وه به‌م بڕیاره‌دا بکه‌مه‌وه.
ترۆدۆ ڕوونیکرده‌وه: ئیمه به‌ڵێنێکی ئاشکرامان به مه‌به‌ستی وه‌ستاندنی چالاکی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی که‌نه‌دا داوه و جێبه‌جێی ده‌که‌ین.